هۆیەکانی پەروەردەکردنی ڕەوشت

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-25-23:46:00 - کۆدی بابەت: 3725
هۆیەکانی پەروەردەکردنی ڕەوشت

ناوه‌ڕۆك

پەروەردەکردنی ڕەوشت

پەروەردەکردنی ڕەوشتی لە ئیسلامدا هۆی جۆراوجۆری خۆی هەیە کە بە شێوەیەکی ئەرێنیانە کار لەسەر پەروەردەی تاک و کۆمەڵ دەکات.

پەروەردەی ڕەوشت و هۆیەکانی چین؟

پەروەردەی ڕەوشتی پەروەردەی ڕەوشتی لە ئیسلامدا بریتیە لە کارکردن لەسەر ڕەوشتە جوانەکانی لە دەرونی باوەڕداران بەگشتی و بە تایبەتیش نەوەی نوێ. لەپێناو ڕاستکردنەوەی ڕەفتار و پاککردنەوەی و پاراستنیان لە لادان و هەڵخلیسکان و دورخستنەوەیان لە ڕەوشتە ناشرینەکان و چاندنی تۆوی لەخوا ترسان لە دڵ و دەرونیاندا. ڕواندنی ڕەوشتە جوانەکانیش لەڕێی چەن هۆیەکەوە دێتە دی لە وێنەی سەرمەشقی باش، فێرکردنی ڕاستەوخۆ، چاودێری خودی، خوداپەرستی و ئامۆژگاری، ئاڕاستەکردن، ترساندن و ئومێد خستنەبەر 

بایەخی پەروەردەی ڕەوشت

بایەخی پەروەردەی ڕەوشتی لەوەدایە ڕەوشتە ئیسلامیەکان بە تاکەکان دەناسێنێت و ئامادەیان دەکات بۆ ئەوەی ڕەوشتەکان و ئەوەی فێری بوون لە ژیانیاندا پیادەی بکەن و بە ڕەفتاری ڕۆژانە و هەڵسوکەوتیان دیاربێت. کەواتە پەروەردەی ڕەوشتی ئیش لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕەوشت و فەزیلەت لەناو کۆمەڵگە و هۆشیارکردنەوەی خەڵک بەرامبەر ڕەوشتە ناشرینەکان دەکات، بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بتوانن هەڵسوکەوتی خۆیان بەجۆرێک بگۆڕن کە لەگەڵ ڕێنوێنیەکانی پەروەردگار و ڕەوشتە بەرزەکان بگونجێن و مرۆڤ لە مامەڵەکردنیدا ڕەچاوی بنەما ڕەوشتییە جوانەکانی وەکو دادپەروەری، چاکەخوازی، چاوپۆشی و لێبوردەیی و بەدەمەوەچوون و میهرەبانی سینەفراوانی و هتد بکات.


سەرچاوەکان



1803 بینین