وەزیر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-07-01:26:00 - کۆدی بابەت: 5769
وەزیر

ناوه‌ڕۆك

وەزیر کێیە؟

وەزیر کەسێکە لە ناو حکوومەتدا کە سەرۆک وەزیران بەڕێوەی دەبات، وەزیر ئەرکی وەزارەتێکی دەوڵەت لە ئەستۆ دەگرێت و دەبێتە بەڕێوبەری ئەو وەزارەتە و زۆرینەی کات سەرۆک وەزیران هەڵیدەبژێرێت.

وشەکە

وەزیر وشەیەکی عەرەبییە و بە واتای ئارامگرتن دێت لەسەر بارێکی قورس و سەخت، لە زمانی کوردیدا وشەی وەزیر بەکاردەهێنینەوە بەڵام هەندێکجار وشەکانی "شالیار" و "شاهیار" بەکاردێن، هەرچەندە بە وتەی هەندێک لە شارەزایان ئەو وشەیە هەڵەیە و بۆ ئەو واتایە بەکارنەهێنراوە چونکە ڕاستی وشەکە فارسییە، بەڵام هەندێک نووسەر بەکاری دێنن و ئەوەی زۆرتر باوە وشەی وەزیری عەرەبییە و لە کوردیشدا بەکاردێتەوە.

لە زمانی ئینگلیزی وشەی "Minister" و لە زمانی فارسی "وزیر" بەکاردێن.

وەزیری بێ وەزارەت

هەندێکجار دەشێت وەزیرێک هەبێت و وەزارەتی نەبێت، بەڵکو ئەندامێکی حکوومەت بێت و مافی دەنگدانی هەیە و لەگەڵ سەرۆک وەزیران کاردەکات و لە کۆبوونەوەکان وەک هەر وەزیرێکی دیکە بەشداری دەکات.

دامەزراندن و پۆستەکە

هەر وڵاتێک دەشێت جۆرێکی جیاوازی هەڵبژاردنی وەزیریان هەبێت، لە زۆرینەی وڵاتە کۆمارییەکاندا سەرۆک وەزیران ئەرکی دۆزینەوە و هەڵسەنگاندنی وەزیری لە ئەستۆیە و حکوومەت پێکدەنێت، لە هەندێک وڵاتی کۆماریشدا سەرۆکی وڵات خۆی هەڵیاندەبژێرێت.

بەڵام لە وڵاتی شانشیندا پادشای وڵات خۆی هەڵبژاردنی وەزیرەکان لە ئەستۆ دەگرێت، کە هەندێک کات لە وڵاتی شانشینیدا پێیان دەوترێت ئەمیرەکان، دەشێت وڵاتی شانشینیش سەرۆک وەزیران ئەو ئەرکە بەجێبهێنێت وەک شانشینی یەکگرتوو.

وەزیرەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

  • سەرۆک وەزیران
  • جێگری سەرۆک وەزیران
  • وەزیری داد
  • وەزیری ناوخۆ
  • وەزیری کاروباری پێشمەرگە
  • وەزیری دارایی و ئابووری
  • وەزیری سامانە سروشتییەکان
  • وەزیری تەندرووستی
  • وەزیری پەروەردە
  • وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
  • وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
  • وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
  • وەزیری پلاندانان
  • وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
  • وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
  • وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان
  • وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
  • وەزیری بازرگانی و پیشەسازی
  • وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
  • وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی
  • وەزیری کارەبا
  • وەزیری هەرێم (سێ کەس)
  • سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران

وەزیری زۆرینەی وڵاتان

  • وەزیری کشتوکاڵ
  • وەزیری بازرگانی
  • وەزیری پەیوەندییەکان
  • وەزیری ڕۆشنبیری
  • وەزیری بەرگری
  • وەزیری کارەبا
  • وەزیری ماڵ
  • جێگری سەرۆک وەزیران
  • وەزیری پەروەردە
  • وەزیری وزە
  • وەزیری ژینگە
  • وەزیری دارایی
  • وەزیری دەرەوە
  • وەزیری نیشتەجێکردن
  • وەزیری تەندروستی
  • وەزیری پیشەسازی
  • وەزیری ناوخۆ
  • وەزیری داد
  • وەزیری کار
  • سەرۆک وەزیران
  • وەزیری کاروباری گشتی
  • وەزیری زانست
  • وەزیری وەرزش
  • وەزیری گەشتوگوزار
  • وەزیری گواستنەوە


سەرچاوەکان



1176 بینین