نامەی جەژنە پیرۆزە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-12-14:58:00 - کۆدی بابەت: 5288
نامەی جەژنە پیرۆزە

ناوه‌ڕۆك

نامەی جەژنە پیرۆزە

١-نوقلی جه‌ژنه‌ نامه‌ی ره‌نگینم
جه‌ژنت پیرۆز بیت كه‌سی شیرینم   
———————————————

٢-ماڵی دڵم چاوه‌ڕێی هاتنی تۆیه‌
چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی تۆیه‌
ده‌ ده‌ركه‌وه‌ ئه‌ی ڕووناكی ماڵم
ده‌ ده‌ركه‌وه‌ ئه‌ی شادی ژیانم
ده‌ ده‌ركه‌وه‌ بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌ ببه‌
جه‌ژنانه‌ بۆ دڵم بۆ ڕووح
———————————————

٣-جه‌ژنانه‌ت گوڵ بێ
گوڵ دانت دڵ بێ
دڵیشت پر له‌ بزه‌و شادی بێ
جه‌ژنی قوربانت پیرۆز بێ
———————————————

٤-هه‌زار چه‌پکه‌ گوڵ و ره‌یحان
پێشکه‌شت بێ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان
———————————————
٥-له‌ کانی سۆز له‌ په‌ره‌ی گوڵ
له‌ هه‌ستی من له‌ ناخی دڵ
جه‌ژنت پیرۆز بێ جوانترین گوڵ
———————————————

٦-به‌ په‌پوله‌ی هه‌ست بۆت ئه‌نێرم چه‌پکه‌ گوڵی سۆز
که‌ به‌ بۆنی هه‌ڵاڵه‌ و نێرگز لێی نوسراوه‌ جه‌ژنت پیرۆز
———————————————

٧-ياخوا چراى به‌ختت گوڵێكى گه‌ش بێت
دڵ و ده‌رونت له‌ خه‌م بێبه‌ش بێت
له‌ قيامه‌تيشا جێگـات به‌هه‌شت بێت
جه‌ژنی قوربان له‌ تۆش پيرۆز بێت
———————————————

٨-هه‌ر كه‌ ناوى جه‌ژن دێنن ئازيزانم بير دێته‌وه‌
گه‌ردن ئازاديم گولێكه‌ يه‌خه‌ى تۆش ده‌گرێته‌وه‌
له‌ ئێستاوه‌ جه‌ژنت پيرۆز تا جه‌ژنێكى تر دێته‌وه‌

———————————————

٩-گریانێک بۆ ته‌مه‌ن
خه‌نده‌یه‌ک بۆ زه‌مه‌ن
هه‌ناسه‌یه‌کی به‌ سۆز
پێت ئه‌ڵێم جه‌ژنت پیرۆز
———————————————

١٠-ئه‌ی نامه‌ی رووحی من
برۆ لای خۆشه‌ویستانی من
جه‌ژن پیرۆز بكه‌ به‌ناوی من
———————————————

١١-شادى و به‌خته‌وه‌رى ميوانى دڵت بێ..
نامه‌كه‌م شيرينى و نوقڵانه‌ى جه‌ژنت بێ..
———————————————

١٢-به‌ هێمنی سه‌يری شه‌وقی مانگ بكه‌
به‌قه‌د جوانی ئه‌و ديمه‌نه‌ پیرۆزبايم قبوڵ بكه‌
———————————————

١٣-سڵاو ئه‌نيرم بـه‌ باوه‌شی گوڵ
جه‌ژن پيرۆزبێت له‌ تۆى رۆح و دڵ
———————————————

١٤-جەژنت پیرۆزبێ ئازیزم عومرت پڕبێت لە شیرینی 
لەخودام داوایە ئەم جەژنە و هەزارجەژنی تر ببینی
———————————————

کۆمەڵێک شیعری شاعیران بۆ جەژن

———————————————

جه‌ژنی قوربانه‌ هه‌موو كه‌س عاده‌تی قوربانی يه‌
ئه‌ی منی بێچاره‌ چيبكه‌م ، كه‌ڵكی قوربانم نيه‌
(فه‌نایی)
———————————————

قوربان قوربانەن ، جەژنەن ، شادییەن
دەست نە گەردەنەن ، ڕووى ئازادییەن
(مەولەوى)
———————————————

ئه‌ڵێ جه‌ژنه‌ هه‌موو عاله‌م خه‌ریكی به‌زم و ئاهه‌نگه‌
له‌ خه‌ڵوه‌ت خانه‌یی خه‌مدا من نه‌بێ كه‌ دڵم ته‌نگه‌
( ناتیق )
———————————————

