چۆن فێری شۆفێری ببم؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-03-17:22:00 - کۆدی بابەت: 4116
چۆن فێری شۆفێری ببم؟
پرسگەی جیهانی ئۆتۆمبێل

زۆرجار كەسەكان لە شۆفێری دەترسن یان لەسەر خۆیان قورسی دەكەن، بەڵام فێربوونی شۆفێری لەوە ئاسانترە كە دەردەكەوێت

ناوه‌ڕۆك

ئۆتۆمبێل

ئۆتۆمبێل ئامێرێكە كە چوار تایەی هەیە و بەگشتی بەكاردێت بۆ گواستنەوەی مرۆڤەكان، لە سەدەی بیستەم ئۆتۆمبێل بەشێوەیەكی فراوان بڵاوبوویەوە و بە خێرایی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیان پێبەست و لەجیاتی ئەو عەرەبانانە بەكاردەهێنرا كە گیانداران ڕایاندەكێشا، بەڵام كاتێكی زیاتری ویست تا لە ئەوروپا و وڵاتەكانی تر بەكارهێنرا، بەبۆنەی بڵاوبوونەوە و زۆر بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلەكان ڕووداوەكانی هاتووچۆ زیادیكرد و بوو بە یەكێك لە گەورترین هۆكارەكانی گیانلەدەتدان لە جیهاندا، ئەم ڕێژەیە هەمیشە لە زیادبووندایە بە تایبەتی لە وڵاتە پێشكەوتووەكان وەك هیندستان و چین، لێرەدا باسی چۆنییەتی فێربوونی شۆفێری دەكەین.

فێربوونی شۆفێری چۆنە؟

زۆرجار كەسەكان لە شۆفێری دەترسن یان لەسەر خۆیان قورسی دەكەن، بەڵام فێربوونی شۆفێری لەوە ئاسانترە كە دەردەكەوێت، هەموو كەسێك دەتوانێت فێری ببێت هەرچەندە جیاوازی هەیە لە نێوان ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیك و گێڕ عادی، بەڵام شێوازی لێخۆڕینی هەردوو ئۆتۆمبێلەكە تا ڕادەیەك لە یەكدەچن، بۆیە پێشنیار دەكرێك كە لەگەڵ كەسێكی شارەزادا هەوڵی فێربوونی شۆفێری ببیت، لێرەدا وەڵامی پرسیاری چۆن فێری شۆفێریی ببم دەدەینەوە بە شێوەیەكی ئاسان:

  • فێربوونی ئامێرەكانی كۆنتڕۆڵكردنی ئۆتۆمبێلەكە
  • ڕێككردنی كوشنەكان و دانیشتن بەشێوەیەكی گونجاو كە بەشێوەیەك بێت قاچەكانت بە جوانی بگات بە پێدڵەكان (بەنزین، ئیستۆپ، كلاج)
  • ناسینەوەی پێدڵەكان (بەنزین، ئیستۆپ، كلاج)
  • ڕیككردنی ئاوێنەكانی ئۆتۆمبێلەكە بە شێوەیەكی باش كە چواردەورت ببینیت
  • ئاشنابوون بە برەیكی دەست
  • فێربوونی چۆنیەتی بەكارهێنانی گێڕەكە
  • لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكە
  • بەستنی پشتوێنی سەلامەتی
  • پێنان بە ئیستۆپدا پێش كارپێكردنی ئۆتۆمبێلەكە
  • كارپێكردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە و پێ هەڵگرتن لەسەر ئیستۆپ
  • فێربوونی چۆنیەتی گێڕانەوەی ئۆتۆمبێلەكە بۆ دواوە (بەگ دانان)
  • گرتنی سوكانی ئۆتۆمبێلەكە بە هەردوو دەست
  • داگیرساندنی لایتەكان لە كاتی گۆڕینی سایدەكان
  • فێربوونی چۆنیەتی سوڕانەوەی سوكانی ئۆتۆمبێلەكە بەپێی پێویست
  • با هەمیشە مەودایەك هەبێت لە نێوان ئۆتۆمبێلەكەی خۆت و ئەو ئۆتۆمبێلەی كە لە پێشتەوەیە

چەند ئامۆژگارییەك بۆ فێربوونی شۆفێری

  • پاش فێربوونی چۆنیەتی فێربوونی شۆفێری، لێرەدا چەند ئامۆژگارییەك پێشكەش دەكەین كە دەكرێت یارمەتیت بدات بۆ فێربوونی شۆفێری بەشێوەیەكی ئاسانتر.
  • گرتنی سوكانی ئۆتۆمبێلەكە بە هەردوو دەست و بەشێوەی میلی كاتژمێر، واتا با دەستێكت لە كاتژمێر سێ بێت و دەستەكەی تر لە كاتژمێر نۆ
  • خاوكردنەوەی ماسولكەكانت بۆ بەدەستهێنانی كۆنترۆڵی زیاتر
  • سەرنجكردنە سەر شۆفێری و خۆ سەرقاڵنەكردن بە شتی ترەوە
  • وەرگرتنی وانەی شۆفێری لە كەشووهەوا جیاوازەكاندا
  • كەمكردنەوەی خێرایی لەكاتی پێچكردنەوە
  • لە حاڵەتە لە ناكاوەكاندا پێ بنێ بە ئیستۆپدا
  • پێویستە شۆفێر دووربكەوێتەوە لە ناوچە خلیسكەكان
  • دەبێت شۆفێر قەبارەی ئۆتۆمبێلەكەی خۆی بزانێت بۆ دووركەوتنەوە لە توشبوون بە ڕووداوی هاتوچۆ


سەرچاوەکان



2227 بینین