پاراستنی موڵکی گشتی

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-07-18-22:33:00 - کۆدی بابەت: 13578
پاراستنی موڵکی گشتی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پاراستنی موڵکی گشتی (بە عەرەبی: حماية الممتلكات العامة، بە ئینگلیزی: Protection of public propertyموڵک و ماڵی گشتی هەموو ئەو ئیمکانات و دامەزراوانە دەگرێتەوە کە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا تەرخانکراون، حکومەت خاوەندارێتی دەکات، بە پێچەوانەی موڵکی تایبەت کە تاک یان کەرتی تایبەت خاوەندارێتی دەکات، نەخۆشخانە، قوتابخانە، پارک، یان هەر پڕۆژە و ئامڕازێکی دیکە کە بۆ بەرژەوەندی گشتی بەکاردەهێنرێن و سەر بە دەوڵەتن نموونەی موڵک و ماڵی گشتین.

گرنگی موڵک و ماڵی گشتی

دەوڵەت بڕە پارەیەکی زۆر لە بودجەی گشتی تەرخان دەکات بۆ ئەوەی وەبەرهێنانیان بکات لەو بوارانەی کە خزمەت بە هاوڵاتیان دەکات، بە دامەزراندنی موڵکی گشتی و کارکردن بۆ پاراستنی. کاتێک تاکەکان ئەم موڵکانە دەپارێزن لە تێکدان گەرەنتی سوودمەندبوونی بەردەوام لەم ئاسانکارییانە دروست دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی حکومەت ئەو پارەی کە بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیانی تێکدانی ئەو کارو پڕۆژانە دیاریکردووە تەرخانی بکات بۆ پاراستنیان.

ڕۆڵی هاوڵاتیان لە پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی

هاووڵاتیان دەبێ موڵک و ماڵی گشتی بپارێزن بە ئەنجامدانی هەندێک کار کە کەوتوونەتە ژێر یاساکانی دەوڵەتەوە، گرنگترین ئەو کارانەش:
١- پاراستنی هەندێک ناوچەی شەقامی گشتی کە بە پێشەکی دادەنرێت بۆ چوونە ناو موڵکی تایبەت، وەکو شۆستە، شوێنی دار و گوڵ، ئەو ڕێگانەی کە بۆ تێپەڕبوونی خەڵک بەکاردەهێنرێن، دەستکاریکردنیان مەگەر بە مۆڵەتی دەسەڵاتدارانی بەرپرسیار.
٢- چاندنی نەمام لەسەر موڵکی تایبەت بەپێی پێوەرەکانی کشتوکاڵی کە لەلایەن دەوڵەتەوە دانراوە، دەبێت دارەکان ببڕدرێن یان لاببرێن ئەگەر پێویست بکات، ئەگەر ببێتە هۆی بەربەست لەبەردەم هاتوچۆی ئۆتۆمبێل.
٣- ڕزگاربوون لە ڕووەک و پاشماوە زیانبەخشەکان، پاکردنەوەی شوێنەکان، چ گشتی بێت یان تایبەت، لە پاشماوە و زبڵ و خاشاک و چاوەڕێ نەکردن تا پاشماوە لەوێ کۆدەبێتەوە.
٤- پاراستنی ئاوەڕۆی لاوەکی، کە هاووڵاتیان هێڵی ئاوەڕۆی لاوەکی و تۆڕی ئاوەڕۆی خۆیان دروست دەکەن و پارێزگاری لێ دەکەن، بە پێی یاسا پەسەندکراوەکان، وەک چۆن کاری ئامادەکردن و پاراستنی ئاوەڕۆی لاوەکی لە سنووری ڕێگای گشتیدا بە مۆڵەتی فەرمی ئەنجام دەدرێت، بە یارمەتی بەڵێندەرێکی مۆڵەتپێدراو لەم بوارەدا بۆ ئەوەی بتوانێت کارەکانی بە شێوەیەکی یاسایی تەواو بکات.


سەرچاوەکان



71 بینین