ناوهڕۆك
ئۆتۆمبێلی مارسیدس C200
ئۆتۆمبێلی مارسیدس C200 لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای مارسیدسی ئەڵمانییە، كە كاری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی گرانبەهایە، هەوەها سەر بە كۆمپانیای (Daimler AG)ـیە، نەوەی C ئۆتۆمبێلی مارسیدس لەساڵی 2014 بڵاوكرایەوە، كە توانایەكی بێ وێنەی هەیە.
تایبەتمەندییەكانی
- قەبارەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە 1800 سی سییە، هێزی 184 ئەسپی هەیە
- گێڕەكەی ئۆتۆماتیكە و 7 خێرایی هەیە
- خێرایی ئۆتۆمبێلەكە دەگاتە 240 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا
- لە ماوەی 7.5 چركەدا خێراییەكەی لە 0 دەگات 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا
- خاوەنی سیستمی برێكی (ABS)ـە
- بۆ هەر 100 كیلۆمەترێك 5.5 لیتر بەنزین سەرفدەكات
- ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی ئاوێنەی كارەباییە و فێنككەرەوەیەكی بەهێزی هەیە
- ئەیرباگی تێدایە بۆ شۆفێر و سەكن
- قفڵ مەكەزییە
- لایتی تایبەت بە كەشوهەوای تەماوی هەیە
- درێژی ئۆتۆمبێلەكە 4.68 مەترە، پانی 2 مەترە، بەرزی لە زەوییەوە 1.44 مەترە
- تایەكانی دواوەی دەسوڕیتەوە، هەوەرها 5 شوێنی دانیشتن (كوشن)ـی هەیە
- قەبارەی تەنكی بەنزینەكەی 41 لیترە
- كامێرای دواوەی هەیە لەگەڵ چەند هەستەوەرێكدا بۆ ئاسانكاریكردن لەكاتی پارككردنی ئۆتۆمبێلەكە
- جامەكانی كارەبایین و قەبارەی ویلەكانی 17 ئینچە
- شوێنی AUX و USB هەیە، هەروەها لەگەڵ كارپێكەری CD و تایبەتمەندی بلوتوس
- تایبەتمەندی كۆنتڕۆڵكردنی خێرایی هەیە (تحديد السرعة)
كێشەكانی
زۆر ئەستەمە كێشە لە بەرهەمەكانی ئەڵمانیادا بدۆزیتەوە، چونكە ئەم ئۆتۆمبێلە بەرهەمی ئەڵمانییە بۆیە ئەو كێشە كەمانەی كە لە ئۆتۆمبێلەكەدا دۆزراوەتەوە بریتییە لە :
- مەسرەفی زۆرە چونكە بەنزینی زیاتر سەرف دەكات لەچاو ئۆتۆمبێلەكانی تر
- نرخی ئۆتۆمبێلەكە زۆر گرانە كە هەموو كەس ناتوانێت بیكڕێت، نرخی ئۆتۆمبێلی مارسیدس C200 مۆدێلی 2015 دەگاتە 40 هەزار دۆلاری ئەمریكی
سەرچاوەکان
467 بینین