ڕۆژی جه‌ژنه‌، چاوه‌كانت جوانه‌ جه‌ژنانــه‌م ئەوێ
من به‌ هه‌ڵپه‌م، چاوه‌كانم، جامی پێوانه‌م ئەوێ
(شیخ حه‌سیب)
———————————————

موباره‌ك بادی جه‌ژنم لێ مه‌كه‌ن مــن كــه‌ی ئــه‌وه‌م جه‌ژنه‌
كه‌ وه‌صڵم بۆ مویه‌سه‌ر بێ شه‌ویش بێ ئه‌و شه‌وه‌م جه‌ژنه‌ 
كه‌ من قـامه‌ت خــــه‌میـده‌ی باری هیـجرانم له‌ خــه‌ودا گه‌ر
ســه‌راپای بـه‌ژنی ئه‌و ســه‌رووه‌ ببینم ئـه‌و خـه‌وه‌م جــه‌ژنه‌ 
(حه‌مدی ساحێبقڕان )
———————————————

له‌ ئه‌سبابي فه‌ڕه‌ح ساڵۆنى به‌زمت پڕ ته‌داره‌ك بێ
شه‌وت هه‌ر ڕۆژ و ڕۆژت جه‌ژن و جه‌ژنت لێ موباره‌ك بێ
(بێخود )
———————————————

جه‌ژنی من گریانه‌ ئه‌مڕۆ... میحنه‌ته‌ جه‌ژنانه‌که‌م
به‌رگی من جه‌ور و جه‌فایه‌ شیوه‌نه‌ سه‌یرانه‌که‌م
(فایه‌ق بێكه‌س)
———————————————

ڕۆژی جـــەژنە چــــاوەکــانم مــــەوســــمی ئـــازادیە
بــــۆ بەڵا گــــەردانــی باڵات قـۆچی قــــوربانم وەرە
(تاهیربه‌گی جاف)
———————————————

له‌ئه‌م عیده‌ به‌عیـــــدم من له‌ دیداری ڕه‌فـــیقانم
خوا سا تۆ قه‌ریبم که‌ی له‌ خوانی وه‌سڵی یارانم
له‌لایه‌ عوشره‌ت و شــــادی له‌لایه‌ گه‌ردن ئازادی
ئه‌من که‌وتوومه‌ ناو داوی حه‌ریقی ناری هیجرانم
(حه‌ریق)
———————————————

جــــەژنانەی من رۆحــە كردوومــە بەقــــوربانت
تۆش ماچیك كەرەم فەرموو لەو سێوی زەنەخ دانت
(حه‌ریق)
———————————————

حه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ت لێ ئه‌كه‌م ناهڵیم كه‌س پێشم كه‌وێ
تا هه‌ست بكه‌یت كه‌سێ نیه‌ له‌من زیاتر تۆی خۆش بوێ
دەر نەکەوتی بۆیە بەم جەژنە بەرۆژوو مامەوە
جەژنی من جەژنانەی تۆبێ بەماڵ و جانەوە
(حەمدی)
———————————————

که‌ دادی یه‌ئسی خۆمم برده‌ لا، ئه‌م عـارفه‌ توند بوو
وتی: ئاخر سبه‌ینێ جه‌ژنه‌، خوێنی تۆ له‌ پێ ده‌گرم 
(مەحوی)
———————————————

وەک بێخودی عاریف بە یەک یەکتان دەڵێم:
لە ئەسبابی فەرەح ساڵۆنی بەزمت پڕ تەدارەک بێ
شەوت ھەر ڕۆژ و، ڕۆژت جەژن و، جەژنت لێ موبارەک بێ
———————————————

دەرنـــەکەوتـــی بـۆیە بەم جــەژنە بەڕۆژوو مــامـەوە
جــەژنــی مــن جــەژنـانەی تــۆبــێ بە مـاڵ و جــانەوە
توخــودا ڕەحــمـمت ببــێ بەســـیە ئیـتر بنـووێنە ڕووت
ئینتیــزاری مــانـگە ،، حـــەمـــدی ،، بــۆیە بەم ســەربـانەوە
(حــــمـــدی)
———————————————

تا هیلالی ئەبرۆی تۆ نەبینم جەژنم هەر نایە 
لەماهی ئاسمانم چی کە ماهی من لە ئەرزایە 
(نالی)
———————————————


سەرچاوەکان

7715 بینین