بومەلەرزە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-28-20:06:00 - کۆدی بابەت: 2734
بومەلەرزە

ناوه‌ڕۆك

بومەلەرزە

تەنها ناوچەیەک کە زۆرترین بومەلەرزە لێی بدات یابانە. بە درێژایی ڕۆژەکانی ساڵ، بومەلەرزە تیایدا ڕوو دەدات، بەڵام هێندە سووکە هیچ زیانێکی لێ ناکەوێتەوە. هەروەها شوێنێکی تریش کە بومەلەرزەی زۆر بە خۆیەوە ببینێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
تەفسیری ئەوەش بەوە دەکرێت کە توێکڵێکی زەوی لە هەموو شوێنێکدا وەکو یەک نییە. لە هەندێک شوێندا توێکڵی زەوی بە شێوەیەکی چەسپاو جێگیر نەبووە. لە هەر شوێنێکی زەویدا شکاوی هەبوو، ئەوا قەبارەیەکی بەردی گەورە، بە هێزێکی بەهێز لە بەردێکی تری گەورە دەخشێت و وزەی ئەو لێک خشانەش دەگۆڕێت بۆ لەرینەوە و لەرزاندنەوەی بەردەکان. لە کاتێکدا ئەو لەرینەوە و لەرزینە هەزاران میل دەبڕێت. هەمیشە بومەلەرزە لە نزیک هێڵی (شکاو)ـەکەوە بەهێز ترە و ئەو گۆڕانکاریانەی دوای بومەلەرزەکە ڕوودەدات، لەسەر ڕووی زەوی بە درێژایی هێڵی شکاوەکە ڕوون و ئاشکرایە.
ئەو بەشەی کە لە کاتی لەرزینەوەکەدا هەستی پێ دەکریت بە شێوەیەکی بەهێزتر لە شوێنەکانی تر پێی دەوترێت (سەنتەری سەروی بومەلەرزە). ئەگەر ئەو سەنتەرە لە نزیک شارێکدا بێت، ئەوا بێگومان وێرانکاری زیاتری لێ دەکەوێتەوە.
خەڵکیش بەهۆی ڕووخانی خان و بەرەو ئاگر کەوتنەوە وە کە ڕوودەدات گیانیان لەدەست دەدەن. ناوچە بومەلەرزەییەکان و گڕکانییەکان، هەمیشە لەو شوێنانەدا ڕوو دەدەن کە توێکڵی زەوی تیایدا جێگیر نەبووە.


سەرچاوەکان



4115 بینین