ناوهڕۆك
هونەری وێنەكێشان
وێنەكێشان یەكێكە لە هونەرە دیار و بەناوبانگەكان كە مرۆڤایەتی چەندین كاری جوان و ناوازەی پێ ئەنجامدەدەن لەسەر ڕووتەختە جیاوازەكان، وێنەكێشان بە چەندین كەرەستە ئەنجامدەدرێت وەك بەكارهێنانی خەڵوز و تەباشیر و پێنووسەكان، وێنەكێشان دەكرێت وێنەدانەوەی ژیانی ڕۆژانە و ڕووداوە ڕاستییەكان بێت، كە بە شێوازی جیا و بەكارهێنانی هێما هونەرییەكان ئەنجامدەدرێت، وێنەكێشان بەندە لەسەر توانای هونەرمەندەكە بۆ دروستكردنی كارە هونەرییەكەی لەسەر ڕووبەڕێكی دیاریكراو، هەروەها ئەو كەرەستانەی كە بەكاریدەهێنێت، وێنەكێشان بە لم یەكێكە لە جۆرەجیاوازەكانی هوونەری وێنەكێشان.
وێنەكێشان بە لم
مەبەست بە وێنەكێشان بە لم بریتییە لەو هونەرەی كە هونەرمەندەكان لم بەكاردەهێنن لە دروستكردنی تابلۆ و دیزاینەكانیان، دەكرێت چەند جۆرێكی جیاوازی لم بەكاربهێنرێت وەك لمی ڕەنگاوڕەنگ، كە پێی پێویستی هوونەرمەندەكە و ئەو وێنە و مەبەستەی كە هەیەتی و دەیەوێت بیگەیەنێت دەگۆڕێت، لە وێنەكێشانی لمدا زیاتر لمی گڕكانی یان قوڕ بەكاردەهێنرێت كە لە ڕێگەی دروستكردنی هێڵ و شێوە ئەندازەییەكانەوە دەبێت.
زۆرجار ئەو هونەرمەندانەی كە لم بەكاردەهێنن بۆ دروستكردنی وێنەكانیان پەنجەكانیان بەكاردەهێنن، لە دیارترین هونەرمەندەكانی كە وێنەی لمیان دروستكردووە بریتییە لە پابلۆ بیكاسۆ (Pablo Picasso)، هەروەها هونەری وێنەكێشان بە لم پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی هەیە بە هونەری وێنەكێشانی ماندالای هیندییەوە هەیە، بەهەمانشێوە ئەم شێوازی وێنەكێشانە لە شێوازی هونەری یابانییەكان دەچێت كە پێیدەوترێت باخچە بەردییەكان.
تابلۆ لمییەكان
تابلۆ لمییەكان بە داهێنانی مرۆڤەكان دادەنرێت كە پەیوەندی بە هوونەی وێنەكێشان لە سەر لم هەیە، تابلۆ لمییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەیە، بە تایبەتی لەلای ئەو هۆزە هیندییانە هەیە كە لەوێ دەژین، ئەم وێنە لمییانە زیاتر بەبۆنەی بۆنە دینییەكانەوە دروستدەكرێن، هەروەها لەهەر بۆنەیەكدا ڕەنگی جیاواز بەكاردێت بۆ دروستكردنی ئەم وێنانە، لەلای هەندێك لە هیندییەكان لایان وایە كە ئەم تابلۆیانە پەیوەندییان بە چارەسەركردنی نەخۆشییەكانەوە هەیە.