پیشەی دار بڕین لە دارستانە خەزانییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-00:12:00 - کۆدی بابەت: 3429
پیشەی دار بڕین لە دارستانە خەزانییەکان

ناوه‌ڕۆك

دار بڕین لە دارستانە خەزانییەکان چۆن دەكرێ؟

جەنگەڵە مام ناوەندییە نیمچە گەرمەکان شەش یەکی سەرجەمی ڕووبەری جەنگەڵەکانی جیهان دەگرنەوە لە تەنیش ناوچە خولگەییەکان لە بازنە پانییە مام ناوەندییەکان بڵاوبوونەتەوە کە لە خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان و خۆرئاوا و ناوەڕاستی کیشوەری ئەوروپا بە درێژایی خۆرهەڵات تا چیاکانی ئۆراڵ، هەروەها لە بەشەکانی ناوەڕاستی سیبیریا و ژاپۆن و چین و کۆریادا هەن. 
بەڵام لە نیوەی باشووری گۆی زەوی تەنیا لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراودا دەردەکەون لە باشووری چیلی و ئەرەنتین و بەرازیل و باشووری خۆرهەڵاتی ئوسترالیا و بەشێکی کەمی خۆرهەڵاتی یەکێتی باشووری ئەفریقا.
گرنگترین درەختی جەنگەڵە مام ناوەندییە نیمچە گەرمەکان زان و ئەسپیندار و قەسقەڵ و گوێزی ئەمەریکی بەتولایە. دارەکانیان ڕەقن و کار پێ کردنیان زۆر ئاسانە، بۆیە بۆ گەلێک مەبەست بەکاردێن وەک خانو دروست کردن یان پاڵپشت بۆ هێڵی قیتار یان دروستکردنی کەل و پەلی ناوماڵ، بەمەش لە ڕووی بازرگانی نێوان دەوڵەتانەوە گرنگییەکی زۆری پەیدا کردووە.
  بەڵام ڕووبەرێکی بەرفراوانی درەختەکانی جەنگەڵە مام ناوەندییە نیمچە گەرمەکان دەست کرا بە بڕینیان چونکە ئەو ناوچانە بۆ ژیان و چالاکی مرۆڤ زۆر لەبارن بە تایبەتی کشتوکاڵ کە شوێنی ئەو جەنگەڵانی گرتەوە لەو ناوچانەی درەختەکانیان لێ بڕاون.


سەرچاوەکان



971 بینین