بۆچی گەڵای دارەکان گەرم نابن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-01:38:00 - کۆدی بابەت: 3439
بۆچی گەڵای دارەکان گەرم نابن؟

ناوه‌ڕۆك

گەرمبوونی ماددەكان بە خۆر

ئەگەر لە وەرزی هاویندا پارچە گەڵایەک یان هەر مادەیەکی تر بخەینە بەرخۆر دەبینین نەختێک گەرمدەبێت، بەڵام ئەگەر پارچە ئاسنێک بخەینە بەرخۆر دەبینین زۆر گەرمدەبێت بەجۆرێک خەریکە دەستمان دەسوتێنێت. لەلایەکی ترەوە، گەڵای دارەکان و ڕووەکەکان کە بە درێژایی ڕۆژ خۆر لێیان دەدات سەیردەکەین سارد و تەڕن، وەک ئەوەی خۆر لێی نەدابێت.

ئایا دەزانیت گەڵای دار کاتێک خۆریش لێیدەدات بۆ گەرم نابێت؟

گەڵای ڕووەک لە چەند چینێک خانە پێکهاتووە. پێستی یەکەم سەر ڕووی سەرەوەی گەڵا دادەپۆشێت، پێستی خوارەوەش ژێری سەر ڕووی سەرەوەی، لە پێستی ژێرەوەدا کونی زۆر هەیە پێی دەوترێت (دەلاقە) کە وەکو (دەم قاپ) ئیشدەکات، ئاڵوگۆڕی نێوان گەڵاکە و هەوا ڕێکدەخات. کاتێک کراوەیە ڕێگەدەدات دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بچێتە ناو گەڵاکەوە، وەکو چۆن دەهێڵێت ئۆکسجین و هەڵمی ئاو لە گەڵاکەوە دەربچێت. بەڵام کاتێک دەلاقەکە داخراوە، چوونە ناو و دەرچوونی هەوا ڕوونادات. هەر دەلاقەیەک بە دوو خانە دەورەدراوە بۆ پاسەوانی لە شێوەی پەنجەی وشترمرخدایە کە زاڵدەبن بەسەر قەبارەی کونەکاندا، دەلاقەکەش لە ڕۆژدا دەکرێتەوە و لە شەودا دادەخرێت. هەڵمی ئاو لە ڕێگەی دەلاقەکەوە دێتەدەرەوە لەڕێگەی ڕیشکەوە ئاو دەچێتە جێگەکەی، ئەم کردارە پێی دەوترێت (ئارەق کردنەوە)، ئەم کرداری ئارەقکردنەوە وادەکات ڕووەکەکە لەژێر تیشکی خۆردا بەساردی بمێنێتەوە. ئێمە دەزانین ساردبوونەوە لەڕێگەی بەهەڵمبوونەوە دەبێت، لەبەر ئەوە هەڵمبوون بەردەوامە لەڕێگەی عارەقکردنی گەڵاکانەوە، کەواتە گەڵاکان بەردەوام ساردن.


سەرچاوەکان



522 بینین