بی ئێم دەبلیو M4-تایبەتمەندی و كێشەكانی

له‌لایه‌ن: محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-16-17:41:00 - کۆدی بابەت: 4566
بی ئێم دەبلیو M4-تایبەتمەندی و كێشەكانی

ناوه‌ڕۆك

بی ئێم دەبلیو M4

ئۆتۆمبێلی (BMW M4) یەكێكە لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای (BMW) كە لە ساڵی 1914 دامەزراوە و كۆمپانیایەكی ئەڵمانی جیهانییە بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسكیلەكان، هەروەها یەكێكە لە كۆمپانیا ڕكابەرەكانی جیهان بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەكان بەتایبەتی كۆمپانیا ئەڵمانییەكان وەك كۆمپانیای مارسیدز و ئەودی، هێمای كۆمپانیاكە بازنەیەكی ڕەش و سپی و شینە.

ئۆتۆمبێلی (BMW M4)

كۆمپانیای (BMW) ئۆتۆمبێلی (M4)ـی بەرهەمهێناوە كە قەبارەیەكی مامناوەندی هەیە و چەندین تایبەتمەندی بەرز و سەردەمیانەی هەیە، لەگەڵ سیستمی سەلامەتی پێشكەوتوو، ئەم ئۆتۆمبێلە دوو جۆری هەیە، كە یەكێكیان سەقفەكەی كراوەیە و جۆرەكەی تریان داخراوە، بەڵام هەردوو ئۆتۆمبێلەكە هەمان تایبەتمەندییان هەیە.

تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی (BMW M4)

  • قەبارەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە 3 لیترە.
  • بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە هێزی 431 ئەسپی هەیە.
  • توانای بزوێنەرەكەی دەگاتە 550نیوتن/مەتر.
  • گێڕی ئۆتۆمبێلەكە ئۆتۆماتیكییە و حەوت خێرایی هەیە.
  • تایبەتمەندی تێكردنی بەنزین (Fuel injection)ـی ئەلیكترۆنی هەیە.
  • لە ماوەی 4.3 چركەدا خێراییەكەی لە 0 دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
  • دەرچەی گەورەی تێدایە بۆ فێنككردنەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە بە شێوەیەكی باش.
  • تایبەتمەندی ڕاگرتنی ئەلیكترۆنی هەیە (ESP). 
  • تایبەتمەندی ڕاگرتنی خێرایی (تحدید سرعة) هەیە.
  • توانای كۆنتڕۆڵكردنی گێڕی هەیە.
  • تایبەتمەندی چاودێریكردنی پەستانی تایەكانی هەیە.
  • دابەشكردنی ئەلیكترۆنی هێزی ئیستۆپەكانی هەیە (EBD).
  • یارمەتیدەری ئیستۆپ گرتنی تێدایە.
  • تایبەتمەندی دژە خلیسكانی تێدایە (ABS).
  • ئەیرباگی تێدایە بۆ شۆفێر و سەرنشینەكان لە بەشی پێشەوە و لاتەنیشتەكانی ئۆتۆمبێلەكە.
  • دەتوانیت وەڵامە پەیوەندییەكانت بدەیتەوە لەڕێگەی بلوتوسەوە.
  • كامێرای تایبەتی تێدایە بۆ بینینی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە.
  • دەتوانیت ئاوێنەكانی ئۆتۆمبێلەكە بە كارەبایی بجوڵێنیت.
  • سوكانی ئۆتۆمبێلەكە چەندین كۆنتڕۆڵی پێوەیە.
  • كوشنەكانی پێشەوە و دواوەی ئۆتۆمبێلەكە گەرمكەرەوەیان تێدایە.
  • هەستەوەری تێدایە كە یارمەتی شۆفێر دەدات بۆ پارككردنی ئۆتۆمبێلەكە.
  • لایتەكانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە بەهێزن و (LED)ـین.
  • لە كاتی خێرابوونی ئۆتۆمبێلەكە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی دەرگاكانی دادەخرێت و هەروەها ئاگاداركەرەوەی تێدایە كاتێك كلیلەكانت لەناو ئۆتۆمبێلەكە لەبیر دەكەیت.
  • ئۆتۆمبێلێكی خۆشەویستە لەلای بەكارهێنەرانی، چونكە تەكنەلۆژیایی پێشكەوتوی تێدایە و دیزاینێكی جوان و سەردەمیانەی هەیە.

كێشەكانی ئۆتۆمبێلی (BMW M4)

  • ئۆتۆمبێلەكە لە خێراییە زۆرەكاندا كێشەكەی سووك دەبێت، بۆیە ئەگەری ڕوودانی ڕووداوی هاتووچۆ زیاترە.
  • ئۆتۆمبێلەكە زۆر بە ئەستەمی كۆنتڕۆڵ دەكرێت لە خێراییە زۆرەكاندا.
  • ئۆتۆمبێلەكە ئابووری نییە و بەنزینێكی زۆر بەكاردەهێنێت.


سەرچاوەکان

36 بینین