نیسان صەنی (Sunny) - تایبەتمەندی و کێشەکانی

له‌لایه‌ن: محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-03-22-05:00:00 - کۆدی بابەت: 3535
نیسان صەنی (Sunny) - تایبەتمەندی و کێشەکانی

ناوه‌ڕۆك

ئۆتۆمبێلی نیسان صەنی (Sunny)

كۆمپانیای نیسان یەكێكە لە كۆمپانیا پێشەنگەكانی جیهان لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلدا، كە ڕەواجێكی زۆری هەیە لە دەوڵەتە عەرەبییەكان و بە گشتیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ گۆنجانی ئۆتۆمبێلەكە لەگەڵ پێویستییەكانی دانیشتوانەكەی.

تایبەتمەندی و كێشەكانی ئۆتۆمبێلی نیسان صەنی (Sunny)

لێرەدا باسی لایەنە باش و خراپەكانی ئۆتۆمبێلی نیسان صەنی دەكەین

بزوێنەر و گێڕ

  • ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی بزوێنەرێكی قەبارە 1500 سی سیە بە هێزی 105 ئەسپ، كە بە ئۆتۆمبێلێكی باش دادەنرێت چونكە بەنزینی كەم سەرف دەكات.
  • خاوەنی بزوێنەرێكی لاوازە لەچاو ئۆتۆمبێلەكانی دیكەدا.
  • زۆرێك لە بەكارهێنەران زیاتر حەزیان لەوجۆرە ئۆتۆمبێلانەیە كە بزوێنەرەكانیان بەهێزە بۆ ئەوەی لەهەموو ڕێگەیەكدا بەكاریبهێنن.
  • نیسان صەنی خاوەنی گێڕ عادی و گێڕ ئۆتۆماتیكە، كە لە كۆمپانیاكانی دیكە جیای دەكاتەوە، هەروەها گێڕەكەی هیچ كێشەیەكی نییە.

شێوەی دەرەوەی

  • لە ڕووی شێوەی ئۆتۆمبێلەكەوە هیچ تایبەتمەندێتییەكی نییە لە ئۆتۆمبێلەكانی تری جیابكاتەوە، شێوەیەكی سادەی هەیە.
  • لاشەی ئۆتۆمبێلەكە لە كانزای ناسك پێكهاتووە بۆیە بە ئاسانی زیانی پێدەگات.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە

  • یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلەكە ناوە فراوانەكەیەتی كە بە ئاسانی دەتوانیت بڕۆیتە ناوی و داببەزیت.
  • هەرچەندن ناو ئۆتۆمبێلی صەنی چەرخی كارەبایی تێدایە بەڵام شوێنی جگەرەی تێدا نییە.
  • لە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەدا شوێنی 4 كوپ هەیە بەڵام خۆی پێویستی بە 2 دانە هەیە.

فێنككردنەوە

  • لە بەشی دواوەوەی ئۆتۆمبێلەكە دوو دەرچەی زیادەی هەوا هەیە بەمەبەستی دابەشكردنی هەوا بەشێوەیەكی باشتر.
  • زۆربەی بەكارهێنەران كێشەی لاوازبوونی فێنككەرەوەكەیان هەیە پاش ماوەیەك لە بەكارهێنانی.

هاوسەنگی

  • نیسان صەنی خاوەنی سیستمێكی هاوسەنگی باشی هەیە كە دەتوانێت هاوسەنگی ئۆتۆمبێلەكە ڕابگرێت لەكاتی قورسبوونی.
  • ئۆتۆمبێلەكە كێشی سووكە بۆیە دەخلیسكێت.


سەرچاوەکان

82 بینین