زۆر شەیتانی بوون و چارەسەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-13-00:01:00 - کۆدی بابەت: 2214
زۆر شەیتانی بوون و چارەسەر

ناوه‌ڕۆك

زۆر شەیتانی بوون و چارەسەر

وەک باسمان کرد، زۆر شەیتانی بوون جۆرێکە لە نەخۆشی، ناکرێ پزیشک بە بێ پشکنین دەرمانی پێ بدات، دیارە ئەم قسەیە بۆ زۆربەی نەخۆشییەکانی دیکەش دەشێت، بە نموونەڵ ئەو نەخۆشەی گرفتی زۆر شەیتانیبوونەکەی لە خوێندایە، بە قسە چارەسەر ناکرێت، یان ئەو نەخۆشەی گرفتی زۆر شەیتانی بوونەکەی دەروونییە، بە چارەسەری نادەروونی دەرمان ناکرێت، بە کورتی دەبێ جۆری نەخۆشییەکە لە کەسی نەخۆش دیاری بکرێت، ئەوسا چارەسەری پێ بدرێت.
بەداخەوە بەشێک لە پزیشکەکانمان تەنیا حاڵەتی نەخۆشیی یەک نەخۆش وەردەگرن و بەسەر هەموو نەخۆشەکانی دیکەدا گشتگیری دەکەن!
دەکرێ ئەو کەسانەی زۆر شەیتانی دەبن، لە ڕێگەی دەروونییەوە چارەسەر بکرێن، واتا: حاڵەتەکە بۆ نەخۆش شی بکرێتەوە، ترس و بیمی لا بڕەوێندرێتەوە، بۆچوونە دژوارەکانی ڕآست بکرێنەوە، گرفتە گەورەکانی بچووک بکرێنەوە. هەروەها لە ڕێگەی پشکنینەوە، چارەسەری جەستەیی بکرێت.
هەروەها دەبێ نەخۆش ئامۆژگاری بکرێت، کە هەتا دەکرێ خۆی لەو شوێنانە بەدوور بگرێت کە ورووژانی جنسی زیاد دەکەن و لایەنی هەستەوەری دەجۆشێنن، کەسەکەش باش وایە بیرکردنەوەکانی خۆی لەسەر ژن و جنس کەم بکاتەوە، چونکە زێدەڕۆیی نەک بەس لە خەیاڵی سێکسی، بەڵکە لە هەموو شتێک خراپە...


سەرچاوەکان



1118 بینین