هەویری ددان و گیراوەی دەم شۆر

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-21-10:30:00 - کۆدی بابەت: 2460
هەویری ددان و گیراوەی دەم شۆر

ناوه‌ڕۆك

هەویری ددان و گیراوەی دەم شۆر

پاککردنەوەی دەم و ددان بەهۆی فڵچە و هەویری ددان کارێکی میکانیکە، بەکارهێنانی هەویری ددان وەک ماددەیەکی کیمیاوی ڕۆڵی یاریدەدەر دەبینێت لەبەر ئەوە جۆری هەویری ددان کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە سەر پاککردنەوەی ددانەکان نابێت، زۆربەی خەڵک حەز دەکەن هەویری ددان و دەم شۆری گرانبەها و نایابی بیانی بەکار بهێنن، لە ڕاستیدا ئەو جۆرە ماددانە مرۆڤ قەلەق دەکات، وە لەوانەیە هەندێ پێکهاتەی زبریشیان تێدا بێت کە زیان بەخش بن.
هەرچۆنێک بێت ئەو ماددانە ئەوەندەی پڕ و پاگەندەکەیان بۆ دەکرێت بەهای زانستیان نییە. گیراوەی دەم شۆر هیچ کات توانای جێگرتنیەوە فڵچە و هەویری ددانی نابێت. لە کاتێکدا هەر کەسێک بیەوێت گیراوەی دەم شۆر لە پاڵ فڵچە و دەرمان و دەزووی ددان بەکار بهێنێت ئەوا دەتوانێت گیراوەی ئاو و خوێ بەکار بهێنێت، ئەم گیراوەی ئاو و خوێیەش دەتوانرێت لە ماڵەوە ئامادە بکرێت بەم شێوەیە، یەک کەوچکی چا خوێی چێشت دەکرێتە ناو یەک پەرداخ ئاوی کوڵاوی ساردەوە بوو، پاشان بۆ دەم و ددان شۆردن بەکار دەهێنرێت و غەرغەرەی پێ دەکرێت.


سەرچاوەکان



593 بینین