چۆنیەتی بڕینەوەی شیر لە منداڵ

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-08-15:47:00 - کۆدی بابەت: 5221
چۆنیەتی بڕینەوەی شیر لە منداڵ
خواردنی منداڵ

و کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ڕۆحیەت و دەروونی، هەر بۆیە بۆ کۆتایهێنان بە شیرپێدان دایکەکە دەبێت ئارامگربێت.

ناوه‌ڕۆك

شیربڕینەوە

لێدانی پلاستەر و تاڵکردنی مەمکت و یان بیبەر لێدانی بۆ ئەوەی منداڵەکەت لە شیر ببڕیتەوە ئەسڵەن کارێکی گونجاو نییە، چونکە یەکەمین ئەزموونی منداڵە بۆ وازهێنان لە شتێک کە خۆشی دەوێت، و کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ڕۆحیەت و دەروونی، هەر بۆیە بۆ کۆتایهێنان بە شیرپێدان دایکەکە دەبێت ئارامگربێت.
ئەو دایکانەی کە بەتەمای شیر بڕینەوەی منداڵەکەیانن دەبێت کاتێکی گونجاو دیاری بکەن، منداڵەکە دەبێت بەلایەنی کەمەوە ساڵێک شیری خواردبێت، کاتێک کە منداڵەکە تەواو شیری دایکی خواردووە و ئیتر خۆشی دەتوانێت خواردن و شیری پەرداخ بخوات، دایکەکە دەتوانێت وردە وردە شیری پێدانی کەم بکاتەوە بە کەمکردنەوەی جارەکان، گرنگە بزانرێت کە هاوین وەرزێکی گونجاو نییە بۆ لە شیر بڕینەوەی منداڵ چونکە لەوانەیە منداڵەکە تووشی کێشە ببێت لە کۆئەندامی هەرسیدا و زیانی هەبێت بۆ تەندروستی کۆرپەکەی.

بەلایەنی کەمەوە بۆ لە شیربڕینەوە یەک مانگی تەواو پێویستە و دەبێت هەوڵبدرێت کەم کەم و وردە وردە لە شیری ببڕیتەوە، بۆ نموونە ئەگەر لە کاتی شیرپێداندا منداڵەکە ١٠ خولەک شیری دایکی دەخوات ماوەکەی کەم بکەرەوە بۆ ٥ خولەک.

گرنگە بزانیت کە لە شیر بڕینەوەی منداڵ لە کاتێکدا بێت کە هەم دایک و هەم منداڵەکە تەواو ئامادەبن و دووربن لە هەر جۆرە کێشە و قەلەقییەکەوە هەروەها لە هەمان کاتدا هەندێ کاری گرنگ نەکەیت، وەک تێکدانی ناوماڵ و بارکردن و مەشغوڵی کارەکەت و یان کاتێکی هەستیاری منداڵ وەک دان دەرهاتنی، لەم کاتانەدا لە شیر بڕینەوە زیانی زۆر دەدات لە منداڵەکەش و دایکەکەش.

دایکەکە دەبێت هەوڵبدات بە یاری کردن لەگەڵ منداڵەکەیدا و هۆشی منداڵەکەی پەرتەوازە بکات تا کەمتر بێت بۆلای و داوای شیر بکات، و ئەگەر دەکرێت کاتێک کە داوای شیر دەکات دوایبخە بۆ نموونە بڵێ با شەو کاتی خەو شیرت دەدەمێ.

زۆرێک لە منداڵان کاتی خەوتن فێرن کە مەمکی دایکیان دەمژن بەردەوام و بەوە دەخەون، لەم کاتەدا دەبێت شێوازی خەوەکەی بگۆڕیت یان داوا بکەیت لە کەسێکی تر کە بۆت بخەوێنێت، هەروەها وا باشترە خواردن و شیری بە قاپ و پەرداخ پێ بدەیت نەک مەمە، وە زۆرێک لە منداڵان تا سێ و چوار ساڵی لەوانەیە حەز بکەن جار جار دەست بدەن لە سنگی دایکیان لەم کاتەدا نابێت بە توندی ڕەفتاریان لەگەڵ بکەیت.

دوای ئەوەی کە منداڵ لە شیر بڕیاوە لە جاران زیاتر پێویستی بە خۆشەویستی دایکە، هەر بۆیە دایک دەبێت زیاتر بیلاوێنێتەوە و لە باوەشی بکات و یاری لەگەڵدا بکات.


سەرچاوەکان



3428 بینین