جێب چیرۆكی - تایبەتمەندی و كێشەكانی

له‌لایه‌ن: محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-17-22:38:00 - کۆدی بابەت: 4594
جێب چیرۆكی - تایبەتمەندی و كێشەكانی

ناوه‌ڕۆك

جێب چیرۆكی

ئۆتۆمبێلی جێب چیرۆكی، یەكێكە لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای جێب، كە هەموو ئۆتۆمبێلەكانی تایبەتن بە ڕۆیشتن بە ڕێگا دوور و سەختەكاندا، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی ئۆتۆمبێلەكان لە زەوییەوە، هەروەها زۆربەی ئۆتۆمبێلەكانیان هەڵبژاردەی دەبڵ ئەكسلیان هەیە (4WD-4X4).

تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی جێب چیرۆكی

بزوێنەر

  • ئۆتۆمبێلی جێب چیرۆكی دوو جۆر بزوێنەری هەیە، كە یەكەمیان چوار بستۆنە و قەبارەكەی 2.4 لیترە.
  • بزوێنەری جۆری دووەمی ئۆتۆمبێلەكە شەش بستۆنە و هێزی 186 ئەسپی هەیە، كە هێزێكی زۆر دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەكە و دەتوانێت بە ڕێگا جیاوازەكاندا بڕوات.
  • لەبەر بەهێزی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە ڕێژەیەكی زۆر لە بەنزین بەكاردەهێنێت و بە ئۆتۆمبێلێكی ئابووری دانانرێت.

بەشی ناوەوە و كوشنەكانی

  • كوشنەكانی ئۆتۆمبێلی جێب چیرۆكی گەورەن و خاوەنی دیزاینێكی جوان و سەردەمیانەن، هەروەها لەكاتی كڕینیدا هەڵبژاردەی كوشنی بە چەرم داپۆشراوی هەیە.
  • هەموو كوشنەكانی ئۆتۆمبێلەكە دەتوانرێن دەستكاری بكرێن بۆ ئەوەی بە ئاسوودەیی دابنیشیت.
  • هەرچەندە سندوقی ئۆتۆمبێلەكە گەورە دەردەكەوێت بەڵام لەچاو ئۆتۆمبێلەكانی تری هەمان جۆردا قەبارەكەی بچووكە.

سەلامەتی

  • ئۆتۆمبێلەكە چەندین ئەیرباگی هەیە بۆ پاراستنی شۆفێر و سەرنشینەكان لەكاتی ڕووداوی هاتووچۆ.
  • شێوازی ئەیرباگەكان بەشێوەیەك دانراوە كە شۆفێر و سەرنشینەكان بە تەواوی دابپۆشێت.
  • سیستمی هاوسەنگی لە ئۆتۆمبێلەكەدا هەیە كە هەڵدەستێت بە ڕێككردنی دەبڵەكانی ئۆتۆمبێلەكە لەكاتی لێخوڕین بە ڕێگا سەختەكاندا.
  • بەبۆنەی بەرزبوونەوەی ئۆتۆمبێلەكە لە زەوییەوە، ئەگەری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكە لە خێراییە زۆرەكاندا زیارترە.

تانكی بەنزین

  • تانكی بەنزینی ئۆتۆمبێلی جێب چیرۆكی توانای گرتنی نزیكەی 60 لیتر بەنزینی هەیە هەرچەندە ئەم قەبارەیە زۆرە بەڵام لەچاو ئەو ڕێژە بەنزینەی كە بەكاریدەهێنێت كەمە.
  • لەكاتی گەشتكردن بۆ ناوچە دوورەكان پێویستە ئۆتۆمبێلەكە چەند جارێك تانكی بەنزینەكەی پڕ بكرێتەوە.


سەرچاوەکان

47 بینین