بانگ و ئیقامەت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-23-19:53:00 - کۆدی بابەت: 3593
بانگ و ئیقامەت

ناوه‌ڕۆك

سوننەتەكانی نوێژ چین؟

سوننەتەکانی نوێژ پێش دابەستنی نوێژ دوو شتن:

بانگ

یەكەم بانگ دانە بۆ هەر پێنج نوێژە فەرزەکان، جا بە تەنهایی نوێژ بکا یان بە جەماعەت، لە چۆڵی بێ، یان لە ئاوەدانی، بەو مەرجەی کاتی نوێژ هاتبێ، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (إذا حضرتِ الصلاةُ فليُؤذِّن لكم أحدُكم) رواه الشیخان، کاتێ نوێژ بوو، با یەکێک لە ئێوە بۆتان بانگ بدا.
جا بزانە: لەبەر ئەو حەدیسە چەند زانایەک فەرموویانە: بانگ (فرض الکفایة)ـیە، واتە: لە هەر دێیەک و لە هەر گەڕەکێک ئەبێ بانگ بدرێ، ئەگەر نا هەموویان تاوانبار ئەبن، وە ئەبی بانگبێژەکە پیاو بێ و موسوڵمان بێ و ڕووی لە قیبلە بێ و بە پێوە بێ.

ئەمەش دەققی بانگە، کە لە پێغەمبەر ﷺـەوە پێمان گەیشتووە:
(اللهُ أكْبَرُ اللهُ أكْبَرُ، اللهُ أكْبَرُ اللهُ أكْبَرُ، أشْهَدُ أنَّ لا إلَهَ إلاَّ اللهُ، أشْهَدُ أنَّ لا إلَهَ إلاَّ اللهُ، أشْهَدُ أنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ اللهِ، أشْهَدُ أنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ اللهِ، حَيَّ عَلَى الصَّلاةِ، حَيَّ عَلَى الصَّلاةِ، حَيَّ عَلَى الفَلاح، حَيَّ عَلَى الفَلاح...).
(فان کان صلاة الصبح): واتە: ئەگەر بانگەکە بۆ نوێژی بەیانی بوو (قلت) لە دوای (حَيَّ عَلَى الفَلاحِ) بڵێ: (الصلاة خير من النوم الصلاة خير من النوم، اللهُ أَكْبَرُ اللهُ أَكْبَرُ، لا إلَهَ إلاَّ اللهُ) رواه أصحاب السنن عن أبی محذورة.

ئیقامەت

دووەم ئیقامەت کردنە بۆ هەر پێنج فەرزەکان: جا بە تەنهایی نوێژ بکا، یان بە جەماعەت، پێش دابەستنی نوێژ ڕووی لە قیبلە بکا و بەم ووشانە ئیقامەتی نوێژ بکا (اللهُ أَكْبَرُ اللهُ أَكْبَرُ، أشْهَدُ أنَّ لا إلَهَ إلاَّ اللهُ، أشْهَدُ أنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ اللهِ، حَيَّ عَلَى الصَّلاةِ، حَيَّ عَلَى الفَلاح، قد قامت الصلاة، قد قامت الصلاة، اللهُ أَكْبَرُ اللهُ أَكْبَرُ، لا إلَهَ إلاَّ اللهُ) رواه أصحاب السنن عن عبدالله بن زید الأنصاري.


سەرچاوەکان



1227 بینین