ناوی ئەکادیمیای ئۆسکار لە چییەوە هاتووە؟

له‌لایه‌ن: - شادمان محەمەد - به‌روار: 2021-04-28-02:54:00 - کۆدی بابەت: 4943
ناوی ئەکادیمیای ئۆسکار لە چییەوە هاتووە؟

ناوه‌ڕۆك

ناوی ئۆسکار و دوو چیرۆکی لاواز!

تا ئێستا رەنگە زۆرمان بۆمان گرنگ نەبووبێت کە ناوی فەرمی و راستەقینەی ئۆسکار لە چیەوە ھاتبێت؟ یاخود بە دواداچوونمان نەکربێت بۆ راستی بابەتەکە!

ھەربۆیە سەبارەت بە ناوی فەرمی و سەرچاوەی فەرمی ناولێنانی (ئۆسکار) دوو چیرۆکی جیاواز و دژ بەیەک و لاواز ھەیە بەراورد بە حەجمی خەڵاتەکە کە بەیەکێک لە مەزنترین خەڵاتەکانی سینەمایی لە سەر ئاستی جیھان ھەژماردەکرێت. وە ئەم خەڵاتە بە درێژایی مێژوو بۆ ھەندێک خەون بووە و بۆ ھەندێکی تر مۆتە و کابووس، ئەوەی جێی تێرامانە مێژوونووسانی بواری سینەما تا ئێستاشی لەسەر بێت بۆچی تەواو یەکلانەبوونەتەوە سەبارەت بەدروستی ناولێنانی بە ئۆسکار! ئەمەش جگە لە گومان بۆ خۆی بەشێکە لە کەمتەرخەمی.

چیرۆکەکان

چیرۆکی یەکەمیان؛ لە زاری (مارگرێت ھیریک)ەوە دەگێرنەوە کە یەکێک بووە لە پارێزەرانی ئۆفیسی ئەکادیمیای ئەوکات کە دواتریش بۆتە بەرێوەبەری جێبەجێکاری ئەکادیمیایەکە دەڵێن گوایە ئەو باسی لەوە کردووە کاتێک بۆ یەکەم جار (بۆدی - پەیکەر)ی ئۆسکاری دیوە راستەوخۆ شکڵ و شێوەی ئۆسکاری مامی بیرکەوتۆتەوە.

چیرۆکی دووەمیان

گوایە سەرچاوەی ئەم ناوە وەک نەسەبێک لکاوە بە ناوی خانمە ئەکتەری کۆچکردوو (بیت دیڤیس) ەوە، وە سەرچاوەی ناوەکەش ئاماژەبووە بە ناوی یەکەمی ھاوسەری ئەم خانمە ئەکتەرە.

فۆرم و شکڵ و دیزاینی ئۆسکار

سەرەتا کاتێک بە سەرنجەوە تەماشای شێوەی ئۆسکار دەکەین؛ سوارچاکێک بە بەرزی ٣٥ سم و بە کێشی ٤ کیلۆگرام دەبینین کە نوکی شمشێرێکی بەرە و خوار و لەسەر شریتێکی نمایشی فیلم داناوە، وە شکڵەش لە لایەن (سیدریک غیبۆن)ەوە دیزاینکراوە.

پێکھاتەی ماددەی ئۆسکار

پێکھاتەی رووپۆشی ئۆسکار بە مادەی بڕۆنز و بە تێکەڵێک لە مادەی ئاڵتوونی عەیارە ٢٤ جێبەجێکراوە.

مێژووی بەکارھێنانی ناوی ئۆسکار

لە ساڵی ١٩٣٩دا ناوی ئۆسکار بە فەرمی لە ئەکادیمیای ئۆسکاردا بەکاربراوە کە ئەوکات (سیدنی سکولسکی) نوسەری بەشی ئەکادیمیا و ستووننووسی ھۆلیوود وشەکەی بەکاریھێناوە.


سەرچاوەکان



923 بینین