خواردنی منداڵی تەمەن شەش مانگ و حەوت مانگ

له‌لایه‌ن: مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-11-20:02:00 - کۆدی بابەت: 4398
خواردنی منداڵی تەمەن شەش مانگ و حەوت مانگ

ناوه‌ڕۆك

منداڵی تەمەن شەش مانگ و حەوت مانگ دەبێت چ خواردنێکیان پێ بدرێت؟

خواردنی منداڵ واباشترە ورد بێت تا خۆی بتوانێت بە کەوچک بیخوات، هەروەها قاپێک بەکاربهێنن کە نەشکێت، هەروەها لە خواردن دان بە منداڵەکەت هەرگیز پەلە مەکە.

منداڵێک دەبێت چەند خواردن بخوات؟

خواردنی منداڵ شتێکی زۆر زۆر گرنگە هەر بۆیە خواردنی منداڵ دەبێت سودبەخش و تەندروست بێت و ئەم خاڵانەی کە لێرە باسیان دەکەین تێیدا بێت، پێش هەموو شتێک دەبێت لەکاتی گوونجاو و بەڕێگای گونجاو خواردنی سودبەخشی پێ بدەیت، دەبێت شەش مانگی سەرەتا منداڵ تەنها شیری دایک یان شیری وشک بخوات، دوای ئەوە خواردن دەست پێ بکات.
وە گرنگە ئاگاداری ئەوەبین کە هەر منداڵێک جیاوازە و هەر یەکێک لە منداڵان ئیشتیها و ڕیتمێکی تایبەت بە خۆی هەیه.

منداڵێکی شەش مانگ دەبێت چەند خواردن بخوات؟

شەش مانگی باشترین کاتە بۆ دەستپێکردنی پێدانی خۆراک، جەستەی منداڵەکەت بەتەواوی ئامادەیە تا سوود لە خواردن وەربگرێت، بەهەرحاڵ چونکە سەرەتایە گرنگ نییە کە زیاد لە پێویست دڵخۆش ببیت و ناچاری بکەیت تا بڕێکی زیاتر بخوات.
ڕۆژانە بە ئارامی بە یەک کەوچکی چێشت خواردن دەست پێ بکە و وردە وردە خۆراکی نوێی تری پێ بناسێنە و هەمیشە لە بیرت بێت کە هەر سێ ڕۆژ جارێک بە خواردنێکی تازە لەگەڵی بڕۆ و واتە سێ ڕۆژ خواردنێک بێت تا بزانێت کە هیچ کێشەیەکی هەرسی لەگەڵ ئەو خواردنە هەیە یان نا.

خۆراکی گونجاوو بۆ منداڵی شەش مانگ

١- ڕۆژی یەکەم: بە یەک کەوچکی چێشت خواردن لە ڕۆژەکەدا دەست پێ بکە، باشترین هەڵبژاردن بۆ یەکەم خواردن سێوی لە ڕنە دراوە، لەگەڵ شیری خۆتدا تێکەڵی بکە و نەرمی کەرەوە.

٢- ڕۆژی دووەم:

دوو جار لە ڕۆژەکەدا، سێوە لە ڕنە دراوەکە بە دوو کەوچکی چێشت زیاد بکە.

٣- ڕۆژی سێیەم:

لە ڕۆژێکدا سێ جار، سێوە لە ڕنە دراوەکە بکە بە سێ کەوچکی چێشت.

٤- ڕۆژی چوارەم:

خواردنی دواتر دەتوانرێت سەوزەواتەکان بێت دەتوانیت بە گێزەر دەست پێکەیت، یەک کەوچکی چێشت ئاوی گێزەر یان هەویری لە ڕنەدراو.

٥- ڕۆژی پێنجەم:

دوو جار لە ڕۆژێکدا، ئاوی گێزەرەکە یان گێزەرە لە ڕنە دراوەکە زیاد بکە بۆ دوو کەوچکی چێشت. 

٦- ڕۆژی شەشەم:

گێزەرەکە زیاد بکە بۆ سێ کەوچکی چێشت دوو جار لە ڕۆژێکدا.

