شارەزایی هونەری و کاریگەری لەسەر پیشەسازی وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-24-01:54:00 - کۆدی بابەت: 3636
شارەزایی هونەری و کاریگەری لەسەر پیشەسازی وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان

ناوه‌ڕۆك

کرێکار لە پیشەسازیدا

  1. کرێکار بە کارامە و ناکارامەییانەوە.
  2. هونەرییەکان و ئەندازیار و دەرچووانی خوێندنگە زانستییەکان.
  3. بەڕێوەبەرانی کارگە یان پڕۆژەکە.

کرێکاری کارامەش ئەو کرێکارەیە کە پیشەکەی پێویستی بە ڕۆشنبیرییەکی سەرەتایی هەیە و دوای ئەو ماوەیەک مەشقی تایبەتی و پیشەگەری پێدەکرێت بە مەرجێک لە ساڵێک کەمتر نەبێت، ئینجا ئەمە لە شوێنی کارەکە بکرێت یان لە پەیمانگەیەکدا. بەڵام هونەرییەکان ئەو کەسانەن کە قۆناغی خوێندنی بنەڕەتییان (ناوەندی) تەواو کردووە، جگە لە تەواکردنی دوو ساڵی مەشقی هونەری. هەموو زۆربوونێکی بەرهەمداری پیشەسازیش پێویستی بە بەکارهێنانی زانینی زانیاری هەیە کە بریتییە لە بەکارهێنانی زۆرترین هونەری و ئەندازیار و دەرچووی خوێندنگە زانیارییەکان.

گیر و گرفتی وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان

ئەو گیر و گرفتەی کە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان بە دەستییەوە دەناڵێنن ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر کرێکاری ناکارامە بە ئاسانی دەست دەکەون بەڵام ئەو کرێکارە مەشق پێکراوە کارامانەی کە پێویستن گران دەست دەکەون، کە چی لەو وڵاتانەی کە لە ڕووی پیشەسازییەوە پێشکەوتوون کرێکاری کارامە و ناکارامە لە شارە گەورەکاندا بە ئاسانی دەست دەکەون. لێرەشدا مەشق پێکردنی کرێکارەکان شتێکی ئاسانە، چونکە کرێکارەکان شارەزاییەکی سەرەتایی پیشەسازی و تەکنیکیان هەیە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی پڕۆگرامەکانی پەروەردە و فێرکردن لەم وڵاتانەدا، لەبەر ئەمە پیشەسازی بە ئاسانی کرێکاری دەست دەکەوێت و، ئەگەر پێویستیش بکات ئەوا خولی مەشقکردن بۆ ماوەیەک کورت دەکرێتەوە بۆ ئەوەی کرێکارەکانی فێری بەکار هێنانی ئامێرە تازەکان ببن. بەڵام لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکاندا ئەم بارە دەگۆڕێت و دەست کەوتنی کرێکاری مەشق پێكراو شتیکی گرانە، چونکە دانیشتوان شآرەزاییان لە بنەما سەرەتاییەکانی تەکنیکیدا کەمە. ژیانی پیشەسازیش لێرەدا لە لایەن زۆربەی زۆری دانیشتوانەوە بە شتێکی لاوەکی دادەنرێت و ئەگەر خول و مەشقکردنیش بکرێتەوە، ئەوا ماوەی مەشق پێکردنەکە درێژ دەبێت. لەبەر ئەوە بەرهەمداری بە نزمی دەمێنێتەوە و بەرهەمهێنانیش زۆری تێدەچێت هەرچەندە ئاستی کرێ نزم بێت.
لایەنی بەهێزی لە پەیکەری وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان لەم بوارەدا بریتییە لە نەبوونی پەیوەندییەکی بەتین لە نێوان سیستەمی فێرکردن و پێویستییەکانی پەرەپێدانی ئابووری لە وڵاتدا. لەبەر ئەوە هەندێک پڕۆژەی پیشەسازی ئەوتۆ هەڵدەبژێررێت کە ژمارەیەکی زۆر کرێکاری بگریتە خۆی و ئەوانەش پێویستیان بە مەشق پێکردنی درێژ نییە، وەک پیشەسازیی چنین و جگەرە و پێستە.


سەرچاوەکان



910 بینین