زانیاری لەسەر نەخۆشی دەردەرێوی

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-14-13:55:00 - کۆدی بابەت: 14066
زانیاری لەسەر نەخۆشی دەردەرێوی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نەخۆشی دەردەرێوی (بە عەرەبی: داء ثعلبة، بە ئینگلیزی: alopecia areata) نەخۆشییەکە کە مووی سەر یاخود برۆ یاخود ریش یان سمێڵ  یاخود شوێنیکی جەستە هەڵدەورێت، هەردوو ڕەگەز تووشی دەبن بەتایبەت لەکەسانی گەنجدا هەیە، زۆرجار ئەم تێکچوونە توشی کەلەسەر دەبێت، ڕەنگە بە شێوەیەکی لەناکاو ڕووبدات، لە حاڵەتە سووکەکاندا موو دەستدەکاتەوە بە گەشەکردنەوە لەماوەی ١٢ مانگدا، لە حاڵەتە قورسەکانیشدا دەبێتە هۆی لەدەستدانی موو بۆ زیاتر لە ١٢ مانگ و ڕەنگە بگاتە ئاستی وەرینی هەموو مووەکان.

هۆکارەکانی ئەم نەخۆشیە

  • بۆماوەیی
  • تێکچونی  سیستمی بەرگری لەش
  • فشاری دەروونی
  • نەخۆشی گورگەسورە
  • ژینگە
  • زۆر بەکارهێنانی هەنێک دەرمانی وەکو غودە و levodopa و bromocriptrineو tagamet.

نیشانەکان

بڵاوترین نیشانەکانی توشبوون بەم نەخۆشییە بریتییە لە وەرینی موو بەشێوەیەکی ناڕێک و بە شێوەی پەڵەی بچووک، بەتایبەت لە کەلەی سەر، بەڵام دەکرێت ئەم وەرینە ناوچەکانی تریش بگرێتەوە وەکو ڕیش و برژانگەکان، دەکرێت بە شێوەیەکی لەناکاو یان بە پلەبەندی ڕووبدات لەماوەی چەند ڕۆژێک بۆ چەند هەفتەیەک، کەسی توشبوو هەست بە خوران یان سوتانەوە ئەکات لەو جێیانەی مووەکە وەریوە، هەروەها ڕەنگە کار لە نینۆکەکان بکات و گۆڕانکاری تێدا ئەنجام بدات وەکو دەرکەوتنی شوخت و پەڵە و هێڵی سپی، یان ڕەنگە نینۆکەکان ڕەق بکات یان ڕەونەقداری لەدەست بدات یان بیشکێنێت و نەرمی بکات، هەروەها ڕەنگە چەندین نیشانەی تر دەربکەوێت لە کەسانی توشبوو بەم نەخۆشییە وەکوو دەرکەوتنی مووی کورت لە دەوروپشتی پەڵەکە یان دەرکەوتنی مووی سپی لە ناوچەی توشبوونەکە.

چارەسەر  

بە دەرمان:

  • Kenakort amp
  • بەدەرزی لە شوێنەکەی بدەی یاخود بە IM
  • tacrolimus
  • Ebetrex
  • Betamethasone
  • Minoxidil
  • Betasalic
  • Clobetasole


سەرچاوەکان



529 بینین