8 ئامۆژگاری بۆ نەهێشتی بۆنی پێیەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-29-01:25:00 - کۆدی بابەت: 4973
8 ئامۆژگاری بۆ نەهێشتی بۆنی پێیەکان

ناوه‌ڕۆك

بۆنی پێیەكان

بۆنی پێیەكان یەكێكە لە كێشە باوەكانی تاكەكانی كۆمەڵگە بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا، چەندین هۆكار هەیە كە وادەكات پێیەكان بۆن بكەن، وەك: كەم گرنگیدان بە پاكوخاوێنی پێیەكان، كۆبوونەوەی بەكتریا، توشبوون بە نەخۆشییە كەڕووییەكان و چەندین جۆری تر، بۆیە چەندین كەس هەڵدەستن بە بەكارهێنانی كرێمە دروستكراوەكان، بەڵام لەڕاستیدا ئەم كرێمانە بە تەواوەتی چارەسەری ئەم كێشەیە ناكەن.

8 ئامۆژگاری بۆ نەهێشتی بۆنی پێیەكان

  • پاككردنەوەی پەنجەكانی پێ بە بەكارهێنانی لۆكەی پاك بەمەبەستی نەهێشتنی كەڕووەكانی پێ.
  • بەكارهێنانی دەرمانی دژە ئارەق، كە هەڵدەستێت بە نەهێشتنی ئارەقە زیادەكانی پێ.
  • ڕژاندنی دەرمانی دژە ئارەق بە ناو ئەو پێڵاوانەی كە بەكاریدەهێنیت.
  • بە بەردەوامی شۆردنی پێیەكان بە سابوون و ئاو.
  • بەكارهێنانی گوێرەوی لە لۆكە دروستكراوی پاك.
  • شۆردنی گوێرەوییەكان بە بەردەوامی، بۆ نەهێشتنی بەكتریا و كەڕووەكانی كە لەسەری كۆدەبنەوە.
  • بەكارهێنانی ئەو جۆرە پێڵاوانەی كە یارمەتی هەناسەدانی پێیەكان دەدات چونكە كۆبوونەوەی بەكتریا و كەڕووەكان كەمدەكاتەوە.
  • لەپێ كردنی پێڵاوی كراوە لە وەرزی هاویندا.

چەند ڕەچەتەیەك (پێكهاتەیەك) بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی پێیەكان

بیكاربۆناتی سۆدیۆم (Sodium bicarbonate)

تێكەڵكردنی دوو كەوچكی بچووك لە بیكاربۆناتی سۆدیۆم لەگەڵ چوار كووپی ئاودا، پاشان بیانكە ناو دەفرێكەوە و پێیەكانی تێبكە بۆ ماوەی چوار كاتژمێر، دواتر پێییەكانت بە ئاو بشۆ، دەتوانیت ئەم ڕێگەیە چەند جارێك لە ڕۆژێكدا دووبارەبكەیتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر.

زەیتی لاڤیندەر (Lavender oil)

زەیتی لاڤێندەر یەكێكە لەو زەیتانەی كە یارمەتی نەهێشتنی بەكتریاكان دەدات، دەتوانیت بەكاریبهێنێت لەڕێگەی تێكەڵكردنی كەوچكێكی بچووك لە زەیتی لاڤیندەر لەگەڵ دوو كووپ ئاودا پاشان بخرێتە ناو دەفرێكەوە، دواتر پێیەكانت بخەرە ناو تێكەڵەكەوە بۆ ماوەی 45 خولەك پاشان پێیەكانت بە ئاو بشۆ.

خوێ

سەرەتا چوار كەوچكی بچووك لە خوێ بخەرە ناو دوو كووپ ئاوەوە و پاشان تێكەڵیان بكە و بیخەرە ناو دەفرێكەوە، دواتر پێیەكانتی تێبكە بۆ ماوەی 10 خولەك و پاشان پێیەكانت بە ئاو بشۆ، باشتر وایە ئەم ڕێگەیە لە ڕۆژێكدا چەند جارێك دووبارەبكرێتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر.

سركە

كووپێك لە سركەی سپی و هەشت كووپ لە ئاوی گەرم بكرێتە ناو دەفرێكەوە و تێكەڵبكرێت، پاشان پێیەكانی تێبكرێت بۆ ماوەی 15 خولەك، دواتر پێیەكانت بە ئاو و شامپۆ بشۆ.

زەنجەفیل

چوار كەوچكی گەورە لە زەنجەفیلی هاڕدراو لەگەڵ كووپێك ئاوی گەرمدا تكەڵبكرێت و بخرێتە ناو دەفرێكەوە پاشان پێیەكانت بكە ناو ئەم تێكەڵەوە بۆ ماوەی 15 خولەك پاشان پێیەكانت بە ئاو بشۆ، ئەم ڕێگەیە باشتر وایە لە ڕۆژێكدا دووجار دووبارە بكرێتەوە.

چای ڕەش

دوو كیسەی بچكۆلە (سەفەری) لەگەڵ دوو كوپ ئاوی گەرم بكرێتە ناو دەفرێكەوە و پاشان پێیەكانی تێبكرێت بۆ ماوەی 10 خولەك، دواتر پێیەكان بە ئاو بشۆردرێت.


سەرچاوەکان



1450 بینین