سەردەمی زێڕین چیبووە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-15:30:00 - کۆدی بابەت: 2970
سەردەمی زێڕین چیبووە؟

ناوه‌ڕۆك

سەردەمی زێڕین چی بووە؟

لە سەردەمێکی دیاری کراو و لە ناوچەیەکی دیاری کراوی جیهاندا. وا دیارە شارستانییەت گەیشتبێتە ئاستێکی نائاسایی و خەڵکی شتی مەزنیان ئەنجام دابێت، ئەو جۆرە سەردەمە لە یۆنانی کۆندا تێپەڕیووە کە پێیان وتووە (سەردەمی زێڕینی یۆنانی) کە لە ساڵی ٥٠٠ زاینیەوە بۆ ساڵی ٤٢٩ پێش زایین بووە.
لە سەرەتای سەدەی پێنجەمدا فارسەکان یۆنانیان داگیر کرد. بەڵام یۆنانییەکان دوای ئەوە ڕاپەڕین و فارسەکانیان لە وڵاتی خۆیان دەکرد. خەڵکی ئەسینا بوونە سەرکردەی جەنگەکە و بەو هۆیەشەوە ئەسینا بوو بە دەوڵەمەندترین و بەهێزترین دەوڵەت لە یۆنانی کۆندا.
ئەسینا ئوستولێکی دەریایی دروست کرد. کە لە هەموو ئوستولەکانی تری یۆنان گەورەتر بووە. لە هەموو لایەکەوە خێر و بێر گەیشتوتە خەڵکی شار، هەندێکی لە ڕێگەی بەرتیل و هەندێکی تریشی لە ڕێگەی سەرانە و بازرگانی و کانە زیوەکانەوە بووە. بەهۆی باری ئابوری باشەوە دانیشتوانی ئەسینا چوار بەرامبەر زیادیان کرد و هونەر لە شارەکەدا گەشەی سەند.
سەردەمی (بیریکلیس) ئەو سەردەمە بوو کە ناوی سەرکردە و سیاسیی ئەغریقی (بیریکلیس)ی لە خۆگرتبوو. کە لە نێوان ساڵانی ٤٩٠-٤٢٩ پێش زایین ژیاوە. لەو سەردەمەدا (بارسینۆن)ی دروست کرد کە پەیکەری خواوەندی ئەسینا بوو لە شاری ئەسینادا کە یەکێکە لە جوانترین و بەناوبانگترین بیناکانی لە جیهاندا.
ئەوانەی لەو سەدەمەدا لە ئەسینا ژیاون، پەیکەرتاشی مەزن فیدیاس، سوقراتی فەیلەسوف، هەردوو شانۆ نووسی بەناوبانگ سوفوکلیس و یورپیدس کە مەزنترین شانۆیی درامایان لە جیهاندا نووسیوە. 
هەموو لایەک هاریکاری یەکتریان دەکرد بۆ ئەوەی ئەسینا زیاتر جوان بکرێتەوە. بەهۆی سامانی زۆر و هێزەوە، وای لێهات خەڵکی کاتی زۆریان هەبوو. بۆیە گرنگیان دایە بواری ڕۆشنبیری و هزر. بە جۆرێک هیچ کۆمەڵگەیەکی تر پێش ئەوان دوای ئەوان ئەوەی بەخۆیەوە نەبینی.
سەردەمی زێڕینی یۆنانی شاکار و کارگەلێکی هونەری وا داهێنا كە تا ئێستا کاریگەری لەسەر هەموو جیهان ماوە.
لە کۆتایی سەدەی پێنجەمی پێش زایندا جەنگ لە نێوان ئەسینا و ئسپارتەدا هەڵگیرسا و ڕۆشنبیری ئەسیناش رووی لە کزی و هەڵوەشانەوە کرد و ئەنجام سەردەمی زێڕین کۆتایی هات.


سەرچاوەکان



739 بینین