ئۆتۆمبێلی چێری (Chery) - تایبەتمەندی و كێشەكانی

له‌لایه‌ن: محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-11-02:32:00 - کۆدی بابەت: 4375
ئۆتۆمبێلی چێری (Chery) - تایبەتمەندی و كێشەكانی

ناوه‌ڕۆك

ئۆتۆمبێلی چێری (Chery)

ئۆتۆمبێلی چێری لەلایەن كۆمپانیای چێرییەوە دروست دەكرێت كە لە وڵاتی چین دامەزراوە. ئەم ئۆتۆمبێلە بۆ بزوێنەر پشت دەبەستێت بە كۆمپانیای میتسوبیشی (mitsubishi)، ئۆتۆمبێلەكە ئۆتۆمبێلێكی چینییە و لە ساڵی 2003 یەكەم دانەی لێدروستكراوە، ئۆتۆمبێلەكانی چێری بزوێنەری كۆمپانیای میتسوبیشی بەكاردەهێنن بۆیە زۆر جار لۆگۆی كۆمپانیاكە لەسەر بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكان هەیە.

تایبەتمەندییەكانی چێری

  • ئۆتۆمبێلەكە سیستمی ABS هەیە، هەروەها لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە هەستەوەر هەیە و سەقفی ئۆتۆمبێلەكە سلایدە.
  • كوشنەكانی ئۆتۆمبێلەكە گەرمكەرەوەی هەیە.
  • ئۆتۆمبێلی چێری گێڕ ئۆتۆماتیكە.
  • بەنزین كەم سەرف دەكات، كە بۆ هەر 100 كیلۆمەترێك 5 لیتر بەنزین سەرف دەكات.
  • قەبارەی بزوێنەرەكەی 110 سی سییە.
  • لە بەشی دواوە پەردەی كارەبایی هەیە لەگەڵ سێ شاشە.
  • لایتەكانی پێشەوەی بۆ كەشوهەوای تەماوی دەبن.
  • هەستەوەری تایبەتی هەیە بۆ یارمەتیدانی شۆفێر لە كاتی پارككردن.
  • كوشنەكانی دواوە دەنوشتێنرێنەوە.
  • گازی فرێیۆنی (Freon) تێدایە بۆ فێنكردنەوەی هەوا.
  • قفڵ مەركەزییە.
  • ئاوێنەكانی كارەباییە.
  • بزوێنەرەكەی هێزی 109 ئەسپی هەیە.
  • كوشنەكانی دواوە پشتوێنی سەلامەتیان هەیە.
  • گێڕەكەی لەگەڵ سووكانی ئۆتۆمبێلەكە لە چەرم دروستكراون.
  • شوێنی CD و USB هەیە.
  • سیستمی پارێزگاری دژە دزینی هەیە.
  • چوار دەرگای هەیە و پێنج كوشنی تێدایە.
  • سوكانی ئۆتۆمبێلەكە هایدرۆلیكییە.
  • پێنج بڵندگۆ (مكەبەرە)ـی تێدایە.
  • قەبارەی ویلەكانی 15 ئینچە و لە ئەلەمنیۆم دروستكراوە.
  • قەبارەی تانكی بەنزینەكەی 50 لیترە.
  • لایتەكانی زینۆنە.
  • تایبەتمەندی چاودێریكردنی پەستانی تایەكانی هەیە.
  • ئەیرباگ لە بەشی پێشەوە و لاتەنیشتەكانی هەیە بۆ پاراستنی شۆفێر و سەرنشینەكان.
  • زۆرترین خێرایی كە بتوانێت پێی بگات بریتییە لە 135 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
  • نرخەكەی كەم و هەرزانە.

كێشەكانی ئۆتۆمبێلی چێری

  • ئەم ئۆتۆمبێلە قەدەغە كراوە لە چوونە ژوورەوە بۆ ناو ئەوروپا، چونكە لەگەڵ ڕێكارەكانی سەلامەتی ناگونجێت.
  • شانسی ئۆتۆمبێلەكە بەتاڵە و هیچی تێدا نییە بۆ گەر بە خێراییەكی كەمیش تووشی ڕووداو ببیت ئۆتۆمبێلەكە تێكدەشكێت.
  • گەرمی (حەماوە)ـی ئۆتۆمبێلەكە زۆر بەخێرایی بەرز دەبێتەوە، بۆیە بۆ ڕێگا دوورەكان نابێت.
  • پارچەی یەدەگی زۆر كەمە و گرانە.
  • زوو زوو ئۆتۆمبێلەكە تووشی كێشە دەبێت و لەكار دەكەوێت.
  • ئۆتۆمبێلەكە قەبارەی بچووكە و جێگای زیاتر لە چوار كەس نابێتەوە.
  • لەرینەوە هەیە لە سوكانی ئۆتۆمبێلەكەدا.
  • برێكەكانی ئۆتۆمبێلەكە لاوازن.


سەرچاوەکان

36 بینین