بۆچی دەریا شینە؟

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-07-30-00:25:00 - کۆدی بابەت: 13830
بۆچی دەریا شینە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بۆچی دەریا شینە؟ (بە ئینگلیزی: Why is the sea blue، بە عەرەبی: لماذا لون البحر ازرق)، لە مێژوودا چەندین وێنەی تەنەکانی ئاو لە دوورەوە دەبینرێت کە ڕەنگی شینە، هەرچەندە ئاوەکە ڕوونە هیچ ڕەنگێکی نییە بەڵام دەرکەوتنی ڕەنگی شینی ئاو ڕوونکردنەوەیەکی زانستی هەیە کە پەیوەستە بە ڕووناکی کەوتنە سەر ئاو بەجۆرێک کە هەر ڕەنگێک درێژی شەپۆلی تایبەتی خۆی هەیە، بۆیە ئاو هەموو درێژی شەپۆلەکانی ڕەنگەکان هەڵدەمژێت جگە لە شین، کە ئەو ڕەنگەیە کە لەکاتی سەیرکردنیدا دەردەکەوێت، توانای ئاو بۆ ڕەنگدانەوەی و بڵاوکردنەوەی ڕووناکی زیاد دەکات کاتێک گەردیلە هەڵواسراوەکانی ناو ئاودا زیاد دەکات.

پێکهاتەکانی ئاوی دەریا

ئاو نزیکەی سێ لەسەر چواری زەوی پێکدەهێنێت، ئاو بە چەندین شێوە بوونی هەیە، بەجۆرێک کە دەتوانێت لە دەریا، زەریا، ڕووبار، یان تەنانەت ئاوی ژێر زەوی هەبێت.

پیسبوونی ئاوی دەریا

هەرچەندە ئاو نزیکەی سێ لەسەر چواری هەسارەی زەوی پێکدەهێنێت و بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی سەر هەسارەکە دادەنرێت، بەڵام بەدەست کێشەی پیسبوونی ژینگەوە  دەناڵێنێت، بەو پێیەی چالاکییەکانی مرۆڤ بەشدارییەکی زۆریان لە پیسبوونی ئاوی دەریا و زەریاکاندا هەیە، وەک دەردانی کاربۆن و پاشماوەی پلاستیکی، کە بەربەستێک پێکدەهێنن کە دەبێتە هۆی خنکاندنی زیندەوەرە دەریاییەکان، ڕژانی نەوت ئاوی دەریا پیس دەکات هەروەها پاشماوەی مرۆڤ بەشدارە لەم پیسبوونەدا.


سەرچاوەکان



205 بینین