ئیسلام و باوەڕ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-21:01:00 - کۆدی بابەت: 2541
ئیسلام و باوەڕ

ناوه‌ڕۆك

ئیسلام و باوەڕ

پێنج بنچینەکەی ئیسلام

شآیەتی دان : (أشهد أن لا إلە إلا اللە وأن محمدا رسول اللە)

نوێژ کردن : (بەیانی-نیوەڕۆ-عەسر-ئێوارە-خەوتنان)

زەکات دان : کاتێک لەسەرت واجب دەبێت.

ڕۆژوو گرتن : لە مانگی ڕەمەزاندا.

حەج کردن : ئەگەر توانات هەبێت.

بەڵگە

کاتێک جبریت (سەلامی خوای لێبێت) پرسیاری لە پێغەمبەرمان (د.خ) کرد و پێی فەرموو:
ئەی موحەمەد هەواڵم بدەرێ دەربارەی ئیسلام.
پێغەمبەر (د.خ) لە وەڵامدا فەرمووی:

(الإسلام أن تشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمداً رسول الله، وتقيم الصلاة وتؤتي الزكاة، وتصوم رمضان، وتحج البيت إن استطعت إليه سبيلا) [مسلم].

واتە:
(ئیسلام ئەوەیە کە:
١- شایەتی بدەیت کە: جگە لە (اللە)؛ هیچ پەرستراوێکی تر شایەنی پەرستن نییە، وە کە موحەمەد (د.خ) نێردراوی خوایە. ٢- وە نوێژ بکەیت. ٣- وە زەکات بدەیت. ٤- وە لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو بیت. ٥- وە حەج بکەیت ئەگەر توانات هەبێت.)

شەش بنچینەکەی باوەڕ

شەش بنچینەکەی باوەڕ بریتین لە باوەڕ هێنان بە:

پەروەردگار :كە تاک و تەنهایە و هیچ هاوەڵێکی نییە.

فریشتەکان : ئەوانەی کە دەیانناسین و نایانناسین.

پەرتووکەکان : ئەوانەی کە بۆ پێغەمبەران دابەزێنراون.

پێغەمبەران : هەموویان بە بێ جیاوازی.

ڕۆژی دوایی : لە ژیانی بەرزەخ تا: بەهەشت و دۆزەخ.

قەدەر : خۆشی و ناخۆشییەکانی.

بەڵگە

تەواوکەری فەرموودەی پێشوو:

 قال : " أخبرني عن الإيمان " قال : ( أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الآخر ، وتؤمن بالقدر خيره وشره ) [مسلم٨]

واتە:
جبریل (سەلامی خوای لێبێت) پێی فەرموو: هەواڵم پێ بدە دەربارەی باوەڕ.
پێغەمبەرمان (د.خ) لە وەڵامدا فەرمووی:
١- باوەڕ بهێنیت بە پەروەردگار. ٢- بوە بە فریشتەکانی. ٣- وە پەرتووکەکانی. ٤- وە پێغەمبەرەکانی. ٥- وە بە ڕۆژی دوایی. ٦- وە باوەڕ بهێنیت بە قەدەر بە خۆشی و ناخۆشییەکانی.)

واتای (لا إلە إلە اللە) چییە؟

بە کورتی

واتە: هیچ پەرستراوێک نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە (اللە).

بە ڕوونی

ئەم وتەیە لە دوو بەش پێکهاتووە:

بەشی یەکەم: لا إلە/ واتە: هیچ پەرستراوێکی شایستە نییە.
واتە: هیچ پەرستراوێک نییە کە شایستەی ئەوە بێت پەرستشی بۆ ئەنجام بدەیت.
وە ئەم بەشە پێی دەڵێن: (نەفی کردن).
چونکە: تۆ نەفی هەموو پەرستراوێکی تر دەکەیت، وەک: (پەیکەر-دار-بەرد-گۆڕ...هتد).

بەشی دووەم: إلا اللە/ واتە: بێجگە لە (اللە)
واتە (اللە) بە تەنها شایستەی پەرستنە: چونکە: ئەو بەدیهێناویت و ڕزق و ڕۆژیت دادات و ژیان و مردنی تۆی بەدەستە.
وە بەم بەشە دەڵێن: (جێگیر کردن).
چونکە: تۆ جێگیری دەکەیت کە (اللە) پەروەردگاری شایستەیە، وە پەرستراوەکانی تر بەتاڵن.

بەڵگە

(ذَٰلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِ هُوَ الْبَاطِلُ وَأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ [الحج٦٢]
واتە: بەڕاستی خوا خۆی حەق و ڕاستە، ئەوانەش کە ئەوان هانا و هاواری بۆ دەبەن لە جیاتی ئەو هەر ئەوە خۆی بەتاڵ و ناحەقییە. بێگومان ئەو خوایە بڵند و بەرز و مەزن و گەورەیە.

(وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا) [النساء:٤٨]
واتە: (ئەی خەڵکینە) تەنها خوا بپەرستن و هیچ جۆرە شەریک و هاوەڵێکی بۆ بڕیار مەدەن.

(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ) [النحل:٣٦]
واتە: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە لە ناو هەر گەل و نەتەوەیەکدا پێغەمبەرێکمان ڕەوانە کردووە و پێمان ڕاگەیاندووە کە پێیان بڵێت: تەنها خوا بپەرستن، خۆتان دوورە پەرێز بگرن لە هەموو پەرستراوێکی تر.

(وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ) [الذاریات:٥٦]
واتە: بێگومان من پەری و ئادەمیزادم دروست نەکردووە تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە من بپەرستن و فەرمانبەردارم بن.

(وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ) [البینة:٥]
واتە: فەرمانیشتان پێنەدرابوو جگە بەوەی کە خوا پەرستی بکەن و بە پاکی و دڵسۆزی و ملکەچی فەرمانبەرداری ئاین و بەرنامەکە بن و لابدەن لە هەموو ئاینێک و تەنها پابەندی ئاینی ئیسلام بن.


سەرچاوەکان



3830 بینین