قەشە ئۆگەستین

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-15-12:29:00 - کۆدی بابەت: 2272
قەشە ئۆگەستین

ناوه‌ڕۆك

قەشە ئۆگەستین

٣٥٤ز - ٤٣٠ز

قەشە ئۆگەستین، هاوچەرخی ڕماندن و داکەوتنی ئیمپراتۆرێتی ڕۆمان. بە مەزنترین زانای لاهوتی ئەو سەردەمە دادەنرێت.
کارنامەکانی کاریگەرێک بوون بۆ ئەو بڕوا و هەڵوێستە ئاینییانە بە درێژایی سەدەکانی ناوەڕاست و بگرە تا ئەمڕۆیش.
ئۆگەستین ساڵی ٣٥٤ز لە شاری تاگاسی (ئیستا بازاری ئەحرەسی پێدەوترێت لە جەزایر) لە دایک بووە. باوکی کابرایەکی بتەوان بووە، دایکی دیانێکی سەرسەختی پەڕگر بووە، لەبەر ئەوە بە منداڵی داشۆریان نەکرد.

زیرەکی و چاپووکی هەر لە منداڵیەوە لێدەرکەوتووە، لە تەمەنی ١٦ ساڵێدا نێرا بۆ قەرتاخە بۆ خوێندن، لەوێ هاوسەری ژیانی پەیدا کردوو منداڵێکی زۆڵیان خستەوە. لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا بڕیاریدا کە بکەوێتە خوێندنی فەلسەفە بەڵام دەستبەجێ بایدا بە لای ئایینی (مانیی)دا. لە سەرەتاییدا بڕوای بە هێز نەبوو بە ئایینی دیان. باوەڕی وابوو کە هیچ خۆشنوودییەک ناداتە مێشک، بەڵام لە تەمەنی ٢٩ ساڵیدا کاتێک کە چوو بۆ ڕۆما و میلانۆ - باکووری ئیتاڵیا و بووە ئوستادی زانستی ڕەوانبێژی و ووتاربێژی، لەوێ دەکەوێتە خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی فەلسەفەی ئەفڵاتونی نوێ (دەقێکی ڕاستکراوەی فەلسەفەی ئیفلاتونیە). هەر لەوێیش (شاری میلانۆ) خۆی ناساند بە قەشە ئمبروس گەورەی قەشەکانی ئەو سەردەمەی میلانۆ. زۆر بە تەوس و هۆشیارییەوە گوێ بۆ ڕاوێژ و ئامۆژگاریەکانی دەگرت دەبارەیی ئاینی دیانی لە شێوە و ڕواڵەتێکی بە سوود و بەچێژ و جواندا، ئیتر لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا ئەم پیاوە دوودڵە بووە دیانێکی دڵسۆز و زۆر چوست. لە ساڵی ٣٨٧ز دا قەشە ئەمبروس بە دەستی خۆی داشۆری کرد و لە پاشان گەڕایەوە بۆ جەزایر.
ئۆگەستین لە سالی ٣٩١ ز دا بووە یاریدەدەری گەورەی قەشەکانی هیپۆ، پاش پێنج ساڵ ئەمبروس مرد و ئۆگەستین جێی گرتەوە ئیتر هەر لە سەر ئەو کار و فەرمانەی مایەوە تا دوا ڕۆژی ژیانی.

هەرچەندە هیپۆ شاریکی بچووک بوو بەڵام زرنگی و ڕۆشنبیری و فرەزانی ئۆگەیستن لای هەمووان دەنگی دابووەوە تا وای لێهات بووە یەکێ لە پێشەوا باوەڕ پێکراوەکانی کەنشتە.

ئۆگەستین پیاوێکی بەژن لاواز بوو بەڵام ئاوەزێکی بە پێز و زرنگی هەبوو، بە یارمەتی نووسەرێکی توانی چەند ژمارەیەک لە پەڕاوی ئایینی دابنێت. ئەوەی کە ئیستا مابێت خۆی ئەدا لە نزیکەی ٥٠٠ نامەی موچیار و ٢٠٠ نامیلکە. لەو پەڕاوانەی کە زۆر بایەخی پێدەدا پەڕاوی (شاری خودا) و (پێلێنانەکان) بوو، بەڵام ئەمەی دوایینیان کە لە ساڵانی چلەکانی ژیانیدا نووسییەوە بە چێژترین و بە پیت ترین  پەڕاوی دادەنرێت.

