ڕینۆ داستەر - تایبەتمەندی و كێشەكانی

له‌لایه‌ن: محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-10-15:16:00 - کۆدی بابەت: 4363
ڕینۆ داستەر - تایبەتمەندی و كێشەكانی

ناوه‌ڕۆك

ڕینۆ داستەر

ئۆتۆمبێلی ڕینۆ داستەر یەكێكە لە ئۆتۆمبێلە بەهێز و ئابوورییەكان، كە بزوێنەرێكی 1600 سی سی هەیە و هێزی 110 ئەسپ هەیە، هەردو جۆری گێڕ عادی و ئۆتۆماتیكی هەیە، ڕینۆ داستەر ئۆتۆمبێلێكی خێزانییە و بۆ پێشبڕكێ نابێت، هەروەها دوو جۆری هەیە یەكەمیان كە تەنها دوو تایەی دەخولێتەوە واتا (2*4)، دووەمیان هەرچوار تایەكەی (4*4) دەخولێتەوە كە بۆ جادە سەختەكان بەكاردێت.

تایبەتمەندییەكانی ڕینۆ داستەر

  • لەسەر جادەكان خۆڕاگرە و سیستمێكی بەھێزی هەیە كە لە ئۆتۆمبێلەكانی تری جیادەكاتەوە چونكە زۆربەی ئۆتۆمبێلە بەرزەكان لە كاتی خێراییە زۆرەكاندا خۆڕاگرنین.
  • لە كاتی شۆفێریدا ئاسوودەبەخشە و شۆفێر لە جادە سەختەكاندا بێزارناكات.
  • كێشی ئۆتۆمبێلەكە قورسە.
  • نرخی هەرزان و گونجاوە لەچاو ئۆتۆمبێلەكانی تردا كە نرخەكەی دەگاتە نزیكەی 7 هەزار دۆلار.
  • بەشی ناوەوەی جوان و سەرنجڕاكێشە.
  • كوالێتی ئۆتۆمبێلەكە بەرزە لە زۆر جیاوازی نییە لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لەم نرخانەدان.
  • پارێزگاری و سەلامەتی، ئۆتۆمبێلی ڕینۆ داستەر سیستمی پارێزگاری بەهێزی هەیە لەگەڵ دوو ئەیرباگ لەبەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە.
  • یەكێك لە تایبەمەندییەكانی ئۆتۆمبێلەكە بریتییە لە قەبارەكەی كە درێژییەكەی 4315 میلیمەترە، پانییەكەی 2000 میلیمەترە، هەروەها قەبرەی سندوقەكەی 408 لیترە.
  • ئۆتۆمبێلی ڕینۆ داستەر یەكێكە لە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلەكانی پۆلێنەكەی، ئەمەش لەبەر گونجاوی نرخەكەی و پێویستی كڕیاران لە ڕووی سەلامەتییەوە.

كێشەكانی ئۆتۆمبێلی ڕینۆ داستەر

  • پارچەی یەدەگی كەمە و گەر دەستبكەوت نرخیان گرانە.
  • لە خێرایی 160 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا ئۆتۆمبێلەكە دەلەرزێتەوە.
  • هەندێك تایبەتمەندی نییە وەك شوێنی سویچەكان لە شوێنێكی سەیردایە، هەروەها شوێنی شت هەڵگرتنی نییە.
  • دەرگای بەنزینی ئۆتۆمبێلەكە هەمیشە كراوەیە.
  • ئەو مادانەی كە لە دروستكردنی ئۆتۆمبێلەكەدا بەكارهاتووە كوالێتیان بەرز نییە.
  • هەیكەلی ئۆتۆمبێلەكە پتەو نییە.
  • خێرایی ئۆتۆمبێلەكە كەمە.
  • ئەو فایبەرەری كە بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە و بزوێنەرەكە جیا دەكاتەوە دانەپۆشراوە و شێوەیەكی ناشرین دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەكە.


سەرچاوەکان

46 بینین