خاک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-28-23:44:00 - کۆدی بابەت: 932
خاک

ناوه‌ڕۆك

  خاک

بریتییە لە تەنێکی زیندوو کە لە تێکەڵەی مادەی ئەندامی و کانزایی و ئاو و هەوا پێکدێت، وە بریتیە لە چینێکی فشەڵی ورد کە زۆربەی وشکانی سەر ڕووی زەوی دادەپۆشن و ئەستوری لە چەند سانتیمەترێکەوە دەست پێدەکات تا چەندین مەتر، وە خاک تەنێکە بەهۆی کارلێکی بەرگی بەردین و بەرگی گازی و بەرگی زیندەگی و بەرگی ئاویەوە بەردەوام لە پێشکەوتن و گەشەکردندایە.
خاک سەرچاوەی ژیانە بۆ هەموو بوونەوەرە زیندووەکان و لە ماوەی دروست بونیدا بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت، کە دەست پێدەکات بە وردبوونی بەردەکان و شیبونەوەی مادە ئەندامیەکان و تێکەڵ بوونی ئاو و هەوا، وە چواردە ڕەگەز لە دروست بوونی خاکدا بەشداری دەکەن، ئەمە جگە لە ڕەگەزەکانی دیکە، ئەوانیش بریتین لە: ئۆکسجین و کاربۆن و نایترۆجین و سلیکۆن و ئەلەمنیۆم و ئاسن و کالسیۆم و مەگنسیۆم و صۆدیۆم و پۆتاسیۆم و فسفۆڕ و کبریت و کلۆرەکان (کلورین) و هتد .


سەرچاوەکان



5379 بینین