ئەو دەرمانانەی کە کارلێک لەگەڵ چا و قاوە دەکەن

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-23-15:08:00 - کۆدی بابەت: 14286
ئەو دەرمانانەی کە کارلێک لەگەڵ چا و قاوە دەکەن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ماددەی کافایین بریتییە لە هاندەرێکی سروشتی کە بە شێوەیەکی باو لە چای و قاوە و ڕووەکەکانی کاکاودا بوونی هەیە، بەکارهێنانی کافایین بە شێوەیەکی گشتی سەلامەتە، زیانە لاوەکییەکانی پەیوەستکراوە بە بەکارهێنانی زیاد لە پێویستی، زیانەکانیش بریتیین لە: دڵەڕاوکێ، ماندوویەتی بەردەوام، ناڕێکی لێدانی دڵ، کێشەی خەوتن و لەرزین، هەروەها کافایین زۆر بە ئاسانی دەتوانێت بەناو وێڵاشدا تێپەڕ ببێت کە ئەمەش مەترسی لەبارچوون و کەمی کێشی منداڵ زیاد دەکات، بۆیە پێویستە خانمانی دووگیان خواردنەوەی کافایین سنووردار بکەن، کافایین دەتوانێت لەگەڵ چەند جۆرێکی دەرماندا کارلێک بکات، ئەو کەسانەی دەرمانی خاوکردنەوەی ماسولکەی Zanaflex و دژە خەمۆکی Luvox بەکاردێنن دەبێت دووربن لە کافایین.

ئەو دەرمانانەی کە کارلێک لەگەڵ چاو قاوە دەکەن و کایگەرییان ئەگۆڕێت

یەک: adenosine / ئەم دەرمانە پێش پشکنینی دڵ ئەدرێت بە نەخۆش، لەگەڵ کافایین کارلێک ئەکات و کاریگەری ناهێڵێت.

دوو: Quinolone antibiotic / تێکشکاندنی کافایین لەلایەن لەشەوە خاو ئەکەنەوە، سەر ئێشە و زیادبوونی لێدانی دڵ دروست ئەکەن.

سێ: Cimetidine / هەمان کاریگەری Quinolone antibiotics هەیە.

چوار: Clozapine / چا تێکشکاندنی clozapine خاو ئەکاتەوەو کاریگەری کەم ئەکاتەوە.

پێنج: dipyramidamole / کاریگەری ئەم دەرمانە ناهێڵێت.

شەش: disulfirum / خووران و کەم خەوی زیاد ئەکات.

حەوت:  Ephedrine /  هاندەری دەمارە خانەکانە لەگەڵ چا زیاد لە پێویست هانی دەمارە خانەکانەکان ئەدەن.

هەشت: Fluvoxamine /  تێکشکاندنی کافایین خاو دەکاتەوە و کاریگەری زیاد ئەکات.

نۆ: medications for depression / لەگەڵ چا لەش زۆر هان ئەدەن و ئەبنە هۆی بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ خێرا ئەکەن.

دە: anticoagulant/ antiplatelet / ئەگەر لەگەڵ ئەم دەرماناندا بخورێتەوە ئەگەری خوێن بەربوون و شینبوونەوە زیاد ئەکات.

یانزە: pentobarbital / ئەبێتە هۆی کەم خەوی.

دوانزە: riluzole / کافایین تێکشکاندنی riluzole هێواش ئەکاتەوە. 

سیانزە: terbinafine , Mexiletine , verapamil, birth pill control , fluconazole / هەموو ئەمانە تێکشکاندنی کافایین خاو ئەکەنەوەو کاریگەری کافایین لەسەر لەش زیاد ئەکەن.

چواردە: warfarin/ بۆ خوێن مەیین بەکار دێت خواردنی چا پرۆسەی مەیینی خوێنەکە خاو ئەکاتەوە.


سەرچاوەکان



144 بینین