سوودەکانی خوێی دەریایی

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-07-13-19:30:00 - کۆدی بابەت: 13537
سوودەکانی خوێی دەریایی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خوێی دەریایی (بە عەرەبی: فوائد ملح البحر، بە ئینگلیزی: Benefits of sea salt)، بریتییە لە توخمێکی کیمیایی کە لە ئاوی دەریا، زەریا و ڕووبارەکاندا هەیە، کۆمەڵێک سوودی گرنگی  لە ڕووی تەندروستی و جوانکاری و چارەسەرەوە هەیە.

پێکهاتە و توخمەکانی خوێی دەریایی

یەکێک لە دیارترین توخم و خوێیەکان کە خوێی دەریایی بە گشتی پێکدەهێنن بریتییە لە پێکهاتەی کلۆریدی سۆدیۆم (NaCl) کە بەربڵاوترین جۆری خوێیە لە سروشتدا و بە تایبەتی لە دەریادا ڕێژەیەکی زۆر بەرزی پێکهاتەکانی دەریا پێکدەهێنێت، ئەم ڕێژەیە دەگاتە نزیکەی ٩٧.٥١٪، پێکهاتەکانی تری خوێی دەریایی بریتین لە کلۆریدی کالیسیۆم، کاربۆناتی مەگنیسیۆم، فلۆراید و مادەکانی تر.

سوودەکانی خوێی دەریایی

بەهۆی پێکهاتەی کیمیایی ناوازە و هەمەچەشنی خوێی دەریایی لە نێوان ماددە کیمیاییە جۆراوجۆرەکاندا، بێ گومان سوودی زۆری هەیە لە هەموو بوارەکاندا، جا چ لە ڕووی خۆراکییەوە، چ لە ڕووی چارەسەرییەوە، چ لە ڕووی دەرمانییەوە بێت یان جوانکاریی، لە خوارەوە ئاماژە بە گرنگترین سوودە گشتییەکانی خوێی دەریایی دەکەین:

١- لە ئاستی خۆراکیشدا خوێی دەریایی لە خوێی سەر مێزەوە دەردەهێنرێت، کە لە چێشت لێنان و بەهاراتکردنی خۆراکەکاندا بەکاردێت ئەم خوێیە وەک مادەیەکی پارێزەریش بەکاردەهێنرێت بەمەبەستی هەڵگرتنی خۆراکەکان لە تێکچوون.

٢- خوێی دەریایی لە ڕووی پزیشکییەوە وەکوو تەعقیمکەری پێست و بکوژی ڤایرۆس و میکرۆبەکان بەکاردێت، هەروەها چارەسەرێکە بۆ زۆرێک لە نەخۆشییەکانی پێست وەک سەدەف و ئەکزیما و خورانی پێست.

٣- لە ڕوانگەی جوانکارییەوە خوێی دەریایی بەکاردێت بۆ پاکردنەوەی پێست و ڕزگاربوون لە پێستی مردوو یان خانە مردووەکان، هەروەها کونیلەکانی پێست بە کریستاڵەکانی خوێی درشت مەساج دەکرێت، ئەمەش نەرمی بە پێست دەبەخشێت، هەروەها بۆ ڕزگاربوون لە قژ هەڵوەرین بە مەساجکردنی قژ لەگەڵیدا خوێی دەریایی بەکاردێت، هەروەها بۆ پاککردنەوەی دەم و سپیکردنەوەی ددانەکان بەکاردێت.


سەرچاوەکان



86 بینین