زۆربەی ئەو پەیام و موچیارانەی ئۆگەستین بریتی بوون لە پوچاندن و ڕەخنە بۆ سەر ئاینی مانیی و گشت تیپە دیانە فرە بەرەکان، هەروەها بەشێکیش بوون لە ڕوونکرنەوەی ڕیبازگە و بڕوای ئاینی ئۆگەستین خۆی.

بیلاجیۆس لە تەرسایەکی ئینگلیزی بوو لە ساڵی ٤٠٠ز دا هاتە ڕۆما، لەوێ چەند ڕێبازێکی لاهوتی سەیری پێشکەش کرد. دەیگوت: کە مرۆڤ بێگوناهە، ئازادیشە لە هەڵبژاردنی کردەوەی چاک و خراپ، هەر بە ژیانی لە چاک و فەڕ و کردەوەی خاس لەوانەیە سەرفرازی دەسکەوێت. بەڵام ئۆگەستینی خاوەن دەسەڵات توانی بە نووسین و کۆڕ گرتن بەرپەرچی ڕێبازەکانی بیلاجیۆس بداتەوە و بەڕایی خوا نەناسی بۆ دەربکات. بێ بەری کرد لە هەموو کار و بارێک و ئینجا لە ڕۆمایش شار بە دەری کرد.
بە بیروڕای ئۆگەستین بێت هەموو کەس بە گوناهی ئادەمەوە گیرۆدەیە، بە ڕێژەن و ئافەرینی خوایی نەبێت، هیچ کەسێک بە کارە چاکە تایبەتیەکانی سەرفراز نابێت، پێشتریش ئەم بییر و ڕایانەی ئۆگەستین هەبوو بە پەرت و بڵاوی بەڵام ئۆگەستین بە زرنگی ئەو بییرانەی لە بڕوا و ڕێبازگەی دیانیدا چەسپاند.

بیر و بڕوایەکانیشی سەبارەت بە (با)، کارێکی زۆر مەزنی گێڕا بۆ سەر ئەو هەڵوێستانەی سەدەکانی ناوەڕاست. ئۆگەستین پاش ئەوەی باوەڕی خۆی گۆڕی و هاتە سەر ئاینیی دیانی لە با کاری تەکاندەوە هەروەک لە نووسینەکانیدا دیارە و ئاشکرای دەکات و دەڵێت : ((هیچ شتێک وەک با و باتێکەڵی نیە کە هەروا بە ئاسانی بتوانرێت خۆمانی لە دوور بخەینەوە)). جا با تێکەڵی ڕەنگبێت بۆ ئۆگەستین زۆر سەخت و زەحمەت بووبێت بەڵام خەباتی بێ ووچانی و دان بە خۆداگرتن و دوورە بەرێزی تایبەتی لە بەتێکەڵی و بیروڕاکانی لە بارەیەوە، زۆر بو ووردی لە پەڕاوەکەیدا (بێلێنانەکان) ڕوون و شی دەکاتەوە.

ئیمپراتۆرێتی ڕۆمان لە ژیانی قەشە ئۆگەستیندا بەرەو ڕماندن و داکەوتن دەچوو ئەو نووسینانەی هۆیەک بوون بۆ تێچوون و گواستنەوەی زۆر لەو فەلسەفە یۆنانیانە بۆ ئەورەپا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا بە تایبەتی فەلسەفەی ئیفلاتونی نوێ و فەلسەفەی دسکارتس (دیکارت) کە دەڵێت لە یەکێ لە ووتەکانیدا (من بییر دەکەمەوە، کەواتە من هەم) ئۆگەستین بە دوازانای لاهوتی دیان دادەنرێت تا دواسەدەکانی ناوەڕاست. نووسینەکانی زۆر کاریگەر بوون بە درێژایی سەدەکانی ناوەڕاست هەروەها کاریگەر بوون بۆ سەر زۆر لە پیاوانی ئاینیی بەناوبانگ وەک تۆماس ئاکونیاس و لۆڤەر و کاڵڤن.
ئۆگەستین ساڵی ٤٣٠ز دا لە شاری هیپۆ مرد، پاش ئەوەی ژیانێکی ٧٦ ساڵەی بەسەر برد. لەو ساڵانەی مردنیدا خێڵە فندالیە بەڕبەڕیەکان گەمارۆی شاری هیپۆیانن داو شارەکەیان سەرانسەر وێران کرد و سوتان بەڵام تەنها کاتێدایی ئۆگەستین و نووسینەکانی لە سوتاندن ڕزگاریان بوو.


سەرچاوەکان



813 بینین