باشترین ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەكسلەكانی ٢٠١٧

له‌لایه‌ن: محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-17-22:50:00 - کۆدی بابەت: 4596
باشترین ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەكسلەكانی ٢٠١٧

ناوه‌ڕۆك

جۆراوجۆری ئۆتۆمبێلەكان

ئۆتۆمبێل بە پێداویستییەكەی سەرەكی ئەم سەردەمەی ئێستا دادەنرێت، كە كۆمپانیاكان تێیدا پێكەوە كێبڕكێ دەكەن بۆ بەرهەمهێنانی باشترین ئۆتۆمبێل و پێشكەشكردنی باشترین تەكنەلۆژیا و تایبەتمەندی لە ئۆتۆمبێلەكاندا، چەندین ئۆتۆمبێلی جیاواز دروستدەكرێت بەپێی داواكاری كڕیاران كە بریتین لە: ئۆتۆمبێلی شاهانەكان یان ئۆتۆمبێلە وەرزشییەكان، هەروەها ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەكسلەكان یەكێكن لەو جۆرانە.

باشترین ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەكسلەكان (4x4)

ئۆتۆمبێلی (BMW X6 M2017): یەكێكە لە بەهێزترین ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەكسلەكانی ساڵی 2017، كە خاوەنی دیزاینێكی جوان و سەرنجڕاكێشانەیە، هەروەها تایبەتمەندییەكانی بریتیە لە بزوێنەرێكی 8 بستۆن بە قەبارەی 4.4 لیتر، كە بۆ بڕینی 100 كیلۆمەتر بڕی 11.1 لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت.

ئۆتۆمبێلی مازدا جۆری (CX-5 2017): دیزاینێكی سەرنجڕاكێش و سەردەمیانەی هەیە، هەروەها تایبەتمەندی پێشكەوتووی زۆری هەیە كە لە ئۆتۆمبێلەكانی تردا بوونی نییە، قەبارەی بزوێنەرەكەی 2000 سی سیە و چوار بستۆنە، بۆ هەر 100 كیلۆمەترێك 10 لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت.

ئۆتۆمبێلی هۆندا CR-V ساڵی 2017: ئۆتۆمبێلێكی جوانە و تایبەتمەندی زۆری هەیە، یەكێكە لە ئۆتۆمبێلە زۆر فرۆشراوەكان لە بازاڕەكانی جیهاندا، قەبارەی بزوێنەرەكەی 2400 سی سیە و بۆ هەر 100 كیلۆمەترێك 10 لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت.

ئۆتۆمبێلی فۆرد ئیسكەیپ: بە باشترین ئۆتۆمبێلی ڕاكێشان دانراوە بۆ ساڵی 2017، كە خاوەنی بزوێنەرێكی تۆربۆیە قەبارەكەی 1600 سی سیە و بۆ هەر 95 كیلۆمەترێك 10 لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت.

ئۆتۆمبێلی كیا سپۆڕتاج: یەكێكە لە ئۆتۆمبێلە زۆر فرۆشراوەكانی ساڵی 2017، تایبەتمەندییەكانی بریتییە لە بزوێنەرێكی تۆربۆی قەبارە 1600 سی سی، كە بۆ هەر 95 كیلۆمەترێك 10 لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت.

ئۆتۆمبێلی نیسان ڕۆوگ (nissan rogue): قەبارەیەكی مامناوەند و دیزاینێكی سەرنجڕاكێشی هەیە، خاوەنی خەڵاتی باشترین ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەكسل و زۆرترین كڕیارە، قەبارەی بزوێنەرەكەی 2500 سی سیە و بۆ هەر 80 كیلۆمەترێك 10 لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت.

ئۆتۆمبێلی (gmc terrain): یەكێكە لە جوانترین ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەكسلەكان بۆ ساڵی 2017، قەبارەی بزوێنەرەكەی 2400 سی سیە و بۆ هەر 95 كیلۆمەترێك 10 لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت.


سەرچاوەکان

17 بینین