هەڵگرتنی زەیتوونی سەوز بە گێزەرەوە

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-04-29-13:07:00 - کۆدی بابەت: 4990
هەڵگرتنی زەیتوونی سەوز بە گێزەرەوە

ناوه‌ڕۆك

زەیتوونی سەوز بە گێزەرەوە 

پێکهاتەکان

- ٥ کگم زەیتوونی سەوز
- ٠,٥ کگم لیمۆ.
- ١ کگم گێزەر.
-٥ کەوچکی گەورە خوێی زبر، بۆ هەر لترێک لە ئاو. 
- دوو کەوچکی گەورە لیمۆ، بۆ هەر لترێک ئاو. 
- بڕێک زەیتی زەیتوون، بەسەر هەموو قاپەکە یان سەتڵەکەدا بڕژە. 

شێوازی ئامادەکردن

- بکێشە بە هەموو دەنکە زەیتوونەکاندا بە شێوەیەکی نەرم لە ڕێی دەسکی سیر یان بەردێکی نەرم، تاکو کونێکی بچووک بکرێتەوە.
- زەیتوونە کراوەکان بخەرە ناو سەتڵێکی پڕ لە ئاوەوە تاکو ڕەش نەبێتەوە. 
- ٤ لتر ئاو ئامادە بکە لەگەڵ بڕێک خوێ و لیمۆ و پاشان تێکەڵی بکە تا خوێیەکە بە تەواوەتی دیار نامێنێت.
-زەیتوونەکە جیا بکەرەوە لە ئاوەکە و جوان بیشۆرەوە و پاشان جیای بکەرەوە و کەمێک وشکی بکەرەوە.
-گێزەرەکان بشۆرەوە و پاشان قاشیان بکە، لیمۆکانیش باش بشۆرەوە، دواتر وردی بکە بۆ پارچەی بچووک.
-بڕێک زەیتوون بخەرە قاپە قوڵەکەوە، کە باشتر وایە شوشە بێت، دواتر پارچە گێزەرەکانی بۆ زیاد بکە و ئینجا بڕێک لیمۆی بکە بە سەردا.
- پارچە لیمۆکان بکە بەسەر قاپەکەدا، تاکو هەموو ڕووەکانی زەیتوونەکە دادەپۆشێت.
- ئاوە تێکەڵەکە بە خوێ و لیمۆ بخە ناو قاپەکەوە تاکو زەیتوونەکە بەتەواوەتی نوقم دەبێت. 
-کەمێک زەیتی زەیتوون بکە بەسەر قاپەکەدا و لێیگەڕێ بۆ ماوەی مانگێک یان دوو مانگ.


سەرچاوەکان



718 بینین