ڕێکخراوەکانی نەوت لە جیھاندا

له‌لایه‌ن: - کارێز ڕەسووڵ نەبی کارێز ڕەسووڵ نەبی - به‌روار: 2024-06-10-01:43:00 - کۆدی بابەت: 13138
ڕێکخراوەکانی نەوت لە جیھاندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕێکخراوەکانی نەوت لە جیھاندا (بە عەرەبی: المنظمات النفطية في العالم، بە ئینگلیزی: Oil organizations in the world). لە جیھاندا چەندین ڕێکخراو ھەن کە لە بواری بەرھەمھێنانی نەوت و فرۆشتنی کاردەکەن، بە جۆرێک ھەر ڕێکخراوێک لەسەر چەند بنەمایەکی سەرەکی دامەزراون و ھەر ڕێکخراوێکیش چەند ئامانجێکی ھەیە.

گرنگترین ڕێکخراوەکان

١- ڕێکخراوی نەوتی ئۆپیک (OPEC) کە کوورتکراوەی (Organization of the Petroleum Exporting Countries) ئەم ڕێکخراوە لە مانگی ٩ ساڵی ١٩٦٠ لەلایەن پێنج وڵاتی گەورەی بەرھەمھێنەری نەوت دامەزراوە کە بریتیبوون لە (عێراق، ئێران، کوێت، سعوودیە، ڤەنزوێلا) لە بەغدای پایتەختی وڵاتی عێراق، بەڵام تەنھا پێنج ساڵ دوای دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە واتە لە ساڵی ١٩٦٥ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی ئەندامانی زیاتر دەبوو، ھەربۆیە بنکە و بارەگای ئەم ڕێکخراوە گوازرایەوە بۆ ڤییەنای پایتەختی وڵاتی نەمسا. دوای ئەوەی ھەریەک لە وڵاتانی (عێراق، ئێران، کوێت، سعوودیە، ڤەنزوێلا) وەکوو پێنج ئەندام و دەستەی سەرەکی دامەزرێنەری ئەم ڕێکخراوە دیاریکران، دواتر ژمارەی ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە بوو بە ١١ وڵاتی ئەندام، گرنگترین ئەو وڵاتانەش: 

  • قەتەر لە ساڵی ١٩٦١
  • ئەندەنووسیا و لیبیا لە ساڵی١٩٦٢ 
  • ئیمارات لە ساڵی ١٩٦٧
  • جەزائیر لە ساڵی ١٩٦٩ 
  • نایجیریا لە ساڵی ١٩٧١
  • ئیکوادۆر لە ساڵی ١٩٧٣
  • گابۆن لە ساڵی ١٩٧٥
  • ئەنگۆلا لە ساڵی ٢٠٠٧
  • گینێی ئیستوایی لە ساڵی ٢٠١٧
  • کۆنگۆ لە ساڵی ٢٠١٨

بەڵام لە ماوەی نێوان ساڵانی (٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠) ھەریەک لە وڵاتانی قەتەر و ئیکوادۆر ئەندامێتی خۆیان لەم ڕێکخراوە کۆتایی پێھێنا و ئەندەنووسیاش لە ٣٠ تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ ئەندامەتی خۆی لەم ڕێکخراوە ڕاگرت، لە ئێستادا ڕێکخراوی ئۆپیک لە ١٣ وڵاتی ئەندام پێکھاتووە. گرنگترین ئامانجەکانی دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە: 

  • یەکخستنەوەی سیاسەتی نەوت لە نێوان وڵاتانی ئەندام
  • داھاتێکی جێگیر بۆ بەرھەمھێنەران
  • سنووردارکردنی بەرھەمھێنانی نەوت
  • سەقامگیری نرخی نەوت لە جیھاندا

٢- ڕێکخراوی نەوتی ئۆپیک پڵەس ئەم ڕێکخراوە ٥٦ ساڵ دوای دامەزراندنی ڕێکخراوی ئۆپیک دامەزراوە، ئامانجی سەرەکی لە دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە بریتیبوو لە: 

  • کەمکردنەوەی بڕی بەرھەمھێنانی نەوت
  • ھاوسەنگکردنی نرخی نەوت

ھەربۆیە لە ڕێکەوتی ٣٠ تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ ڕێکخراوی (+ OPEC) دامەزرا، لە ئەنجامی خستنەڕووی بڕێکی زۆری نەوت لەلایەن وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١، بەم جۆرەش ڕێکخراوەکە کاریگەری زۆری ھەبوو لە دابەزینی نرخی نەوت لە جیھاندا. گرنگترین وڵاتانی دامەزرێنەری ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس بریتین لە: 

گرنگی ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس بریتییە لە (بە ڕێژەی ٥٦٪ ھەناردەی نەوتی جیھان دەکات، هەروەها بە ڕێژەی ٩٠٪ بڕی یەدەگی نەوتی جیھان لە خۆدەگرێت).

٣- ڕێکخراوی نەوتی ئەواپیک (OAPEC) ڕێکخراوی نەوتی ئەواپیک کورتکراوەی (Organization of Arab Petroleum Exporting Countries) واتە ڕێکخراوی نەوتی وڵاتانی عەرەبی ھەناردەکاری نەوت، ڕێکخراوێکی نەتەوەیی نێوان حکوومەتە عەرەبییەکانە لە کۆنفڕانسێک لە بەیڕوتی بایتەختی وڵاتی لوبنان لە ڕێکەوتی (٩ - ١ - ١٩٦٨) دامەزراوە لەلایەن سێ وڵاتی عەرەبی (سعوودیە و کوێت و لیبیا) کە لە ئێستادا بارەگای سەرەکی ئەم ڕێکخراوە لە کوێتە و لە ١١ وڵاتی ئەندام پێکھاتووە کە بریتین لە: 

ئامانجی سەرەکی لە دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوەش بریتییە لە سەربەخۆیکردن لە فڕۆشتن و ھەناردەکردنی نەوت لە سیاسەتدا، ئەمەش لە دوای ئەو بایکۆتە دێت کە وڵاتانی عەرەبی لە ھەناردەکردنی نەوت، بەھۆی جەنگی نێوان  ئیسڕائیل و وڵاتانی عەرەب کە میسڕ سەرکردایەتی دەکرد لە ساڵی ١٩٦٧، ئەم جەنگە بووە ھۆی ئەوەی کە وڵاتانی عەرەبی ھەڵوێست وەربگرن و بایکۆتی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنیان دەست پێکرد لە دژی وڵاتانی ئەورووپا، ئەمەش بووە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیانێکی گەورەی ئابووری بەر کڕیارانی ئەوڕووپی کەوت، ھەربۆیە ھەریەک لە وڵاتانی (سعوودیە و کوێت و لیبیا) ھەڵسان بە دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە نەوتییە.


سەرچاوەکان



46 بینین