ناوهڕۆك
ئۆتۆمبێلی نیسان صەنی (Sunny)
کۆمپانیای نیسان یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی جیهان لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلدا، کە ڕەواجێکی زۆری هەیە لە دەوڵەتە عەرەبییەکان و بە گشتیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گۆنجانی ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ پێویستییەکانی دانیشتوانەکەی.
تایبەتمەندی و کێشەکانی ئۆتۆمبێلی نیسان صەنی (Sunny)
لێرەدا باسی لایەنە باش و خراپەکانی ئۆتۆمبێلی نیسان صەنی دەکەین
بزوێنەر و گێڕ
- ئۆتۆمبێلەکە خاوەنی بزوێنەرێکی قەبارە 1500 سی سیە بە هێزی 105 ئەسپ، کە بە ئۆتۆمبێلێکی باش دادەنرێت چونکە بەنزینی کەم سەرف دەکات.
- خاوەنی بزوێنەرێکی لاوازە لەچاو ئۆتۆمبێلەکانی دیکەدا.
- زۆرێک لە بەکارهێنەران زیاتر حەزیان لەوجۆرە ئۆتۆمبێلانەیە کە بزوێنەرەکانیان بەهێزە بۆ ئەوەی لەهەموو ڕێگەیەکدا بەکاریبهێنن.
- نیسان صەنی خاوەنی گێڕ عادی و گێڕ ئۆتۆماتیکە، کە لە کۆمپانیاکانی دیکە جیای دەکاتەوە، هەروەها گێڕەکەی هیچ کێشەیەکی نییە.
شێوەی دەرەوەی
- لە ڕووی شێوەی ئۆتۆمبێلەکەوە هیچ تایبەتمەندێتییەکی نییە لە ئۆتۆمبێلەکانی تری جیابکاتەوە، شێوەیەکی سادەی هەیە.
- لاشەی ئۆتۆمبێلەکە لە کانزای ناسک پێکهاتووە بۆیە بە ئاسانی زیانی پێدەگات.
ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە
- یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلەکە ناوە فراوانەکەیەتی کە بە ئاسانی دەتوانیت بڕۆیتە ناوی و داببەزیت.
- هەرچەندن ناو ئۆتۆمبێلی صەنی چەرخی کارەبایی تێدایە بەڵام شوێنی جگەرەی تێدا نییە.
- لە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەدا شوێنی 4 کوپ هەیە بەڵام خۆی پێویستی بە 2 دانە هەیە.
فێنککردنەوە
- لە بەشی دواوەوەی ئۆتۆمبێلەکە دوو دەرچەی زیادەی هەوا هەیە بەمەبەستی دابەشکردنی هەوا بەشێوەیەکی باشتر.
- زۆربەی بەکارهێنەران کێشەی لاوازبوونی فێنککەرەوەکەیان هەیە پاش ماوەیەک لە بەکارهێنانی.
هاوسەنگی
- نیسان صەنی خاوەنی سیستمێکی هاوسەنگی باشی هەیە کە دەتوانێت هاوسەنگی ئۆتۆمبێلەکە ڕابگرێت لەکاتی قورسبوونی.
- ئۆتۆمبێلەکە کێشی سووکە بۆیە دەخلیسکێت.
سەرچاوەکان
1577 بینین