چۆن بزانیت کە هاوسەرەکەت خۆشی دەوێیت؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-07-22:27:00 - کۆدی بابەت: 5215
چۆن بزانیت کە هاوسەرەکەت خۆشی دەوێیت؟

ناوه‌ڕۆك

نیشانەکانی خۆشویستی ڕاستەقینەی هاوسەر

زۆرینەی خانمان هەمیشە بیری خراپ دەکەنەوە و هەندێک جار وابیردەکەنەوە کە هاوسەرەکانیان خۆشیان ناوێن، بۆ ئەوەی کە بزانیت پیاوێک بەڕاستی خۆشی دەوێیت یان نا کارێکی زۆر ئاسانە و ئەو شتەیە کە زۆرینەی خانمان بیری لێ دەکەنەوە، لەوانەیە تووشی گوومان و دوودڵی ببیت و بڵێیت ئایا بەڕاستی مێردەکەم خۆشی دەوێم؟
چۆن دەتوانم دڵنیا بم لە هەست و عەشقی بەرامبەرم؟.

نیشانەكانی خۆشویستنی بۆ تۆ

١- چونە دەرەوە و کات بەسەربردن لەگەڵ تۆدا

یەکێک لە نیشانەکانی پیاوی عاشق ئەوەیە کە حەزدەکات هەمیشە هاوسەرەکەی لەگەڵ خۆیدا بباتە دەرەوە و کاتەکانی لەگەڵ ئەودا بەسەر ببات.

٢- سەرخستنەسەر و گاڵتە کردن

یەکێک لە ڕێگا ناڕاستەوخۆکان کە هاوسەرەکەت بیەوێت پێت بڵێت کە خۆشی دەوێیت ئەوەیە کە هەمیشە سەر دەخاتە سەرت و گاڵتەت لەگەڵ دەکات.

٣- وەسفکردنی تۆ

گرنگە کە ئەوە بزانیت پیاوان لەخۆوە وەسفی کەسێک ناکەن مەگەر ئەوەی کە ئەو کەسەیان خۆش بوێت، ئەگەر هاوسەرەکەت زۆر وەسفی چاکە و کردارەکانی تۆ دەکات ئەوا دڵنیابە کە زۆری خۆش دەوێیت.

٤- گرنگی پێدان

گرنگی پێدان یەکێکی ترە لەو نیشانانەی کە بزانیت هاوسەرەکەت خۆشی دەوێیت، ئەگەر کاتێک دەتەوێت گلەیی لە هاوسەرەکەت بکەیت ئەو خێرا بانگهێشتت دەکات بۆ نانخواردنێک پێکەوە یان بۆ بینینی فیلمێک، یان کاتێک کە دەیەوێت داوای لێبووردن بکات و خێرا بێ دوودڵی داوای لێبووردن دەکات، ئەوا بزانە کە تۆ بە گرنگترین کەسی ژیانی دادەنێت.

٥- هەمیشە دڵخۆشت دەکات

پیاوی عاشق هەمیشە هەوڵ دەدات هاوسەرەکەی دڵخۆش بکات و تووشی سوپڕایزی بکات، ئەگەر لە ژیانی تۆدا ئەمانە هەیە و بەردەوام دڵخۆشت دەکات ئەوا بزانە بەڕاستی خۆشی دەوێیت.

٦- ڕاوێژت پێ دەکات بۆ هەموو شتێک

پیاوی عاشق حەز دەکات هەمیشە ڕاوێژ بکات بە هاوسەرەکەی لە هەموو بابەتەکاندا و دەیەوێت ڕای تۆش وەربگرێت.

٧- شێوازی قسەکردنی

ئەگەر سەرنجت داوە هاوسەرەکەت هەمیشە بەشێوەیەکی جیاوازتر لەگەڵ تۆدا قسە دەکات و بابەتی زۆر گرنگ بە تۆ دەڵێت ئەوا بزانە کە بەڕاستی عاشقتە.

٨- هەمیشە هەوڵ دەدات سەرنجت ڕابکێشێت

یەکێک لە ڕێگاکانی پیاوان بۆ دەربڕینی خۆشەویستی ئەوەیە کە دەیەوێت سەرنجت ڕابکێشێت، ئەگەر هاوسەرەکەت باسی ئەو شتانە دەکات کە تۆ حەزت لێیە و ئەو دیاریانە دەکڕێت کە تۆ خۆشت دەوێن ئەوا گوومانت نەبێت لە خۆشەویستی ئەو بەرامبەر خۆت.


سەرچاوەکان



836 بینین