چۆن کەسایەتی خۆم بناسم؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-14:28:00 - کۆدی بابەت: 3175
چۆن کەسایەتی خۆم بناسم؟

ناوه‌ڕۆك

كەسایەتی

كەسایەتی بریتییە لە تێكەڵەیەك لە ڕەفتار و هەست و شێوازی وەڵامدانەوە، كە بە كاریگەری چەند فاكتەرێك دروست دەبێت، ئەو فاكتەرانە بریتین لە:

  • هۆكارە بۆماوەییەكان
  • شێوازی پەروەردەكردن و كەسانی دەوروبەر
  • ئەزموونی منداڵی
  • شێوازی ژیان
  • كۆمەڵگە
  • جیاوازی – تایبەتمەندیەکان
  • بەها و بیر و باوەڕ
  • پەڵنەرەكان
  • توانا و كارامەیی
  • زیرەكی
  • ئاستەنگەكان
  • گەشەكردن
  • هۆشیاری
  • هەست و سۆز

لە دەروونناسیدا

بەڵام لە دەروونناسیدا هەڵسەنگاندنی كەسایەتی لە ڕێگەی بیرۆكەی دەروونی و زانستییەوەیە كە بریتین لە:

  • گەشەسەندنی کەسایەتی
  • گۆڕانکاری کەسایەتی
  • ناڕێکی کەسایەتی
  • کەسایەتی بۆماوەیی 

توێژینەوەی چاخی یەکەم

هەروەها لە چاخی یەكەم توێژینەوە لەسەر كەسایەتی كراوە لەلایەن (ھیپۆکرات) و (گالێنۆس) كە باسیان لە كەسایەتی كردووە لەڕێگەی:

  • جیاوازی تاكەكەسی و هەر كەسێك كاسایەتییەكی تایبەت بە خۆی هەیە
  • دروستكردنی وێنەیەكی تەواو لەبارەی كەسەكە و بارە دەروونیەكەی
  • لێكۆڵینەوە لە سروشتە مرۆڤایەتییەكەی
  • گاریگەرە دەرەكی و ناوەكییەكان كە كار لە ڕفتاری مرۆڤ دەكەن

بەشەکانی کەسایەتی لە چاخی یەکەم

هەروەها كەسایەتییان كردووە بە چەند بەشێكەوە:

  • ڕووی ویژدانی: هەموو ئەوانەی كە پەیوەندیان بە هەست و ئەخلاق و هەڵسوكەوتەوە هەیە
  • ڕووی ئەقڵی: گرنگی دەدات بە كۆكردنەوەی زانیاری
  • ڕووی جوڵە: هەڵسووكەوتە مرۆییەكان

کێشەکانی کەسایەتی

هەروەها چەند كێشەیەك دروست دەبێت لە كەسایەتیدا كە بریتین لە:

كەسایەتی گوماناوی: باوەڕنەكردن بە كەسانی دیكە، گومانكردن لێیان

كەسایەتی داخراو: گۆشەگیر و ئامادەنییە پەیوەندی کۆمەڵایەتی بنیاد بنێت

كەسایەتی دژە كۆمەڵایەتی: بریتییە لە ڕێزنەگرتن لە مافی كەسانی دیكە و پێشێلكردنی یاسا


كەسایەتی توند: بریتیە لە كەسایەتییەكی ناسەقامگیر و میزاجی و لە پەیوەندییە كەسییكان بێزارە

كەسایەتی هیستێری: ئەو كەسانەن كە ئەمێشە بەدوای سەرنج و دەركەوتن دەكەوێت

كەسایەتی نارسیزم: ئەو جۆرە كەسانەی كە لەخۆباین و خوبەزلزانن

كەسایەتی پشتبەستن: ئەو جۆرە كەسانە كە هەمێشە پشت بە كەسانی چواردەوریان دەبەستن

كەسایەتی دوودڵ: ئەو كەسانەن كە گرنگی بە وردەكارییەكان دەدەن و دوودڵن لە بڕیارداندا

بۆ دووركەوتنەوە لەم كێشە كەسایەتیان دەبێت خێزان گرنگی بدات بە پەروەردەكردنی منداڵەكالن و دووریان بخاتەوە لە تێكچوونی كەسایەتییان چونكە دەكرێت ببێتە هۆی تێكدانی داهاتوویان.

پێویستە لە هەموو كەسێكدا چەند سیفەتێكی دیاریكراو هەبێت وەك ئارامگرتن، جدییەت، بەزەیی، زیرەكی، ویژدان. بۆیە ئاینی ئسلام داوا لە شوێنكەوتووەكانی دەكات كە ئەم سیفەتانەیان تێدابێت چونكە پێویستە بۆ گەشەسەندن و بەروپێشچوونی كۆمەڵگە. 


سەرچاوەکان



10104 بینین