ددان ئێشە

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-30-12:59:00 - کۆدی بابەت: 14438
ددان ئێشە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بریتییە لە بوونی ئازار لە ناو یان لە دەوروبەری ددان، ئازاری ددان بە‌ شێوە‌یە‌كی گشتی بێزاركە‌رە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی ئە‌وە‌ی ئە‌و كە‌سە‌ نە‌توانێت خواردن بە‌ ئاسانی بخوات، ڕە‌نگە‌ ھە‌ندێك جار زۆر بە‌تین بێت ئازارە‌كە‌ی و ھە‌ندێك جار كە‌م بێت.

ھۆکارەکانی  ددان ئێشە

  •  کلۆربوونی ددان
  • شکانی ددان 
  • ھەوکردنی پووک 
  • ددانەجیڕە 

ھەروەھا دەکرێت ئەم نیشانانەشی لەگەڵ بێت وەک ناخۆشبوونی بۆنی دەم، سەرئێشە، تا، ھەروەھا لە شەودا ئازارەکە زیاد دەکات. ئەگەر ئازارەکە توند بوو، دوو ڕۆژ زیاتری خایاند پێوستە دکتۆری ددان  بیبینێت.

چارەسەری ددان ئێشە

بە پێی ھۆکارەکە دەگۆڕێ بۆ نموونە ئەگەر ھاتوو ئازارەکە بە ھۆی کلۆربوونی ددانەکە بوو ئەوا ددانەکە  ئەبێ پڕ بکرێتەوە یان دەردەھێنێرێت بە پێی بارودۆخی ددانەکە. بەڵام ئەگەر بەھۆی ھەوکردن بوو لە دەماری ددانەکە ئەوا چارەسەری ڕەگی ددان ئەنجام دەدرێت لەکاتی  ئازاری ددان.

چارەسەرییەکان

  • بە ئاوی شلەتێن غەرغەرەیەک بە دەم و ددانت بکە و پاشماوەی خۆراکی نێوان ددانەکانت پاک بکەوە.
  • پێدانی دەرمانی ئازار شکێن وەک:
  • profen
  • paracetamol
  • Ponstan
  • naproxen
  • Nimesulide
  • Voltarin

بەڵام لە حاڵەتی دووگیانی یان شیرپێدان نابێت بەبێ ڕێنمایی دکتۆر ھیچ جۆرە دەرمانێک بەکاربھێنرێت.

  • لەکاتی  هەوکردن  پێوستە دەرمانی دژەهەوکردەکان  بەکاربهێنرێت وەک:
  • Amoxiclav
  • Dentagyl
  • Rodogyl
  • Azitromycin

چۆن ڕێگری لە ددان ئێشە بکەین؟ 

  • ڕۆژانە ٢ جار ددانەکانت بشۆ.
  • دوای ددان شوشتنیش بە پەتی ددان نێوان ددانەکانت پاکبکەرەوە.
  • ئەو مەعجونانە بەکاربێنە کە fluorideـیان تێدایە کە وا باشترە پزیشک بۆت دیاری بکات. 
  • ھەوڵبدە ساڵانە جارێک سەردانی پزیشک بکەیت بۆ چاودێریکردنی ددانەکانت.


سەرچاوەکان



61 بینین