مار لە خەودا واتای چیە

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-04-27-13:55:00 - کۆدی بابەت: 4902
مار لە خەودا واتای چیە
لێکدانەوەی خەونەکان

مار له‌ خه‌ودا دوژمنێكی په‌نهانه‌ ، ئه‌گه‌ر مار له‌ ماڵه‌كه‌یدا ببینێ به‌ڵگه‌ی دوژمنی خێزانییه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر مار له‌ بیاباندا ببینێ بێگانه‌یه‌ زانیاری

ناوه‌ڕۆك

لێكدانەوەی خەونەكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای مار لە خەودا کردووە .

مار له‌ خه‌وندا

مار له‌ خه‌ودا دوژمنێكی په‌نهانه‌ ، ئه‌گه‌ر مار له‌ ماڵه‌كه‌یدا ببینێ به‌ڵگه‌ی دوژمنی خێزانییه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر مار له‌ بیاباندا ببینێ بێگانه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر ببینێ له‌گه‌ڵ ماردا شه‌ڕ بكات له‌گه‌ڵ دوژمندا شه‌ڕ ده‌كات ، ئه‌گه‌ر مار زاڵ بوو به‌سه‌ریدا دوژمن به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بێت وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و زاڵ بوو به‌سه‌ر ماره‌كه‌دا ئه‌وا به‌سه‌ر دوژمندا زاڵ ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ گۆشتی مار بخوات ، به‌ پاشایه‌كی ده‌گات ، ئه‌گه‌ر ببینێ مار دوكه‌رت بكات سه‌روه‌تی دوژمن ده‌خوات وه‌ ئه‌گه‌ر ماری مردو ببینێ له‌ به‌ڵایه‌كدا پارێزراو ده‌بێت .


سەرچاوەکان



11675 بینین