ناوهڕۆك
ناساندن
دیاردەی بەبیانبوون (بە ئینگلیزی: The phenomenon of desertification، بە عەرەبی: ظاهرة التصحر)، بیابانبوون بریتییە لە تێکچوونی بەردەوامی زەوی ناوچە وشک و نیمچە وشکەکان کە دەبێتە هۆی دابەزینی توانای بەرهەمی زەوی، ئەمەش لەوانەیە بەهۆی وشکەساڵی بێت یان دارستانبڕین یان گۆڕانی کەشوهەوا بێت، چالاکییەکانی مرۆڤ یان کشتوکاڵی نادروستەوە بێت، بیابانبوون پرۆسەیەکی تێکچوونی زەوییە بەهۆی چالاکییە دروستکراوەکانی مرۆڤ و گۆڕانی کەشوهەوا ڕوودەدات.
شێوەکانی بەبیابانبوون
بەبیابانبوونی لاواز: زیانێکی کەم لە پێکهاتەکانی ڕووپۆشی ڕووەک دەگەیەنێت، هەروەها زیانێکی کەم بە خاک دەگەیەنێت.
بەبیابانبوونی مامناوەند: زیان بە پلەیەکی مامناوەندی ڕووپۆشی ڕووەک دەگەیەنێت، هەروەها هۆکاری دروسبوونی تەپۆڵکەی لمی بچووکە، ئەم جۆرە بیابانبوونە زەوی کشتوکاڵی تووشی دابەزینی بەرهەم دەبێت.
بەبیابانبوونی بەهێز: ئەم جۆرە بیابانبوونە دەبێتە هۆی لە دەستدانی چینە بەپیتەکانی خاک، هەروەها بەرزبوونەوەی بڕی خوێی ناو خاک تا ئاستێک توانای بەرهەم بە ڕێژەی زیاتر لە ٪٥٠ دادەبەزێت، ئەم جۆرە بیابانبوونە چالاکی ڕاماڵینی ئاوی و هەوایی زیاد دەکات دەبێتە هۆی ڕاماڵینی زەوی.
بەبیابانبوونی زۆر بەهێز: ئەم قۆناغە مەترسیدارترین جۆری بیابانبوونە دەبێتە هۆی دروست بوونی تەپۆڵکەی لماوی قەبارە مامناوەندی گەورە، هەروەها خاک تووشی ڕاماڵینی زۆر دەبێت، هەروەها ڕێژەی خوێ لە ناو خاکدا زیاد دەکات دەبێتە هۆی لەناوچوونی توانای بەرهەم.
هۆکارەکانی بەبیابانبوون
- زۆر لەوەڕاندن و بیابانبوون هەمیشە پەیوەندییەکی نزیکیان بەیەکەوە هەیە، لە ناوچە وشکەکاندا چیمەن و ڕووەکی بچووکی دیکە پێویستە بۆ ئەوەی خاکەکە لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە ڕاماڵینی زەوی، کاتێک مرۆڤ ئاژەڵێکی زۆر لە ناوچەیەکدا دەهێڵێتەوە چیمەنەکان دەست دەکەن بە مردن، چونکە زۆرجار ڕەگەکانیان لاواز دەبێت بەهۆی ئەوەی ئاژەڵەکان بەردەوام بەسەریان دەڕۆن و بەشە تازە گەشەسەندووەکانیان هەڵدەکێشن پێش ئەوەی ڕووەکەکان کاتیان هەبێت بۆ ئەوەی بە ڕادەی پێویست بەرگریان هەبێت و زۆر ببن.
- داربڕین یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مرۆڤ کە هۆکاری بیابانبوونە.
- زەوییە وشکەکان هۆکارن بۆ بیابانبوون.
- زیادبوونی دانیشتووان و زیادەڕۆیی لە سامانە سروشتییەکان هۆکارێکن بۆ ئەوەی ناوچەیەک تووشی بیابانبوون بێت.
