شێڤرۆلێت ئەڤیۆ - تایبەتمەندی و كێشەكانی

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-29-00:25:00 - کۆدی بابەت: 3622
شێڤرۆلێت ئەڤیۆ - تایبەتمەندی و كێشەكانی

ناوه‌ڕۆك

شێڤرۆلێت ئەڤیۆ

ئۆتۆمبێلی شیڤرۆلێت ئەڤیۆ یەكێك لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای شیڤرۆلێت، كە كۆمپانیایەكی ئەمریكی دروستكردنی ئۆتۆمبێلە و سەر بە كۆمپانیای جێنێڕاڵ مۆتۆرزە، كۆمپانیای شیڤرۆلێت لەساڵی 1911 لەشاری دیترۆیت دامەزراوە.

تایبەتمەندییەكانی

ئۆتۆمبێلە شیڤرۆلێت هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی تێدایە كە خێزانی عەرەبی بەدوایدا دەگەڕێن، بۆیە نازناوی (باشترین هەڵبژاردەی خێزان)ـی لێنراوە، ئەمانە بریتین لە تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی شیڤرۆلێت ئەڤیۆ:

  • بە شێوازی گێڕ عادی و ئۆتۆماتیكی بەردەستە، كە گێر ئۆتۆماتیكییەكەی 4 خێرایی هەیە و گێڕ عادییەكەی 5 خێرایی هەیە
  • زۆرترین تۆركی ئۆتۆمبێلەكە 132 نیوتن/مەترە، یان 3000 خولانەوە لە خولەكێكدا
  • هێزی 86 ئەسپی هەیە
  • لە 12 چركەدا خێراییەكەی لە 0 دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا
  • زۆرترین خێرایی دەگاتە 170 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا
  • بەرزییەكەی نزیكەی 1.5 مەترە، درێژییەكەی 4.3 مەترە و پانییەكەی 1.7 مەترە
  • قەبارەی تانكی بەنزینەكەی 45 لیترە
  • كێشی ئۆتۆمبێلەكە 1065 كیلۆگرامە
  • بۆ هەر 100 كیلۆمەترێك بڕی 6.45 لیتر بەنزین سەرف دەكات
  • چوار سپیكەری تێدا هەیە لەگەڵ شوێنی USB و AUX
  • ڕادیۆ و كارپێكەری CD تێدا هەیە لەگەل تەكنەلۆژیای بلوتووس
  • قەبارەی ویلەكانی 14 ئینچە
  • فێنككەرەوی تێدا هەیە لەگەڵ شوێنی هەڵگرتنی كوپ
  • كۆنتڕۆڵی هەیە و سیستمی دژە دزینی تێدایە
  • ئاوێنەی تەنیشتەكانی كارەبایین

كێشەكانی

  • قەبارەی ئۆتۆمبێلەكە لەگەڵ كێشەكەیدا ناگونجێت، بۆیە دەبێتە هۆی جێگیرنەبوونی لەسەر ڕێگاكان
  • شانسی ئۆتۆمبێلەكە بەهێز نییە بۆیە لەكاتی پێكداداندا سەرنشینەكان پارێزراو نین
  • پلێتەكانی ئۆتۆمبێلەكە زۆر ناسكن و لاشەی ئۆتۆمبێلەكە زۆر لاوازە
  • توانای ئۆتۆمبێلەكە زۆر كەمە لە چاو كێش و قەبارەكەیدا
  • لە ڕێگا دوورەكاندا ئۆتۆمبێلەكە خۆڕاگر نییە، بەتایبەتی كاتێك خێراییەكەی زیاترە لە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، بۆیە لە خێراییە بەرزەكاندا بەئاسانی ئەگەری وەرگەڕانی هەیە


سەرچاوەکان

122 بینین