سوننەتەکانی تەراویح و شەونوێژ و چێشتەنگا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-23-22:14:00 - کۆدی بابەت: 3604
سوننەتەکانی تەراویح و شەونوێژ و چێشتەنگا

ناوه‌ڕۆك

باسی شەونوێژ و چێشتەنگاو و تەراویح

سێ سوننەتی تر زۆر خێرن و پێغەمبەر ﷺ بەردوام کردوونی:

یەکەم: نوێژی شەوێ بە نیەتی شەونوێژ، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (أَفْضَلُ الصَّلَاةِ، بَعْدَ الْفَرِيضَةِ، صَلَاةُ اللَّيْلِ) رواه مسلم، لە هەموو نوێژێک گەورەتر لە دوای نوێژی واجب نوێژی شەوە.
جا ئەگەر ئەو نوێژە لە پێش نوستن بکرێ پێی ئەگوترێ: (شەونوێژ)، وە ئەگەر لە دوای نوستن بکرێ پێی ئەگوترێ: (تهجد)، جا ئەمەیان لە هەموویان خێرترە، ئینجا لای کەمی شەونوێژ دوو ڕەکعەتە، لای زۆری دیارینەکراوە.
جا بزانە: سوننەتە بۆ ئەو کەسەی شەونوێژ ئەکا: نوێژی (وتر) بخاتە دوای هەموو نوێژەکان، چونکە پێغەمبەر ﷺ وای فەرمووە، هەروەها پێغەمبەر ﷺ، هەروەها پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (عن جابرِ بنِ عبدِ اللهِ رَضِيَ اللهُ عنهما، قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: مَن خافَ أنْ لا يقومَ مِن آخِرِ اللَّيلِ فلْيُوترْ أوَّلَه، ومَن طَمِعَ أن يقومَ آخِرَه فلْيُوترْ آخرَ اللَّيلِ؛ فإنَّ صلاةَ آخِرِ الليلِ مشهودةٌ، وذلك أفضلُ) رواه مسلم، ئەگەر یەکێک ترسا لە کۆتایی شەو لەخەو هەڵنەستێ، با پێش نوستن نوێژی (وتر) بکا، وە ئەگەر بەتەمابوو هەڵبستێ، با لەکۆتایی شەو هەڵبستێ و نوێژی (وتر) بکا، چونکە بۆی ئەبێتە (وتر) و (تجهد)، بەو شێوەیە خێرترە.

دووەم: نوێژی چێشتەنگاوە: لای کەمی دوو ڕەکعەتە، لای زۆریی هەشت ڕەکعەتە، کە ڕۆژ بەقەد ڕمێک بەرز بۆوە تا نیوەڕۆ ماوەی هەیە، بەڵام بەلای کەمی تۆ چوار ڕەکعەت هەر بکە (عن نعیم بن همار رضی اللہ عنه: عن النبی صلی الله علیه وسلم: یقول اللہ عزوجل: یا ابن آدم ! لا تعجزنی من اربع رکعات فی اول نھارک اکفک اخرہ) رواه أحمد والترمذي، خوای گەورە لە حەدیسێکی قودسیدا فەرموویەتی: ئەی ئادەمیزاد لە بیرم چوار ڕەکعەت نوێژم بۆ بکە لە سەرەتای ڕۆژەکەت، منیش ئەتپارێزم تا کۆتایی ڕۆژەکەت. جا ئەمیشیان نیەتی چێشتەنوێژی لێدێنێ.

سێیەم: نوێژی تەراویحە، لە شەوانی مانگی ڕەمەزاندا لە دوای نوێژی عیشا تا دەرکەوتنی بەیان ماوەی هەیە (عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : مَنْ قَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: هەر کەسێک لە شەوانی ڕەمەزاندا خواپەرستی بکا، خوا لە گوناهی ڕابردووی خۆش ئەبێ.

ئینجا بزانە: ژمارەی تەراویح لە هەر چوار مەزهەبەکاندا: بیست ڕەکعەتە (عن یزید بن رومان رضی الله عنه: کان الناس في زمم عمر بن خطاب رضي الله عنه یقومون في رمضان بثلاث و عشرین رکعة)رواه الامام مالك، لە سەردەمی ئیمامی (عمر)دا -خوا لێی ڕازی بێت- موسوڵمانان بیست و سێ ڕەکعەتیان نوێژ ئەکردن لە شەوانی ڕەمەزاندا -واتە: سێیان (وتر) بوون- سەحابەی پێغەمبەریش ﷺ -خوا لێیان ڕازی بێت- هەموویان بەم دانانەی ئیمامی (عومەر) ڕازی بوون.
بەڵام هەشت ڕەکعەتیش تەراویح دورستە و حەدیسەکەی بەهێزە (عن جابر رضي الله عنه: صلی بنا رسول الله ﷺ فی رمضان ثمان رکعات ثم أوتر) رواه ابنا خزیمة و حبان فی صحیحهما، (جابر) ئەفەرمووێ: پێغەمبەر ﷺ لە شەوانی ڕەمەزاندا هەشت ڕەکعەت سوننەتی پێ ئەکردین، ئینجا نوێژی وەتری کرد. هەروەها گێڕانەوەی (بخاری) و (مسلم) لە (عائشة) لەو حەدیسە نزیکە.

واجبە هەموو دوو ڕەکعەتێک سەلام بدرێتەوە، با نیەتی تەراویحی لێبێنێ، هەروەها سوننەتە تەراویح بە جەماعەت بکرێن.

ئەگەر ئەو سوننەتانەی باسمان کردن کاتیان بەسەر چوو و نەکران، سوننەتە قەزا بکرێنەوە، چونکە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (من نام عن الوتر أو نسیة فلیصل اذا ذکر و اذا استیقظ) رواه الترمذي، هەرکەسێک نوست و وەتری نەکرد، یان لە بیری چوو، با بیکا کاتێ هاتەوە بیری و بە خەبەر هات.
هەروەها دروستە: سوننەتە پێش نوێژیەکان بخرێنە دوای نوێژەکە (عن عائشة رضي الله عنها: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا فاتته الأربع قبل الظهر، صلاها بعد الركعتين بعد الظهر) رواه الترمذي، کاتێ پێغەمبەر ﷺ فریا نەکەوتبا چوار ڕەکعەتەکەی پێش نیوەڕۆ بکات، لە دوای ئەو دوو ڕەکعەتە سوننەتەی دوای نوەڕۆ ئەیکردن.

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (صلاة اللیل والنهار مثنی مثنی) رواه أبوداود، سوننەتەکانی شوێ و ڕۆژێ دوو ڕەکعەت دوو ڕەکعەت ئەکرێن. واتە: لە دوای دوو ڕەکعەت تەحیات ئەخوێنێ و سەلام ئەداتەوە.


سەرچاوەکان



1589 بینین