کاریگەرییەکانی بیابانبوون
- کاریگەری لەسەر ڕووەک هەیە تووشی زیانیان دەکات یان لەناویان دەبات.
- بیابانبوون توانای زەوی بۆ پشتگیریکردنی ژیانی ڕووەک کەمدەکاتەوە.
- خاک بۆ گەشەکردنی ڕووەکەکان زۆر گرنگە، چونکە زۆربەی ماددە ئەندامییەکان و لەسەدا ٥٠ی ماددە خۆراکییە گرنگەکانی وەک فسفۆر و پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت.
هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی بیابانبوون
- گرنگییدان بە بەڕێوەبردنی ئاو، دەبێت هەوڵی کۆکردنەوەی ئاوی باران بدرێت، ئاوێک کە دەتوانرێت دووبارە بەکاربهێنرێتەوە نابێت وەک پاشماوە بەجێبهێڵرێت.
- ئاوەدانکردنەوەی دارستانەکان دوای سووتان یان نەمانی دار دووبارە ڕوواندنەوەی دار.
- پشتگیریکردنی خاکەکە لە ڕێگەی بەکارهێنانی سیاجەکانی خۆڵ، پشتێنەی پەناگە، دارستانەکان و ڕێگری لە با.
- باشتر و زۆر پیتاندنی خاک لە ڕێگەی چاندنەوە.
- دەتوانرێت پاشماوەی دارە بڕاوەکان بەکاربهێنرێت بۆ دابینکردنی چەقۆ بۆ کێڵگەکان.
- چاندنی نەمامی زیاترە.
- باشترکردنی کوالیتی خاک.
ئەو وڵاتانەی هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون دەدەن
چین: لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە لە ئێستادا٢٧.٤٪ی زەوییەکانی چین بە بیابانبوون و نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن کەس کاریگەرییان لەسەر دروستکردووە.
چین چۆن کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون؟
چین لە ساڵی ١٩٧٨ پڕۆژەی دیواری سەوزی گەورەی چینی جێبەجێکرد بۆ ڕاگرتنی فراوانبوونی بیابانی گۆبی و دابینکردنی دار بۆ دانیشتووانی ناوچەکە، بڕیارە پڕۆژەی دیواری سەوزی گەورە تا ساڵی ٢٠٥٠ بەردەوام بێت و ئامانجی چاندنی نزیکەی ٨٨ ملیۆن دۆنم دارستانە لە دیوارێکدا کە نزیکەی ٤ ٨٠٠ کم درێژ دەبێتەوە و پانییەکەی دەگاتە ١ ٤٠٠ کم میل لە هەندێک شوێن.
ئەفریقا: دیواری سەوزی گەورەی ئەفریقا لە سەنیگالەوە تا جیبۆتی درێژدەبێتەوە، لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن یەکێتی ئەفریقا وەک بەربەستێک بە درێژایی حەوت هەزار کیلۆمەتر کە مەبەست لێی ڕاگرتنی بیابانەکانی سەحرا و ساحل بووە، مەبەست لەو دیوارە بۆ باشترکردنی بژێوی ئەو ناوچانەی کە بەهۆی وشکەساڵییەوە لە ناوچەی ساحل کاریگەرییان لەسەرە، جیاکردنەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و کەمکردنەوەی کۆچکردنە.
ئوردن: لە مەترسیدایە بە خێرایی تووشی بیابانبوون دەبێت بەهۆی ئەوەی بارانی کەم لێدەبارێت، سەدا ٩٠ی وڵات لە ساڵێکدا کەمتر لە ٢٠٠ ملم باران دەبارێت. یان بەهۆی دارستانبڕین، وەرینی خاک، بەکارهێنانی نەگونجاوی زەوی و شێوازەکانی چاندن، گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی هەموویان بەشدارن لە زیادبوونی بیابانبوون، بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون ئوردن پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکات کە لەژێر پرۆگرامی زانست بۆ ئاشتی و ئاسایش ناتۆدا پارەی بۆ دابینکراوە.