پەیوەندی نێوان زیادبوونی پەڕەکانی خوێن و کەمی ماددەی ئاسن

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-21-04:24:00 - کۆدی بابەت: 5445
پەیوەندی نێوان زیادبوونی پەڕەکانی خوێن و کەمی ماددەی ئاسن

ناوه‌ڕۆك

کەمی ئاسن

کەمی ئاسن ڕوودەدات کاتێک جەستە بڕی پێویست ماددەی ئاسنی تێدا نییە، ئەویش بەهۆی بەتاڵبوونی کۆگاکانی ئاسنی لەش بەهۆی کەمی ئاسن بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ، وە کەمی بڕی ئاسنی لەش دەبنە هۆی دەرکەوتنی چەند لێکەوتە و نیشانەیەک، ڕەنگە گرنگترینیان خڕۆکەی سووری خڕی بچووک بێت کە لە ئەنجامی کەمی ئاسنەوە دروست دەبێت، چونکە ئاسن ڕۆڵی هەیە لە شێوەی هیمۆگڵۆبین دا، کە ئەویش ئەو پڕۆتینەیە کە لە خڕۆکە سوورەکاندا هەیە کە توانای هەڵگرتن و گواستنەوەی ئۆکسجینی پێ دەبەخشێ بە هەموو شانەکانی لەشدا، بۆیە کاتێک خوێن بڕی پێویستی هیمۆگڵۆبینی نییە ئەو شانە و ماسولکەکان دەناڵێنن بەدەست کەمی ئۆکسجین و بێتواناییان لە ئەنجامدانی کارەکانیان بە شێوەیەکی کارا، ئەمەش ئەوەیە کە ڕوودەدات لە کەم خوێنیدا، وە کەمی بڕی ئاسنی لەش دەبنە هۆی دەرکەوتنی چەند لێکەوتە و نیشانەیەک، ڕەنگە گرنگترینیان خڕۆکەی سووری خڕی بچووک بێت کە لە ئەنجامی کەمی ئاسنەوە دروست دەبێت، چونکە ئاسن ڕۆڵی هەیە لە شێوەی هیمۆگڵۆبین دا، کە ئەویش ئەو پڕۆتینەیە کە لە خڕۆکە سوورەکاندا هەیە کە توانای هەڵگرتن و گواستنەوەی ئۆکسجینی پێ دەبەخشێ بە هەموو شانەکانی لەشدا، بۆیە کاتێک خوێن بڕی پێویستی هیمۆگڵۆبینی نییە ئەو شانە و ماسولکەکان دەناڵێنن بەدەست کەمی ئۆکسجین و بێتواناییان لە ئەنجامدانی کارەکانیان بە شێوەیەکی کارا، ئەمەش ئەوەیە کە ڕوودەدات لە کەم خوێنیدا.

زیادبوونی پەڕەی خوێن 

زیادبوونی پەڕەکانی خوێن ئەو حاڵەتەیە کە پەڕەکانی خوێن لە خوێندا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن کە دەبنە هۆی دەرکەوتنی کۆمەڵێک کێشە و زیان کە ڕەنگە مەترسیدار بن، پەڕەکانی خوێن کۆمەڵێک خانەی خوێنی بچووکن کە لە خوێندان و کاردەکەن بۆ وەستاندنی خوێنبەربوون لەکاتی ڕوودانیدا، ئەویش بە پێکەوە لکانیان و دروستکردنی تۆپەڵەی خوێمی مەییو، بەڵام لە ئەگەری زیادبوونی ژمارەی پەڕەکان بە بڕێکی زۆر دەبنە هۆی کۆمەڵێک کێشەی مەترسیدار وەکو جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و مەینی خوێن لە لایەکانی مولولەی خوێنەوە.

دوو جۆری سەرەکی لە زیادبوونی پەڕەکانی خوێن هەیە ئەوانیش یەکەمی و دووەمی، جۆری یەکەمی زیادبوونی پەڕەکانی خوێن ئەو نەخۆشییەیە کە لە مۆخی ئێسکدا ڕوودەدات کە ئەو شوێنەیە کە پەڕەکانی خوێنی تێدا دروست دەبن پێش گواستنەوەیان بۆ ناو خوێن کە وادەکات مۆخی ئێسک بڕێکی زۆر لە پەڕەکانی خوێن دروست بکات کە زیاتر بێت لە ژمارە و ڕێژەی ئاسایی، کە ئەویش هۆکارەکەی نەزانراوە و چارەسەرەکەشی  تەنها بۆ نیشانەکانییەتی، هەرورها بە حاڵەتێکی بۆماوەیی حسێب ناکرێت وێڕای ئەوەی لە هەندێک تێکچوونی جینی بوونی هەیە لە توشبوانی ئەم نەخۆشییەدا.

بەڵام جۆری دووەمی زۆربوونی پەڕەکانی خوێن، لە هەندێک حاڵەتی نەخۆشییەوە پەیدا دەبێت، وەکو:

  • کەمخوێنی لە دەر ئەنجامی کەمی ئاسن.
  • هەندێک جۆری شێرپەنجە.
  • هەندێک جۆری هەوکردن. 
  • هەندێک پرۆسەی نەشتەرگەری وەکو بڕینی بەشێکی سپڵ.

پەیوەندی زیادبوونی پەڕەکانی خوێن بە کەمی ئاسنەوە

زۆربوونی پەڕەکانی خوێن بە یەکێک لە ئاڵۆزبوونەکانی (لێ پیسکردن) کەمخوێنی بەهۆی کەمی ماددەی ئاسن دادەنرێت، کە بڵاوترین جۆری کەمخوێنییە، بۆ دەرخستنی ئەم پەیوەندییەش لە نێوان زۆری پەڕەکانی خوێن و کەمی ئاسندا چەندین لێکۆڵینەوە ئەنجامدرا کە ئەم پەیوەندییەی دەرخست و هەوڵی سەلماندنی دا، لە توێژینەوەیەکدا کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە لەبارەی پەیوەندی زۆری پەڕەکانی خوێن و کەمی ئاسن لەسەر ٦٠٠ کەس کە کەمخوێنی بەهۆی کەمی ئاسنیان هەبوو، کە ماوەی نێوان مانگی ١١ ی ٢٠٠٦ تاکو مانگی ٤ ی ٢٠٠٨ ی خایاند، دەرکەوت کە تەنها ١٣ لە سەدی نەخۆشەکان بەرزبوونەوەی ڕێژەی پەڕەکانی خوێنیان هەبوو بۆ سەروو ئاستی ئاسایی، واتا زیاتر لە ٤٠٠ پەڕەی خوێن لە هەر مایکرۆلیترێک خوێندا، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە وێڕای ئەوەی کە کەمخوێنی بەهۆی کەمی ماددەی ئاسنەوە هۆکارێکە بۆ زیاتربوونی پەڕەکانی خوێن، بەڵام ئەم زیادبوونە زۆر زۆر نییە، بەڵام ئەمە حاڵەتێکی دەگمەن نییە و دەکرێت لە زۆر حاڵەتدا تێبینی بکرێت.


سەرچاوەکان



1334 بینین