چۆن ببیتە مرۆڤێکی عەقڵانی؟

له‌لایه‌ن: - ڕاژان ڕاژان - به‌روار: 2024-08-05-18:22:00 - کۆدی بابەت: 13902
چۆن ببیتە مرۆڤێکی عەقڵانی؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تایبەتمەندییەکانی مرۆڤی تێگەیشتوو (بە ئینگلیزی: Wise person's qualities, بە عەرەبی: صفات الإنسان العاقل) مرۆڤی عەقڵانی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی دەناسرێتەوە، ئەو خاڵانەی کە دەتکاتە مرۆڤێکی عەقڵانی، دەتوانرێت بەم شێوەیە باس بکرێت:

دەست بەسەر خۆتدا بگرە (خاوەندارێتی خود)

کۆنتڕۆڵی خۆت بکە و ڕێگە مەدە هەست و سۆزە جیاوازەکان کۆنتڕۆڵت بکەن، وەک ترس، توڕەیی، خۆشەویستی، یان ئیرەیی. مرۆڤی عەقڵانی تێدەگات کە ئەمانە هەستی سروشتین کە بەسەر هەموو کەسێکدا دێت، بەڵام دەبێت کۆنتڕۆڵ بکرێن بۆ ئەوەی کاریگەری جددی لەسەر ژیانی نەبێت. مرۆڤی عەقڵانیش کاتێک کە ئەم هەستانە داگیری دەکەن ئارەزووی دەبێت بۆ قسەو کردارەکانی وە بەرپرسیاردەبێ بۆیان.

هەبوونی پەیوەندی کەسی دڵخۆشکەر

هەبوونی پەیوەندی کەسی هەمیشەیی و دڵخۆشکەر، وەک مرۆڤێکی عەقڵانی تێدەگات کە پێویستی بە کەسانی دیکە هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سۆزدارییەکانی، و ئەمەش زیانێکی نییە، مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە کە پێویستی بە پەیوەندی ئەرێنی لەگەڵ کەسانی دیکە و کارلێککردن لەگەڵیان هەیە.

متمانه بەخۆبوون

مرۆڤی عەقڵانی متمانەی بەخۆی هەیە و پێویستی بەوە نییە کەسانی دیکە قەناعەتی پێبکەن یان بەشێوەیەکی جیاواز لە سروشتی خۆی ڕەفتار بکات، وە کاتێک قسەت لەگەڵ دەکات بەتەواوی لەگەڵ کەسایەتی خۆیدا ئامادە دەبێت و خۆی وەک ئەوەی هەیە قبوڵ دەکات و شەرم ناکات لێی، و هەوڵ نادات کەسێکی تر بێت.

شتەکان بە سادەیی وەربگرە

شتەکان بە سادەیی وەردەگرێت ئەگەر لە شتێکدا هەڵەیەک بکات، پێش ئەوەی کەسانی تر پێی پێبکەنن، سەرەتا بەخۆی پێدەکەنێت، چونکە دەزانێت ئەو کەسانەی بەخۆیان پێدەکەنن زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەکەن و کەمتر دڵەڕاوکێیان هەیە.

ڕێزگرتن لە خۆت و ڕێزگرتن لە کەسانی تر

ڕێزگرتن لەخودی خۆت و ڕێزگرتن لە کەسانی تر تەنانەت لە بوونی جیاوازیشدا، مرۆڤی عەقڵانی پێی وایە کە ڕێزگرتن لە خۆی و ئەوانی تر پێویستە تەنانەت ئەگەر لەگەڵیشیدا ڕێک نەکەوتن، ڕێزگرتن پردێکی سۆز و متمانە و ئاسایش دروست دەکات.

لەدەستدان و نائومێدی قبوڵ بکە

هەموو مرۆڤێک لەبەرامبەر لەدەستدان و نائومێدی لاوازە، بەڵام مرۆڤی عەقڵانی ئامادەیە قبوڵیان بکات و مامەڵەیان لەگەڵدا بکات لەبری ئەوەی بەشێوەیەکی نەرێنی و خراپ کاریگەرییان لەسەر ژیانی هەبێت، بەوپێیەی هەڵەکان دروست دەبن بۆئەوەی لێی فێربێت و ڕێگری لێنەکەن لە هەنگاونان بەرەو پێشەوە.

توانای بڕیاردان

توانای ئەوەی بڕیاربدات، ئەو خۆی بەرپرسیارە لە ژیانی خۆی و هەموو ئەوەشی کە تێیدایە، هەروەها دەزانێت کە هەر بڕیارێک کە دەیدات دەبێتە هۆکارێک بۆ داڕشتنی واقیعەکەی، بۆیە دەزانێت چۆن بڕیارەکانی بدات و چۆن لەگەڵ ئەنجامی ئەم بڕیارانە پێکەوە بژی، گرنگ نییە چی ڕوودەدات.

ڕەزامەندی لە ژیان

توانای مرۆڤ بۆ چێژوەرگرتن لە ژیان ئاماژەیە بۆ تەندروستی دەروونی، هەروەها کۆمەڵێک شت هەن کە ڕۆڵیان هەیە لە گەیشتنی مرۆڤ بە ڕەزامەندی ژیان، لەوانە نەبوونی نەخۆشی، چێژوەرگرتن لە پەیوەندی باش لەگەڵ کەسانی تر، و هەستکردن بە سەربەخۆیی خێزان و هاوڕێیان و شوێنی کاریش، جگە لە هەستکردن بە شانازی لەکاتی بردنەوە و بەدەستهێنانی دەستکەوتەکان.

تەندروستی دەروونی

زۆر کەس پێیان وایە کە تەندروستی دەروونی تەنها نەبوونی نەخۆشی دەروونییە، لە کاتێکدا لە واقیعدا ئەوە زیاترە بە پێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، تەندروستی دەروونی حاڵەتێکی خۆشگوزەرانییە کە مرۆڤ توانای بەرگەگرتنی ئەو فشارانەی هەیە کە هەیەتی لە ژیانیداو بەرکەوتەی دەبێت، و بە شێوەیەکی سروشتی و دروست مامەڵەیان لەگەڵدا بکات جا ئەم فشارانە لەسەر لایەنی سۆزداری، فیکری، یان لایەنی دیکە بن، دەتوانرێت بڵێین مرۆڤی عەقڵانی کەسێکی دەروون تەندروستە و توانای هەیە بڕیاری کەسی بدات و کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات، وە هەستێکی بە بەهای کەسی خۆی هەیە و، پێی وایە کە شایەنی گرنگیپێدانە، هەروەها هەستی بەرپرسیاریەتی هەیە، واقیعی خۆی دەژی، مومکین و بەردەست دەقۆزێتەوەو، گرنگی بە خەیاڵ نادات.


سەرچاوەکان



126 بینین