دۆج چارجەر - تایبەتمەندی و کێشەکانی

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-16:31:00 - کۆدی بابەت: 3648
دۆج چارجەر - تایبەتمەندی و کێشەکانی

ناوه‌ڕۆك

دۆج چارجەر

ئۆتۆمبێلی چارجەر بەرهەمی كۆمپانیای دۆج (Dodge)ـی ئەمریكییە، ئەم ئۆتۆمبێلە وەك ئۆتۆمبێلە ئەمریكییەكانی تر بەھێزە و چەندین تایبەتمەندی هەیە.

تایبەتمەندییەكانی

بزوێنەر

  • بزوێنەری دۆج چارجەر 6 پستۆنە و قەبارەكەی 3.6 لیترە
  • هێزی 300 ئەسپی هەیە
  • جۆرێكی تری دۆج چارجەر هەیە كە بزوێنەرەكەی 8 پستۆنە و هێزی 375 ئەسپی هەیە
  • هەرچەندە بزوێنەرەكەی گەورەیە بەڵام لەو ئۆتۆمبێلانەیە كە بەنزین كەم سەرفدەكات
  • بۆ هەر 13 كیلۆمەترێك كە دەیبڕیت 1 لیتر بەنزین سەرفدەكان
  • بۆ ئەو كەسانەی كە حەزیان بە وەرزشی ئۆتۆمبێل هەیە، دەتوانن داوای سوپەر چارجەر (supercharger) بكەن بۆ بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە كە هێزی ئەسپەكەی دەگەیەنێت بە 707 ئەسپ
  • شایانی باسە زۆربەی ئۆتۆمبێلەكانی تر ناتوانن سۆپەچارجەر بۆ بزوێنەرەكانیان زیادبكەن

گێڕ

  • هەموو جۆرە تازەكانی دۆج چارجەر گێڕەكانیان ئۆتۆماتیكییە و 8 خێراییان هەیە
  • گێڕی ئۆتۆمبێلەكە توانای هەڵسان (acceleration)ـی زیاتر دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەكە
  • بەبۆنەی بوونی 8 خێراییەوە ئۆتۆمبێلەكە بەنزینی كەمتر سەرف دەكات

قەبارەی ئۆتۆمبێلەكە و سەلامەتی

  • ئۆتۆمبێلی دۆج چارجەر ناوێكی گەورە و فراوانی هەیە
  • ئەم ئۆتۆمبێلە چەندین تایبەتمەندی پاراستنی تێدایە، وەك هەستەوەرەكانی بەشی دواوە بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەكە و چاودێریكردنی ناوچەی كوێر

كێشەكانی

  • بە گێڕی عادی بەردەست نییە، چونكە زۆربەی ئاشقانی ئۆتۆمبێلە بەهێزەكان زیاتر حەزیان لە ئۆتۆمبیێلی گێڕ عادییە
  • بەبۆنەی گەورەیی ڕاگری سەقفی ئۆتۆمبێلەكەوە بە باشی ناتوانرێت دەرەوە ببینرێت


سەرچاوەکان

80 بینین