قووڵترین دەریاچەی جیهان

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-07-18-20:43:00 - کۆدی بابەت: 13561
قووڵترین دەریاچەی جیهان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

قووڵترین دەریاچەی جیهان (بە عەرەبی: أعمق بحيرة في العالم، بە ئینگلیزی: The deepest lake in the world)، بریتییە لە دەریاچەی بایکاڵ کە قووڵترین دەریاچەی جیهانە، هەروەها یەکێکە لە گەورەترین و کۆنترین دەریاچەی جیهان، ئەم دەریاچەیە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئاسیا، بە تایبەتی لە ڕووسیا، نزیکەی ٤٠٠ میل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سیبیریاوە دوورە لە باکووری سنووری مەنگۆلیا، ئەم دەریاچەیە بە جوانییەکەی لەوانی تر جیا دەکرێتەوە، یەکێکە لە موعجیزە سروشتییەکانی سیبیریا.

مێژووی دەریاچەی بایکاڵ

دەریاچەی بایکاڵ ٢٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دروست بووە، زۆر قووڵە، بە زنجیرە چیا بەرزەکان دەورە دراوە، گەشتیارێکی زۆر لە ناوەوە و دەرەوەی ڕووسیا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت هەندێکیان بە مەبەستی چارەسەرکردن سەردانی دەکەن، کەسانێکیش بۆ چێژوەرگرتن لە سروشتە جیاوازەکەی سەردانی دەکەن. لە دەریاچەی بایکاڵ نزیکەی ٢٧ دوورگە هەیە و زیاتر لە ٣٠٠ چەم و ڕووبار دەڕژێنە ناویەوە.

ڕووبەری دەریاچەکە

قووڵایی دەریاچەی بایکاڵ لە باکوورەوە دەگاتە ٦٣٦ کیلۆمەتر، لە باشوورەوە ١٦٣٧ کیلۆمەتر پێی دەوترێت ئۆقیانوسی پێنجەم لە جیهاندا، چونکە یەدەگێکی گەورەی ئاوی شیرینی تێدایە کە یەکسانە بە ٢٣.٠٠٠٦کم۳ (واتە نزیکەی ٢٠کم٪ لە بڕی ئاوی شیرین لە جیهاندا، کە زیاترە لەوەی کە دەریاچە گەورەکانی ئەمریکای باکوور بەیەکەوە تێیاندایە)، لەلایەن یونسکۆوە لە ساڵی ١٩٩٦دا خرایە لیستی میراتی سروشتی جیهانی.

کەش و هەوای دەریاچەکە

بوومەلەرزەی توندوتیژ هەیە کە ڕەنگە جارجارە لەم دەریاچەیە ڕووبدات، بەو پێیەی کە دەریاچەیەکی کونە و سیمیتری نییە، هەروەها بەردەکانی زۆرن لە دەوری. پلەکانی گەرما لە زستاندا لە نێوان -٢١ پلەی سەدیدایە، هاوینیش دەگاتە نزیکەی ١١ پلەی سەدی. ڕووی دەریاچەی باکیاڵ لە مانگی یەکدا بەستەڵەک دەبێت و لە مانگی ئایاردا دەتوێتەوە، پلەی گەرمی ئاوی سەر ڕووی دەریاچەکە لە مانگی ئابدا دەگاتە نێوان ١٠ بۆ ١٢ پلەی سەدی و لە ئاوی قووڵیشدا دەگاتە ٢٠ پلەی سەدی. لە کاتی شەڕی ڕووسیا و ژاپۆن سەهۆڵبەندی دەریاچەی بایکاڵ ئەوەندە ئەستوور بوو کە دەیانتوانی هێڵێ ئاسنین دابنێن بۆ گواستنەوەی پێداویستییەکان لە ڕووسیا بۆ بەرەی شەڕ لە زستاندا.

ژیانی ڕووەک و ئاژەڵ

ژیانی ڕووەک و ئاژەڵ لە دەریاچەکەدا هەمەچەشنە، لە دەریاچەکەدا نزیکەی ١٥٠٠ بۆ ١٨٠٠ جۆر ئاژەڵ هەیە کە لە قووڵایی جیاوازدا دەژین، سەدان جۆری ڕووەکیش لەسەر ڕووی دەریاچەکە یان لە نزیکەوە دەژین. نزیکەی ٥٠ جۆر ماسی هەیە کە سەر بە حەوت خێزانن.

بەناوبانگترین پیشەسازییەکان

لە کەنارەکانی دەریاچەی بایکاڵدا چەندین پیشەسازی بڵاوبوونەتەوە، وەک: دروستکردنی سێلولۆز، کاغەز، کەشتیسازی، ماسیگرتن، دار و چەندانی تر.


سەرچاوەکان



77 بینین