ڕێکخراوی هانای خێرخوازی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-26-13:14:00 - کۆدی بابەت: 5546
ڕێکخراوی هانای خێرخوازی

ناوه‌ڕۆك

دەزگای هانا

هانا ده‌زگایه‌كی خێرخوازی مرۆیی خۆبه‌خشه‌ گرنگی ده‌دات به‌ هاوكاریكردنی نه‌خۆشه‌ هه‌ژاره‌كان و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان و بێ باوكان، بە كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆیان له‌ ڕێگای بانگه‌واز له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و باشتركردنی باری ژیانیان و دابین كردنی گوزه‌رانێكی مرۆڤانه‌. 

هه‌روه‌ها به‌ هانای لێقه‌وماوان و زیانلێكه‌وتووانی كاره‌ساته‌ سروشتیه‌كانه‌وه‌ ده‌چێت وەك (لافاو، بوومه‌له‌رزه‌، كۆچی زۆره‌ ملێ له‌ كاتی شه‌ڕ، كێشه‌ مرۆییه‌كان).

به‌ یارمه‌تی و كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی خێرخواز و خه‌ڵكانی خوداپێداو و ڕێكخراوه‌كانی هاوشێوه‌ی خۆی و ڕێكخراوه‌ حكومیه‌كان و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.

هانا پردێكی خێرایە بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بەو كەسانەی پێویستیانە بە باشترین شێوە، هەروەها بۆ دیاریكردنی سەرەكیترین و گرنگترین و پێویستترین كەس بە هاوكارییەكە بۆ ئەوەی كەس بێبەش نەبێت بەپێی توانا.

((بێ ئومێدی له‌ ژیانمان دا جێگه‌ی نابێته‌وه‌، ژیان به‌ ئومێده‌وه‌ خۆشه‌))

ئامانجەكانی هانا

  • گه‌شه‌پێدانی گیانی هه‌ره‌وه‌زی
  • نه‌هێشتنی دیارده‌ی سواڵكردن
  • بایه‌خ دان به‌ هه‌ست و سۆزی هه‌ژاران
  • دابین كردنی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
  • هاوكاری كردنی كه‌م ده‌رامه‌تان و هه‌ژاران
  • بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خاوه‌ن پێداویستیه‌كان
  • هاوكاری له‌ نێوان چین و توێژه‌كانی گۆمه‌ڵگا
  • گرنگیدان بە په‌یوه‌ندی نێوان چین و توێژه‌كان

مێژوو

هانا ڕێكخراوێكی خێرخوازی مرۆڤ دۆسته‌ درێژكراوه‌ی كاری خێرخوازیه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1991 له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌ستی پێكرد و سیفه‌تێكی گشتگیری وه‌رگرت، به‌ڵام ڕه‌گ و ڕیشه‌ی كاری خێرخوازی زۆر كۆنتره‌ له‌و مێژووه‌، گرینگترین قۆناغ قۆناغی سه‌ركرده‌ (سولتان مظفرالدین)ـه‌ كه‌ وێڕای گرینگیدانی به‌ ئاهه‌نگی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (ص) بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێك ئاهه‌نگی ده‌گێڕا و به‌رده‌وام خه‌ڵكی بانگ كردووه‌ بۆ سه‌ر سفره‌ی خۆی و ئه‌وه‌ی نه‌هاتبا ئه‌وا ده‌بووایه‌ نان و خۆراكی تایبه‌ت له‌گه‌ل خۆی ببات.


سەرچاوەکان



1931 بینین