٧- ڕۆژی شەشەم:

بەیانیەکەی سێوی لە ڕنە دراو و ئێوارەکەی ئاو یان گێزەری لە ڕنەدراو. 

بۆ هەفتەکانی داهاتوو دەتوانیت خواردنێکی نوێی پێ بناسێنیت، بەڵام دەبێت بە ڕێژەیەکی کەمتر دەست پێ بکەیت ئامانجەکە ئەوەیە کە منداڵەکە نەخنکێنین، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئاشنای بکەن بە هەر خواردنێک کە دەتوانێت بیخوات با سوود لە هەموو ماددەکانی خواردنەکان وەربگرێت.
لە کۆتایی مانگەکەدا منداڵەکە دەتوانێت دوو جۆر خواردن لە ڕۆژێکدا بە ئەندازەی ٣٠ میلیلیتر بخوات و لە کاتی پێویستیشی بە شیر شیرەکەی خۆتی پێ بدە.

ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی کەمبوونەوەی حەزی خواردن لای منداڵ

١- ددان دەرهاتن:

کاتێک کە منداڵ ددانی دەردێت، تووشی بێزاری دەبێت، پووکی زیانی پێدەگات و زۆر ئازار دەچێژێ، ئەمە هەستێکی زۆر بێزارکەرە بۆی، لە ئەنجامدا حەزی خواردنی کەم دەبێتەوە و چەد ڕۆژێک بە گریان و ڕەتکردنەوەی خواردن بەسەر دەبات.

٢- نەخۆشی:

ئەگەر منداڵەکەت لەناکاو و لەخۆوە دەستی کرد بە ڕەتکردنەوەی خواردن، و هەروەها کاتی ددان دەرهاتنیشی نەبوو، کەواتە ئەگەری هەیە کە بەهۆی نەخۆشییەکەوە بناڵێنێت، تەنانەت سەرمابوونێکی سادە یان گیرانی لوت بە ئەندازەی پێویست بەسە بۆ نەمانی حەزی خواردنی، هەوکردن لە گەدەدا یان هەر شوێنێکی تر دەتوانێت ئیشتیها کەم بکاتەوە.

٣- ماندوویەتی ئاسایی:

نوزە نوز کردن شتێکی ئاسایی گەشەکردنە، بەتایبەت لە منداڵاندا، هەر وەک چۆن منداڵان گەورە دەبن و زیاتر ئاگاداری ژینگەی چواردوریان دەبن و شتی تازەتر فێردەبن، ئەگەری هەیە حەزی لە خواردنەکە نەبێت، گرنگە زۆری لێبکەیت خواردنەکەی بخوات بەڕێگای خۆی، و گرنگە کە ئاگاداری کاتی خواردنەکە بیت و هەوڵ بدە بە جۆرێک سەرقاڵی بکە تا خواردنەکە بخوات.

چۆن بزانم کە خواردنی منداڵەکەم بە ئەندازەی پێویست بووە؟

نیشانەکانی منداڵەکەت باشترین وەڵامە بۆ ئەوەی کە باش خواردوویەتی یان خراپ، ئەگەر ئەو ڕێگری دەکات لە کەوچکی دواتر باشترە کە بوەستیت و دوای دوو کاتژمێری کە خواردنێکی جیاوازتری بدەیتێ.

بەدڵنییایەوە گرنگە کە بەدڵی منداڵەکە بکەیت و بەجۆرێک خواردنەکەی بدەیتێ کە بێزار نەبێت و کام خواردنیانی لە چ کاتێکدا حەز لێبوو بیدەیتێ، ناساندنی خواردنێکی تازە دەکرێت کارێکی قورس بێت لەو چەند مانگەدا ١٠ تا ١٥ جار هەوڵ بدرێت تا منداڵەکە خواردنە تازەکە قەبوڵ بکات.

منداڵ دەتوانێت جەوی دایک و باوکی بگرێت، هەربۆیە کاتێک کە منداڵ خواردنە تازەکە ڕەت دەکاتەوه سارد مەبەوە و دڵگران مەبە بەشێوەیەکی پۆزەتیڤانە بەردەوام بە.


سەرچاوەکان

1890 بینین