تایبەتمەندییەکانی شێر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-23:06:00 - کۆدی بابەت: 3366
تایبەتمەندییەکانی شێر

ناوه‌ڕۆك

شێری پادشای دارستان 

شێر لە هەموو جیهاندا بە هێمای هێز دادەنرێت. زۆر جار دەبیستین کە وەسفی پیاوێکی بەهێز و ئازا دەکرێت بە شێر دەچووێنێت، شێوەی شێر وەکو هێمایەک بۆ هێز لەسەر زۆرێک لەو مەدالیایانە هەڵدەکەنرێت کە دەدرێت بە یاریچییە براوەکان هەندێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن وێنەی شێر هەڵدەگرن. بڕوایەکی وا هەیە لای خەڵکی کە شێر بەهێزترین گیانداری دارستانە، کە دەتوانێت هەموو گیانلەبەرەکانی تر بشکێنێت بەڵام هەموو جارێک ئەمە ڕاست نییە. بۆیە پێی دەوترێت شایی دارستان لەبەرئەوەی زۆر بەخێرایی هێرش دەکاتە سەر قوربانیەکەی بە جۆرێک نێچیرەکەی کاتی نابێت بۆ بەرەنگاری کردن لە خۆی، لەدواوە هێرشی دەکاتە سەر ئاژەڵی لەخۆی گەورەتری وەکو زەڕافە و گامێش. بە یارمەتی چڕنوک و کەڵبەکانی نێچیرەکە لەت و پەت دەکات. بەهۆی خێرایی و بەهێزیەکەیەوە پێی دەوترێت (پاشای دارستان). پێش نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ شێر لە زۆربەی ناوچەکانی ئەوروپا هەبووە. بەڵام بەرە بەرە لە ناوبران. ئێستا تەنها لە ئەفریقیا و باکوری ڕۆژئاوای هینددا هەن. شێر لە ئاژەڵە گۆشت خۆرەکانە، گیاندارە دەشتیەکان دەکوژێت و لەسەر گۆشتەکەی دەژیت و سەر بە خێزانی پشیلەکانە. درێژیەکەی نزیکەی سێ مەتر دەبێت. کێشەکەشی لە نێوان ١٨٠ بۆ ٢٢٥ کیلۆگرامدایە. مێیەکانیان لە نێرەکانیان بچوکترن و کاکۆڵێک بەسەر سەریانەوەیە. زۆرجار مێیەکان ڕاودەکەن و بێچوەکانیش بە خۆشیەوە لێی دەخۆن، شێر بە نەڕە بەناوبانگە، بەڵام بە پێچەوانەی پشیلەکانەوە ناتوانن بە داراندا هەڵزنێن، شێر بە کۆمەڵ دەژین و هەر گرووپێکیان لە نێوان ٤ بۆ ٣٠ دانە دایە شێرەکان لە ڕۆژدا پشوودەدەن و بە شەو ڕاودەکەن، هێرش دەکەنە سەر کەری وەحشی، ئاسک، ورچ، چەقەڵ، مەڕ و بزن و هی تریش. ئەگەر ئەزیەتی نەدەیت هەرگیز هێرش ناکاتە سەر مرۆڤ. بەڵام ئەگەر ئەزیەت بدرێت یان هێرش بکرێتە سەری ئەوا بە تەواوی دڕندە دەبێت. هەندێک لەو شێرانەی چێژی گۆشتی مرۆڤ دەکەن، دەبنە مرۆڤخۆر و لە دارستانەکانی نزیک گوندەکاندا دەژیێن، هەر هەلێکیان بۆ بڕەخسێت هێرش دەکەنە سەر مەڕ و ماڵات و مرۆڤەکان، دەتوانرێت شێر دەستەمۆ بکرێت، وەکو لە یاریەکانی سێرکدا دەبیبینین.


سەرچاوەکان



1580 بینین