پیشەی کشتوکاڵی سەرەتایی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-19-08:01:00 - کۆدی بابەت: 3456
پیشەی کشتوکاڵی سەرەتایی

ناوه‌ڕۆك

کشتوکاڵی سەرەتایی

کشتوکاڵ لە چاو پیشەکانی تر بە پیشەیەکی پێشکەوتوو دادەنرێت چونکە لە لایەک مرۆڤی والێکردووە کە بتوانێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانی خۆی و لە لایەکی تریشەوە یارمەتیداوە بۆ نیشەجێبوون لە شوێنێکدا لە جیاتی کۆچ و ڕەو بۆ مەودایەکی دوور و درێژ کە ئەمەش یەکەم جارە ڕوودەدات، ئەم کۆبوونەوەیەش بوو بەهۆی ئەوەی کە ئەو کۆمەڵانەی دروستبوون ژمارەیان زۆر بێت، پیشەی کشتوکاڵی سەرەتایی لەگەڵ پیشە بژێوییە سەرەتاییەکانی تر جیاوازە چونکە دەکەوێتە ئەو هێڵە بازنە خولگەییانەی بارانیان زۆرە، ئەم ناوچانەی کە دارستانی خولگەیی دایپۆشیون لە ئەفریقا و ئاسیا و ئەمەریکای لاتینیدا. لە ئەفەریقا لە کیشوەرەکەدا لە ناوچە خولگەییەکانی نزیک هێڵی یەکسانییەوە درێژ بۆتەوە، هەروەها لە دورگەی (ماڵاگاشی)ـیشدا. بەڵام لە کیشوەری ئەمەریکای باشوور لە حەوزی (ئەمەزۆن) دا دەردەکەوێت و لەوێشەوە بەرەو ناوچەکانی ئەمەریکای ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە، لە کیشوەری ئاسیاشدا بە شێوەیەکی سەرەکی دەکەونە دوورگەکانی باشوری خۆرهەڵاتی کیشوەرەکە وەکو ئەندەنوسیا و فلیپین، وە هەندێ ناوچەی ناوەوەی وەک میانمار و مالیزیا، خاکی ئەم ناوچە خولگەییانە خۆراکی کەمە، بە تایبەتی ماددەی ئەندامی، هەرچەندە سامانی ڕووەکیشیان زۆرە کە بە سەرچاوەی ئەم ماددانە دادەنرێت، چونکە بارانیان زۆر لێدەبارێ و ئەمەش بۆتە هۆی تواندنەوەی خۆراکەکان و گوێزانەوەی ئەم ماددە خۆراکییانە لەگەڵ بارانەکە بۆ ناخی زەوی، ئەم کردارە پێی دەوترێت داشتن، ئەم دیاردەیەش هەمیشە کۆسپێکە لە ڕێی کشتوکاڵدا چونکە ئەگەر سێ ساڵ زەوییەکە داچاندرا و بەرهەمەکەی بە ڕادەیەک کەم دەکات کە جوتیارەکان ناچار دەبن ئەو زەوییە جێ بهێڵن و بچن بۆ پارچە زەوییەکی تر، لەم بارەشدا هەوڵ دەدەن زەوییەکان پاک بکەنەوە لەو دار و درەختەی لە زەوییەکاندا هەن، ئەم کردارەش دەبێتە هۆ گواستنەوەی گوندەکانیان بۆ شوێنی کێڵگە نوێیەکانیان، یاخود هەر لە گوندەکانی خۆیان دەمێننەوە ئەگەر شوێنی زەوییە نوێکانیان دوور نەبێت، بەم کشتوکاڵە سەرەتاییەش دەڵێن کشتوکاڵی جێگۆڕ.


سەرچاوەکان



1425 بینین