دیاردەی وشکەساڵی

له‌لایه‌ن: - سۆزیار یاسین سۆزیار یاسین - به‌روار: 2024-08-11-14:04:00 - کۆدی بابەت: 13977
دیاردەی وشکەساڵی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دیاردەی وشکەساڵی (بە عەرەبی: ظاهرة الجفاف، بە ئینگلیزی: Drought phenomenon) وشکەساڵی بریتییە لە کەمی سەرچاوەکانی ئاو بە گشتی لە ناوچەیەکی دیاریکراودا و لە ماوەیەکی دیاریکراودا، کە  دەبێتە هۆی کەمی ئاو، وە سەرچاوە جۆراوجۆرەکانی ئاویش بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە، ئاستی ئاوی بیرەکان دادەبەزێت، ئاوی ڕژاو کەم دەبێتەوەو، ھەموو ئەمانەش کاریگەری نەرێنی دروست دەکات لەسەر پێداویستییەکانی ژیانی مرۆڤ و ئاژەڵ و ڕووەکەکان. لەم بابەتەدا هۆکارەکان و دەرئەنجامی وشکەساڵی دەخەینەڕوو، لەگەڵ ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی وشکەساڵی.

ھۆکارەکانی وشکەساڵی

زۆر هۆکار هەن کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی دیاردەی وشکەساڵی، لەوانە ئەمانەی خوارەوە: 

  • کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارینی لەناکاو، کە بەزۆری بە ڕێژەیەکی زۆر باران بارین لە ماوەیەکی دیاریکراودا دەناسرێتەوە، کەیارمەتدەرە بۆ زیادکردنی خێرایی ڕۆشتنی ئاو لە دۆڵەکاندا. 
  • ڕێژەی بەرزی هەڵمبوونی ئاو کە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەی گەرمی دروست دەبێت، کە ساڵانە لە سەرانسەری جیهاندا ڕێژەی هەڵمبوون لە نێوان ٣٠٠٠ بۆ ٤٠٠٠ ملیمەتر بەرز دەبێتەوە.
  • سروشتی  ئەو خاکەی یارمەتی کۆکردنەوەی ئاو دەدات، ئەمە دەبێتە هۆی زیادبوونی بڕی ئاوی هەڵم.
  • کەمی بارانبارین بە گشتی، ئەمەش کاریگەری بەرچاوی لەسەر کشتوکاڵ هەیە کە پشت بە ئاوی باران دەبەستێت.
  • بەرزبوونەوەی سەرما لە نیوەگۆی باکوور، ئەمەش بۆتە هۆی سەرهەڵدانی وشکەساڵی لە ناوچە کەناراوییەکان.

دەرئەنجامی وشکەساڵی

وشکەساڵی  چەندین دەرئەنجامی هەیە کە ڕاستەوخۆ کاریگەری ھەیە لەسەر ژیان و سیستەمی گەردوون ئەم ئەنجامانە ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرن:

  • خراپی کوالێتی ئاو، ئەمەش  بەهۆی کەمی ڕێژەکەیانەوە کە یارمەتیدەرە بۆ چڕبوونەوەی زۆری ماددە ژەهراوییەکان و پیسکەرەکان، بەمەش  ڕێژەی پیسبوونی ژینگە لە سەرچاوەکانی تری ئاو زیاد دەکات.
  • ڕێژەی گەشەی کەمی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، لە ئەنجامدا بەرهەمهێنان کەم دەبێتەوە، ئەمەش ڕێگری دەکات و کاریگەری لەسەر گەشەی ئاژەڵی ڕووەکی هەیە.
  • بڵاوبوونەوەی قاتوقڕی لە ئەنجامی کەمی ئاوی ئاودێری.
  • زیادبوونی نەخۆشییەکانی بەدخۆراکی، بەهۆی وشکەساڵییەوە.
  • زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران، بەهۆی نەبوونی خۆراک و ئاوەوە.
  • کەمی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەهۆی نه بوونی ساردکەرەوە به بڕی گونجاو له وێستگەکانی کارەبا، هەروەها ئاستی کەمی ڕۆیشتنی ئاو بەناو بەنداوەکانی کارەبای ئاو.

ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی وشکەساڵی

  • پاککردنەوەی ئاوی سوێر لە دەریا و زەریاکاندا، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانرێت بۆ ئاودێری و خواردنەوەو مەبەستی تری بەکاربەر بەکاربهێنرێت.
  • چاندنی  هەور یەکێکە لە شێوازە پیشەسازیەکان کە بەکاردێت بۆ یارمەتیدانی بارانبارین. 
  • بەکارهێنانی ئاو بە ئاگاییەوە، جا چ لە دوشکردن، یان  شوشتنی سەیارە، یان ھە شتێکی تر کە ئاوی زۆر بەکاردەهێنێت.
  • دروستکردنی بەنداوە دەستکردەکان بۆ ئاڕاستەکردنی ئاو بەرەو بەروبوومی کشتوکاڵی لەو ناوچانەی کە بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنن.
  • کەڵک وەرگرتن لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بە چاندنی ئەو بەرهەمانەی کە پێویستیان بە بڕێکی زۆری ئاو نییە.


سەرچاوەکان



223 بینین